Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ئاشکراکردنی یەکێک لە پرۆژە مووشەکییەکانی ڕژیمی ئێران لە کوردستانی ڕۆژهەڵات

ئاشکراکردنی یەکێک لە پرۆژە مووشەکییەکانی ڕژیمی ئێران لە کوردستانی ڕۆژهەڵات

0
3637

ڕۆژی کورد: سپای تیرۆریستیی پاسداران لە نزیک گوندی خورینج، هەڵکەوتوو لە نێوان مهاباد و پیرانشار، بە نهێنی خەریکی ساز کردنی پرۆژە و شوێنێکی سەربازیی گەورەیە.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەی ئاگاداری ناوەندی ڕۆژی کورد، ئەو پرۆژەیە ماوەی ٣ ساڵە لەلایەن سپای تیرۆریستیی پاسداران لە نزیک گوندی خورینج، بەڕێوە دەچێت.

ئەو پرۆژەیە لە ژێر چاوەدێریی ڕێکخراوی لێکۆڵینەوەی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ڕژیمی ئێران و لە ژێر ناوی “پرۆژەی گواستنەوەی ئاوی چۆمی کەڵوێ بۆ گۆلی ئورمیە” بەڕێوە دەچێ.

بەپێی زانیاریی دڵنیای ناوەندی ڕۆژی کورد و لێکۆڵینەوەی بەردەوامی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو شوێنە سەربازییە بە شێوەیەکی تایبەت بۆ ئەنجامدانی چالاکیی ناوکی و مووشەکی، ساز دەکرێت و یەکێکە لە پێشکەوتووترین شوێنە سەربازییەکانی ڕژیم لەمبارەوە.

لە ماوەی ئەم ٣ ساڵەدا، ئەو شوێنە بە توندترین شێوە، لەلایەن سپای تیرۆریستیی پاسدارانەوە پارێزراوە.

تا ئێستا چەندین جار هەڕەشە لە خەڵکی خۆجێی ئەو ناوچەیە کراوە کە بۆیان نییە هاتووچووی ئەو شوێنە بکەن و چون بۆ ئەو شوێنە ڕێگەپێنەدراوە.

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبۆ ئه‌مریكا پێداگری له‌سه‌ر دواخستنی ڕیفراندۆم ده‌كات!
بابەتی دواترئایا ئەنجام دانی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان، مەنتقییە؟/ لە ئینگلیسییەوە وەرگێڕدراوەتەوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان