تەقینەوەی مین لە ڕۆژی سێزدەبەدەر، برینداری لێکەوتەوە

0
1191

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە مرۆڤایەتی، بە هۆی تەقینەوەی مین ـێکی چێندراو لە ناوچەی بانە، لاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵانی خەڵکی گوندی مەنجیلانێ ـی ئەو شارە نە توندی بریندار بووە.

هەواڵنێری مرۆڤایەتی لەمبارەوە ڕایگەیاند، لاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵانی خەڵکی گوندی مەنجیلانێ ـی شاری بانە بە ناوی “ئیسماعیل عەزیزیان، ڕۆژی یەکشەممە سێزدەبەدەری ١٣٩٦ی هەتاوی، بە هۆی تەقینەوەی مینێکی چێندراو بە توندی بریندار بوو  و ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی شاری بانە كراوە.

هەرچەند ڕژیم باس لەوە دەکات کە ئەو مینانە هی سەردەمی شەڕی نێوان ئێران و عێراقن ـن بەڵام هەندێ لە زانیارییەکان باس لە چاندنەوەی مینی نوێ لەلایەن سپای پاسداران لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا دەکەن.

کۆماری ئیسلامی تا ئێستاشی لەگەڵدابێ، ئامادە نەبووە هیچکام لە ڕێکەوتنە جیهانییەکانی مین و لە ناویاندا رێکەوتننامەی “ئوتاوای” واژۆ نەکردووە.