گەنجێکی خەڵکی تەنگیسر لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا/ڕاپۆرت

0
1331

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان – ڕۆژهەڵات، گەنجێکی خەڵکی تەنگیسەر، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەژار نەسیری، کوڕی محەممەدعەلی، خەڵکی گەڕەکی شارۆچکەی هیجرەتی کانی دیناری تەنگیسەر، ڕۆژی سێ شەممە ١٦ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

تا ئێستا هۆکاری خۆکوژیی ئەو گەنجە کوردە نەزانراوە.

خۆکوژی لە کوردستانی خۆرهەڵات، ڕۆژبەڕۆژ لە پەرەسەندن دایە و بۆتە یەکێک لە تەنگژە کۆمەڵایەتییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە.

هەروەها، ڕۆژی دووشەممە ١١ی گوڵانی ١٣٩٦ی هەتاوی، لاوێکی خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی”مێهران پارسا”، کوڕی سەلام کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

حەوتوویەک بەر لەویش، لاوێکی تەمەن ٢٨ ساڵانی خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی”ج.خ” لە رێگای خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.

هەمدیسان ڕۆژی شەممە ٩ی گوڵانی ١٣٩٦ی هەتاوی، ژنێکی گەنجی تەمەن ٢٢ ساڵان لە شاری مەریوان بە ناوی دونیا دادگوستەر، خۆی کوشت و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ژنێکی تەمەن۲۲ساڵان بە ناوی “شادی غەفاری”خەڵکی گوندی شوێشەی سەر بە شاری سنە ڕۆژی هەینی، ۱۱ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ ی هەتاوی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هۆکاری خۆکوژیی ئەو ژنە کوردە تەمەن ٢٢ ساڵانە، کێشەی بنەماڵەیی و ئازاردانی لەلایەن مێردەکەیەوە ڕاگەیێندراوە.

هەر لە هەمان ڕۆژداط کچێکی تەمەن ٢٥ ساڵانی خەڵکی گەڕەکی مەردۆخی شاری مەریوان بەناوی “ش غ”  لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

رێکەوتی ١٠ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی، ژنێکی ٤٥ ساڵانی خەڵکی گوندی کانی سپی ـی سەر بە شاری شنۆ، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا کە دوای ڕۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانەی خومەینیی ئورمیە بە هۆی قووڵ بوونی برینەکانی، گیانی لە دەست دا.

شەوی یەکشەممە ١٤ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاویش، ژنێکی تەمەن ٢٤ ساڵانی مەریوانی بەناوی “ه.ق”، خۆی کوشت