گۆڕستانی شەهیدانی حاجی ئاڵیکەندی بۆکانیش تێکڕووخێندرا

0
877

دوابەدوای ڕماندن و کاول کردنی گۆڕستانی شەهیدان لە باژێڕی قوروە، ئەمجارە گۆڕستانێکی شەهیدانی حیزبی دێموکرات و کۆمەڵە لە بۆکان، تێکدرا.

ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ دووشەممە 25ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، هێزەکانی ڕژیم، گۆڕستانی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات و کۆمەڵەیان لە گووندی “حاجی ئاڵی کەند”ـی باژێڕی بۆکان، کاول کرد و تێکیاندا.

هەواڵنێری مافی نیوز ویڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە گوتوویەتی: “هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئسیلامی هاوڕێ لەگەڵ چەند کەسێک لە بەرپرسانی شارەوانیی ئەو باژێڕە، بەیانیی ئەمڕۆ و بە چەند هۆکارێکی بێ بنەما، ئەو گۆڕستانەیان تێکڕماندووە:”

 هێزەکانی ڕژیم هەروەها بە خەڵکی ئەو گوندەیان گوتووە ئەگەر بێت و ئەو گۆڕستانە نوێژەن بکرێتەوە یان کەسێک لە خاوەن گۆڕەکان و بنەماڵەی خاوەنی شەهیدەکان بیهەوێ گڵکۆکان دابنێتەوە دەبێ دەزگا پەیوەندیدارەکانی ڕژیم، ئاگادار بکەنەوە”.

هەروەک لە هەواڵەکانی ناوەندی ڕۆژی کورددا هاتبوو، ڕێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕی ئەمساڵ گۆڕستانی شەهیدانی قوروە لە لایەن ڕژیم، وێران کرا و دواتریش گڵکۆی گۆڕی شەهید فواد مستەفا سوڵتانی شکێندرا و بێ ڕێزی پێکرا.

تا ئێستاش ڕماندنی ئەو گۆڕستانانە و شێواندنی گڵکۆی شەهیدانی حیزبی دێموکرات و کۆمەڵە لە لایەن ئەو دوو حیزبەوە هیچ کاردانەوەیەکی لێنەکەوتۆتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووشوناسی 7 مێرمنداڵی مەحکووم بە سێدارەی کورد
بابەتی دواترکۆڵبەرێکی تری کورد، ئەمڕۆ کوژرا

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.