ئامریکا: ڕێکه‌وتنی ئامریکا و ڕووسیه‌ له‌ سه‌ر ناردنی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ وڵاتێکی دیکه‌

0
708

جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا ڕایگه‌یاند: له‌ گه‌ڵ ڕووسیه‌دا گه‌یشتینه‌ ڕێکه‌وتنێک بۆ ناردنی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ وڵاتێکی دیکه‌.
به‌ پێی سه‌رچاوه‌ی ڕۆژنامه‌ی (الحیات) که‌ له‌ له‌نده‌ن بڵاو ده‌بێته‌وه‌، له‌ سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی دیپلۆماتی نێونه‌ته‌ییه‌وه‌ بڵاوی کرده‌وه‌، ڕووسیه‌ و ئامریکا له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێککه‌وتوون که‌ به‌شار ئه‌سه‌د بۆ وڵاتێکی دیکه‌ بنێرن، به‌ڵام له‌ سه‌ر ڕۆیشتینی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆکی رێژیمی سووریه‌ بۆ وڵاتی دیاری کراودا ئاماژه‌یان به‌و وڵاته‌ نه‌کرد.
هه‌وه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا، له‌ وته‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند، له‌ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ی که‌ بڕیاره‌ به‌شار ئه‌سه‌دی بۆ بنێرن ئاماژه‌ی پێ نه‌داو، ته‌نیا ڕایگه‌یاند له‌ داهاتوودا ئه‌سه‌د ده‌بێ سووریه‌ به‌ جێ بێڵێ.
ئه‌سه‌د زۆبێعی، سه‌رۆکی دانووستانکاری ئوپۆزیسیونی دژبه‌رانی ئه‌سه‌د له‌ لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند، له‌ حکوومه‌تی کاتی داهاتووشدا به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆکی ڕێژیمی سووریه‌ بۆ کاتژمێرێکیش بێ نابێت له‌ ده‌سه‌ڵاتیش بمێنێ.
له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، له‌ سووریه‌، زیاتر له‌ سه‌دان هه‌زار که‌س کوژراوه‌و جیا له‌ مانه‌ش ڕێکخراوه‌ تیرۆریستیه‌کانی دیکه‌ له‌ سووریه‌ کاولکاریی و خه‌ڵکی بێ گوناح له‌و وڵاته‌ ده‌کوژن، لایه‌نه‌ ده‌ره‌کییه‌کانی دراوسێی وه‌ک ئێران و حیزبوڵای لوبنان، یارمه‌تی ده‌ری ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د و داعش ده‌ده‌ن به‌ مه‌به‌ستی ئامانجه‌ سیاسییه‌کانیان.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودوو ئێرانی بە تاوانی مرۆڤ دزی، لە تورکیە، سزای زیندانیان بۆ بڕاوە
بابەتی دواترڕۆژنامەی دێی پرێس ـی ئوتریش: هەڵوەشانەوەی سەفەری ڕووحانی بە هۆی ڕێپێوانی دژبەران بوو

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.