بۆ تاووتوێ کردنی، پرسی شەڕی موسڵ و دەستکەوت و لێکەوتەکانی، ناوەندی ڕۆژی کورد، وتووێژێکی لەگەڵ بەڕێز د. پەرویز ڕەحیم، مامۆستای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سەلاحەددینی هەولێر ساز داوە کە لێرەدا دەیخوێننەوە.

ڕۆژی کورد: بە ڕای ئێوە، پێویستی و حەوجێی بەشداری کردنی کورد لە شەڕی موسڵ دا چی بوو؟ ئایا کورد دەبوا پشکداری ئەو شەڕە بێ؟
پەرویز ڕەحیم: به‌پێچه‌وانه‌ی تێڕوانین و بیروبۆچوونی باو، به‌شداریی كورد، یه‌كێك له ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌ره مه‌زنی جه‌نگی دژی داعشه بۆ هه‌رێمی كوردستان. چونكه ئه‌وه‌ی تر كه تا ئێستا كراوه، ته‌نیا جه‌نگی مانه‌وه و به‌رگری بووه (سه‌ره‌ڕای ناووناوبانگی پێشمه‌رگه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و شكاندنی شكۆ و ئه‌فسانه‌ی نه‌مریی داعش)، بۆیه ئه‌و به‌شداریه ئه‌و چركه‌ساته میژووییهیه كه كورد له ڕێگه‌ی هێزی سه‌ربازی(پێشمه‌رگه) دێته ناو هاوكێشه سیاسییه‌كانی عێراق و ته‌نانه‌ت ناوچه‌كه. بۆیه ئه‌گه‌ر كورد به‌شداری پێنكهرابایه ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه ده‌بایه چاوه‌ڕوانی هاتنه ئارای هاوكێشه‌ی دژه كورد بووباین. هه‌رچه‌نده هه‌موو ده‌م ئه‌و مه‌ترسییه هه‌یه به‌ڵام ئێستا كه‌متر ده‌بێته‌وه و ئه‌وه‌ش قازانجه بۆ كورد.
ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی كه ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئێستا له‌ژێر كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندان، باشتر ده‌پارێزرێن و ته‌نانه‌ت مانه‌وه‌یان له‌ژێر كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه مسوگهرتر ده‌بێت. هه‌روه‌ها نابێت له‌بیر بكه‌ین كه به‌شێكی به‌رچاوی دانیشتوانی موسڵ و ده‌ورووبه‌ری كوردن و ئه‌وه‌ش ئه‌ركی هێزی پێشمه‌رگه‌یه كه به‌رگریان لێ بكات و ناوچه‌كانیان ئازاد بكات و پاشان بۆ پارێزگاریكردن لێیان له‌وێ بمێنێته‌وه و یاخود له‌پاڵ هێزه‌كانی تر و بۆ پاراستنی هاوسه‌نگیی هێز، بوونی هه‌بێت. ده‌سته‌به‌ركردنی ڕه‌وایه‌تی نێوده‌وڵه‌تیش له جه‌نگی دژه تیرۆر و شكست پێهێنانی داعش له موسڵ ده‌بێت به‌م خاڵانه زیاد بكه‌ین.
ڕۆژی کورد: یەکلایی بوونەوەی شەڕی و موسڵ و ئازادکرانی، چ کاریگەرییەکی لەسەر هاوکێشەکانی ناوچە دەبێ؟
پەرویز ڕەحیم: ئه‌م ئۆپێراسیۆنه ئه‌وه‌نده‌ی كه ده‌رئه‌نجام و ده‌رهاویشته‌ی سه‌ربازی هه‌یه، ده‌توانیین بڵێین كه دووهێنده له‌ڕووی سیاسییه‌وه گرنگه. به‌م مانایه كه له ئاستی ناوچه‌ییدا هاوسه‌نگییه‌كی نوێ دێنێته ئاراوه و كورد ده‌توانێت (به‌مه‌رجی یه‌كڕیزی ناوخۆیی) له هاوسه‌نگیی ناوچه‌یی، براوه‌ی سه‌ره‌كی بێت. له ڕوانهگهیهكی تره‌وه جه‌نگی ئازاد كردنی موسڵ، كۆی هاوكێشه‌كان ده‌گۆڕیت و ئه‌و هێزانه‌ی كه تیایدا به‌شدار و سه‌ركه‌وتوو ده‌بن، ده‌توانن له هاوكێشه ستراتیژی و ژیۆسیاسییهكانی ناوچه‌كه، بۆ دووباره داڕشتنه‌وه‌ی باڵانسی هێز، ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان هه‌بێت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان مسوگه‌ر بكه‌ن. جه‌نگی موسڵ كاریگه‌ری له‌سه‌ر داهاتووی كورد له عێراق و ته‌نانه‌ت سوریا ده‌بێت (به‌ڵام له هاوكێشه‌یه‌كی گه‌وره‌تری نێوده‌وڵه‌تیدا)، پێگه‌ی كورد به‌رزتر ده‌بیته‌وه و كورد به به‌شداری له كۆنترۆڵی ئه‌و ناوچانه و پاراستنی ناوچهكهانی ئێستای، ده‌بێته ئه‌كته‌رێكی چالاك و به‌م پێیه‌ش له ئاستی ناوچه‌ییدا نابێته پاشكۆی هاوكێشه‌كان. لێره‌وه‌یه كه ئه‌و هێزه ناده‌وڵه‌تی و ده‌وڵه‌ته هه‌رێمیانه‌ی كه له جه‌نگی موسڵ پاڵپشتیان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتووبن، له ناوچه‌كه‌دا باڵاده‌ست ده‌بن و داهاتووی ناوچه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن.
ڕۆژی کورد: کاریگەریی ئەو شەڕە لەسەر کۆماری ئیسلامی چی دەبن؟ مەبەست دوای ئازادبوونیەتی.
پەرویز ڕەحیم: ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی ڕاسته‌وخۆ یاخود ناراسته‌وخۆ (له ڕێگه‌ی حه‌شدی شه‌عبی یاخود هێزه شیعییه عێراقییه‌كانی سوپای عێراق)، بتوانێت ئه‌و ناوچانه كۆنترۆڵی سیاسی و سه‌ربازی بكات، ئه‌وه بێ گومان پێگه‌ی ژیۆسیاسیی ئێران له سوریا و به‌م پێیه‌ش له كۆی هاوكێشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رز ده‌بیته‌وه و به جۆرێك ده‌بێته براوه‌ی یه‌كه‌م. هه‌روه‌ها هیلالی شیعی ده‌بێته واقعێكی ژیۆسیاسی له ناوچه‌كه و ئێران مه‌ترسییه‌كانی له‌سه‌ر ناوخۆی لاده‌چیت و بگره له‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌بێته مه‌ترسی و به‌م پێیه‌ش ده‌بێته زلهێزێكی ناوچه‌یی و ده‌توانێت له هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا كه‌ڵكی لێوه‌ربگرێت و نه‌یاره‌كانی له ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌خاته په‌راوێز و ژێر گوشاره‌وه و به جۆرێك ده‌توانێت به پێی ویست و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی و هاوپه‌یمانه ناوچه‌ییه‌كانی، داهاتووی هاوكێشه سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه دیاری بكات و قسه‌ی یه‌كه‌می هه‌بێت. لێره‌وه‌یه كه ئێران هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌كان له‌سه‌ر خۆی دوور ده‌كاته‌وه و ململانێیه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی دووری خۆی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه و له‌ڕووی ئاسایشییه‌وه هه‌ست به دڵنیایی ده‌كات و ده‌ستی بۆ جێبه‌جێكردنی سیناریۆکانی ئاوهلاترهبێت.
ڕۆژی کورد: بەڕای ئێوە کورد پێش مەرجی بووە بۆ چوونە ناو ئەو شەڕە؟ دەستکەوتی کورد بەڕای ئێوە لەو شەڕەدا چی دەبێ؟
پەرویز ڕەحیم: من پێم وابێت گه‌وره‌ترین پێشمه‌رجی كورد ئه‌وه بووه كه له‌و ناوچانه‌ی ئێستا كه له‌ژێر كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندایه ناكشێته‌وه و له لایه‌كی تره‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی كه له ئۆپراسیۆتی موسڵدا ڕزگار و ئازادیان ده‌كات، ئه‌گه‌ر به ته‌نیاش نه‌بێت به‌ڵام له‌پاڵ هێزه‌كانی تری عێراقی به‌شدار ده‌بێت. له‌ڕاستیشدا ئه‌وه واقعبینانهترین ده‌ستكه‌وته و كورد ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه پێداگری بكات ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه قازانجی زۆر ده‌كات.
گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وته‌كانی كورد ده‌توانین به‌م شێوه‌یه پۆلێن بكه‌ین:
- ڕه‌وایه‌تی دان به مانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچه كوردستانیانه‌ی ئێستا و پاشه‌كشه نه‌كردن لێیان.
- پاراستنی كورده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان و به‌شداری له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ناوچانه.
- دووركردنه‌وه‌ی مه‌ترسیی تیرۆر(داعش) له سنووره‌كانی كوردستان.
- به‌رزبوونه‌وه‌ی پێگه‌ی كورد له هاوكێشه سیاسییه‌كانی ناوخۆیی عێراق و ژیۆسیاسییهكانی ناوچه‌كه.
- به‌رزبوونه‌وه‌ی پێگه و پرستیژی كورد له ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی و به‌م پێیه‌ش مسوگه‌ركردنی پاڵپشتی و یارمه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی.
- به‌رزتربوونه‌وه‌ی توانای كاریگه‌ری دروستكردن له‌سه‌ر ڕووداو هاوكێشه‌كانی داهاتووی ناوخۆیی عێراق و ناوچه‌كه.
- هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌توانێت وه‌كوو هێزێكی جێگه‌ی متمانه ببێته جێگره‌وه‌ی هێزی وشكایی ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوایی له ناوچه‌كه‌دا(له‌پاش بێ متمانه‌یی ڕۆژئاوا به توركیا)
- كورد ده‌توانێت له ڕێگه‌ی پاڵپشتی له سوننه‌كانی عێراق و پاراستنیان له ئاستی ده‌وله‌تانی سووننه ببێته خاوه‌ن كاریگه‌ری و نفووز و..هتد.