سێهەمین خۆکوژیی ژنان لە ماوەی مانگی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی

0
2682

هاوار:  بەپێی هەواڵەکان، ژنێکی تەمەن۲۲ساڵان بە ناوی “شادی غەفاری”خەڵکی گوندی شوێشەی سەر بە شاری سنە ڕۆژی هەینی، ۱۱ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ ی هەتاوی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هۆکاری خۆکوژیی ئەو ژنە کوردە تەمەن ٢٢ ساڵانە، کێشەی بنەماڵەیی و ئازاردانی لەلایەن مێردەکەیەوە ڕاگەیێندراوە.

یەکێک لەناسراوەکانی شادی بە ئاسۆی رۆژهەڵاتی ڕاگەیاندووە: “ناوبراو ۳ ساڵ لەمەوپێش هاوسەرگیری دەکات بەڵام مێردەکەی بەشێوەیەکی نامرۆڤانە ئەشکەنجە وزیندانی دەکات کە دەبێت بەشە ماڵەکەی لەبراکانی وەربگرێت وبراکانیشی پێی رادەگەیێنن لە ئەگەری بردنی بەشەماڵەکەی دەبێت پەیوەندی لەگەڵ ئەوان نەمێنێت و سەرئەنجام شادی دەست دەداتە خۆکوژی.”

هەر لە هەمان ڕۆژداط کچێکی تەمەن ٢٥ ساڵانی خەڵکی گەڕەکی مەردۆخی شاری مەریوان لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

شوناسی ئەو کچە تەمەن ٢٥ ساڵانە، “ش غ” ڕاگەیێندراوە.

هەرچەند هۆکاری زۆربەی خۆکوژییەکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و بەتایبەت خۆکوژیی ئافرەتان ناڕوونە و لەلایەن دام و دەزگاکانی ڕژیمیشەوە بەلارێدا دەبردرێ، هۆکاری خۆکوژیی ئەو کچە کوردە، “کێشەی کۆمەڵایەتی” ڕاگەیێندراوە.

پێشتریش رێکەوتی ١٠ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی، ژنێکی ٤٥ ساڵانی خەڵکی گوندی کانی سپی ـی سەر بە شاری شنۆ، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا کە دوای ڕۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانەی خومەینیی ئورمیە بە هۆی قووڵ بوونی برینەکانی، گیانی لە دەست دا.

بێکاری، هەژاری، دەستکورتی و کێشەی بنەماڵەیی لە ناوچە و لە شار و پارێزگاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بە هۆکاری سەرەکیی خۆکوژییەکان لە نێو هاووڵاتییانی کورد بەئەژمار دێن.

 

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here