ژنێکی تری کورد خۆی کوشت

0
998

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە باژێڕی ڕەبەت، ڕۆژی شەممە 30ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی، ژنێکی تەمەن  20ساڵان لە  گۆندی لیلانێ ـی سەر بە باژێڕی ڕەبەت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سومەییە خێزانی ڕەحمان. ک، کە خەڵکی گوندی “وەردێ” ـی سەر بە باژێڕی سەردەشتە و ماوەی 2 ساڵە لە گوندی لیلانێ ـی سەر بە باژێڕی ڕەبەت، زەماوەندی کردووە، کاتژمێر 6ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە 30 گەلاوێژی 1395ی هەتاوی لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

دەگوترێ هۆکاری خۆ کوژییەکە، کێشەی بنەماڵەیی بووە.

تەرمی سومەییە تا ئێستاش لە پزشکی یاسایی باژێڕی سەردەشت لەژێر لێکۆڵینەوە دایە و نەدراوەتەوە بە بنەماڵەکەی.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوومامۆستا مەسعوود زەنگەنە کۆچی دوایی کرد
بابەتی دواترعەلا سەلاحیان: ئەو کەسه که بوو به هونەرمەند، مڵکی خۆی نییه بەڵکوو مڵکی میللەتەکەیەتی/وتووێژ

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.