
تێبینی:
بهرازئاژهڵێكی كێوییه. جۆرێ له و ئاژه‌ڵه نۆهه‌زار ساڵ پێش زایینی له كوردستانا ماڵی كراوه‌و پێ ده‌ڵین خووگ(ویكیپێدیا).
له ژاوهرۆا ئاواییك هه‌یه به نێوی بۆڕیه‌ر. یه‌كێك له جووانترین چه‌مه‌كانی بۆڕیه‌ر چه‌مێكه به نێوی هانه مالۆسان كه بۆ خۆمان باخێكمان تێداهه‌یه. هانه وشه‌یكی هه‌ورامییه واته كانی .
له ناو فه‌رهه‌نگ و زمانی كوردیابهراز چه‌ن واتهیكی دیكه‌یچی هه‌یه:
به‌راز: بریتییه له كه‌سێكی بوێر‌و نه‌ترس
به‌راز خۆر : بریتییه له یارسان
سوومێرییه‌كان ده‌یان ئه‌ویست به چاكترین شێوه‌ی خۆی وڵاته‌كه‌یان به ڕێیه‌وه به‌رن. بۆباش ڕێبه‌رایه‌تی كردنی كۆمه‌ڵ، هه‌بووا بیانزانیایت كه چیان هه‌یه و چیان نییه. بۆیه كه كاربهدهستانهكانیان ئاماری هه‌موو چتێكیان به وردی له بان ته‌خته كانیانه وه ده‌نووسی.
له بان هێندێ له‌و ته‌ختانه كه دۆزراونه‌ته‌وه چه‌ند نووسراوهیك سه‌باره‌ت به خواردنی گۆشتی ئاژه‌ڵه‌كان وه ده‌ستمان گه‌یشتووه كه جێگای به‌راز له ناو كۆمه‌ڵی سوومێرییهكانمان بۆ ڕۆشن ده‌كه‌نه‌وه.
له ناو ئه‌و نووسراوانه هاتووه كه:
سه‌ربازه‌كان به گشتی حه‌قی خواردنی گۆشتی گا و په‌زیان هه‌یه.
مه‌ردمی ئاسایی حه‌قی خواردنی گۆشتی په‌له‌وه‌ر ، گا و وشتریان هه‌یه.
گۆشتی گا و په‌ز و په‌له‌وه‌ر و وشتر به گۆشتی كه‌م بۆها داده‌نرا. خه‌ڵكی ئاسایی و سهروازهكانی پله خواری سوپای سومێر حه‌قی خواردنی ئه‌و گۆشتگهلیانه بوو.
له ناو سپای سوومێرا تهنیاسهردارهكان و فه‌رمانده‌كان سوپاسالاره‌كان حه‌قی خواردنی گۆشتی به‌رازیان بوو.
جگه له سهرداروفهرماندهكانی سپای سوومێر ، مهڵاكان و پاتشاكان و سه‌رۆكه كان و دهمڕاسهكانی كۆمهڵیچ حه‌قی خواردنی گۆشتی به‌رازیان بوو.
له ڕاسته‌قینه گۆشتی به‌راز گۆشتێكی پیرۆز بوو. له ناو كۆمه‌ڵا هه‌ركه‌سێ حه‌قی خواردنی ئه‌و گۆشتییه نه‌بوو.
له ناو ئایینی سوومێرییه‌كان، گۆشتی به‌راز خۆراكی خاتووخودای شه‌وگار بووه.
خاتوو خودای شه‌وگار خه‌ڵكی له چاوی خراو دهپارێزا، جنۆكه‌كانی له ناو دڵی مه‌ردما ده‌ر ئههاوردو دوور ئه‌خسته‌وه و هه‌روه‌ها شهیتانیچی دوور ئه‌خسته‌وه.
خه‌ڵك بۆ دیاری گۆشتی به‌راز و ئاوجۆیان ده‌برده پهرستگهكانیان.
سوومێریهكان به‌رازیان به دینگیرDINGIRده‌زانی.
وشه‌ی دینگیر هه‌م به واته‌ی خودا به كار ده‌برا ، هه‌م به واته‌ی به‌هه‌شت و ئاسمان.
له لای سوومێرییه كان ته‌نیا خوداكان حه‌قی خواردنی گۆشتی خووگیان بوو.
سوومێرییه‌كان جهیژنێكیان بوو به نێوی جه‌یژنی به‌راز.
له‌م جهیژنه به‌رازێكیان ده‌كرده قوربانی: خودای هه‌ور، خودای هه‌ور، خودای ههورهترێشقه، خاتووخودای خۆر و خاتوخودای زه‌وین.
له ناو ئایینی سوومێرییه‌كان به‌راز نیشانده‌رو سیمبۆلی دوور خستنه‌وه‌ی چاوی خراو و جه‌حانم بوو. ئێستایش له ناو هێندێ ئایینا هه‌رئه‌و باوه‌ڕه ماوه‌ته‌وه.
له بۆچوونێكی ئایینییه‌وه بهرازنهقشێكی گرینگی له ناو ڕخساندن و له‌دایك بوونا كایه ده‌كرد.
سوومێرییه‌كان ده‌یان وت ئه‌وانه‌ی كه حه‌قی خوواردنی به‌رازیان نییه و به‌راز بخۆن موشگلێكی گه‌وره‌یان بۆ ساز ده‌بێ.