چالاکێکی مەدەنیی تری مەریوانی، بانگهێشتی دادگا کرا

0
1038

مرۆڤایەتی: ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ سەرماوەزی ١٣٩٥ـی هەتاوی، سامان  کەریمی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی مەریوان، لە ریگای نامەیەکەوە ئاگادار کرایەوە کە بە مەبەستی “روونکردنەوە لە سەر ئەو تۆمەتانەی کە دراوەتە پاڵی، دەبێ خۆی بە دادگای شاری مەریوان بناسێنێ.

سامان کەریمی، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٢ پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی،  بە تاوانی “دامەزراندن و بەڕێوەبردنی کەمپەینی “نا بۆ تانکەری مەرگ” لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر و و پاش زیاتر لە مانگێک دەستبەسەربوون لە ئیدارەی ئیتلاعات، بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو .

هەروەها ئارام فەتحی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی مەریوان کە ڕۆژی دووشەممە ١٥ی سەرماوەزی ١٣٩٥٥ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوانەوە دەسبەسەر کرابوو و دوای ١٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە، بە دانانی بارمتەی ٥٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرابوو، تەنیا یەک ڕۆژ دوای ئازادکرانی، سەرلەنوێ دەستبەسەر کراوەتەوە تا ئێستاش هەواڵی ناڕوونە.