لە دوای تیرۆری شەوی یەلدا دەیان لێکدانەوە و لێدوان لەمەڕ ئەو کردەوە تیرۆریستییە هاتوونەتە ئاراوەو بۆ جارێکی دیكه پرسی تیرۆری چالاکانی رۆژهەلاتی کوردستانی لە باشووری کوردستاندا هێناوەتەوە رۆژەڤی باس و هەواڵەکان.
شەوی یەلدا ٥ ئەندام و پیشمەرگەی (حدک) و هەروەها ٢ کارمەندی ئاسایشی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان لە نزیک بارەگای حدک شەهید بوون، کە بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوبوونەتەوە تەرمی بەشێک لەو شەهیدانە لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا سووتان کە ئاماژەیەوە بۆ ئەوەی ئەو دوو بۆمبە، بۆمبی فۆسفۆڕی بوون.
بۆمبی فۆسفۆڕی، یان فۆسفۆڕ مادەیەکە، کە ئەگەر بکەویێە بەر هەوای ئازاد دەستبەجێ دەسووتێ و ئەگەریش بەر لەشی مرۆڤ بکەوێ، هەتا سەر ئێسقان دیسووتێنی. بۆمبی فۆسفۆڕی لە ڕیزی چەکە کۆمەڵکوژەکاندایە و بەکارهێنانی قەدەغەیە.
کەواتە یەکەم کردەوەی تیرۆریستیی ڕژیمی ئێران بەدژی چالاکان لە دوای دەیەی ٩٠ی زایینی، بە چەکی کۆمەڵکوژ ئەنجام دراوە، بەڵام هەتا ئیستا حدک وەکوو ئەو لایەنەی کە تیرۆرەکەی بەرامبەر ئەنجام دراوە، هیچ چەشنە لێدوان و ڕوونکردنەوەیەکی لەو پەیوەندییەدا نەداوە.
بەشێک لە چالاکان، (حدک) بە کەمتەرخەم تۆمەتبار دەکەن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە دەبوا هەموو لایەنەکانی ئەو کردەوە تیرۆریستییەی بۆ ڕای گشتی و کۆمەڵگەی جیهانی ڕوون بکردایەتەوە.
ئاسایشی هەرێمی کوردستانی باشوور ڕایگەیاندووە دوو کەس، کە دەگوترێ ئەندامی (حدک) بوون، وەکوو تۆمەتباری ئەو کردەوە تیرۆریستییە دەستەسەر کراون، بەڵام حدک هیچ زانیارییەکی لەو بارەیەوە نەدرکاندووە.
بەڵام چالاکان رایانگەیاندووە، ئەو کردەوە تیرۆریستییە (بەتایبەت کە به چەکی کۆمەڵکوژ بووە)، بەبێ هەبوونی رێکخستن و ناوەندێکی تایبەتی وەزارەتی ئیتلاعات لە هەرێمی کوردستان مومکین نییە.
هەتا ئێستا ئەو راپۆرتانەی کە بڵاوبوونەتەوە، نزیک بە ٣٠٠ بنکە و ناوەندی گەورە و بچووکی سەربە قەرارگای رەمەزانی سوپای قودسی رژیمی ئیران لە شارەکانی سلێمانی، زاخۆ، دهۆک، هەولێر و هەڵەبجە چالاکن و گەورەترین ئەرکی پێ ئەسپێردراوی ئەو ناوەندانە، چاوەدێری کردنی حیزبە کوردییەکانی دژبەری رژیمی ئیڕانە.
بەپێی ئەو بەڵگانەی کە بڵاوبوونەتەوە، یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاستەوخۆ بەشێک لە هێزی چاوەدێریی سپای قودس بۆ حیزبەکانی رۆژهەڵات کوردستان و نوێنەرایەتیی هەرێم لە تاران(نازم دەباغ)، راسپاردەی فەرماندەرانی سوپای پاسدارانی بۆ چاوەدێری کردنی حیزبەکان بە بەرپرسانی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان گەیاندووە.
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران سەرەتای ساڵی ١٣٩٤ی هه‌تاوی لەژێر گوشاری جیلی نوی بەرەو قەندیل هەڵکشا تا هەم مۆعادڵاتەکە تێک بدات و هەم ئەوە دەربخات کە حزبی دێمۆکرات ماوە بەسەر چوو نییە، بەڵکوو نیازی بە رێفۆرمێکە بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه بدا به جیلی نوێ. بە رۆیشتنی دێمۆکرات بۆ قەندیل، پەکەکە بە تەواوی غافڵگیر بوو، بۆیە ئەوە ئەمجارە پەکەکە بوو کە کەوتە دۆخی لاوازی و کۆنترۆلی خۆی لە دەست دا. جیا لەوەی کە هێرشی کردە سەر پێشمەرگە و کەسێکی شەهید کرد و چەن کەس بریندار، کەوتە ناشیرین کردن و پاساو هێنانەوە کە هیچ بنەمای ئەقڵیان نه‌بوو و نییە.
دوابەدوای ئەوهیکە نەورۆزی ساڵی ١٣٩٥ بە فەرمی بڕیاری خەباتی چەکداری بە دژی رژیمی ئێران راگەیاندرایەوە، دەزگا ئیتلاعاتییەکانی ڕژیمی ئێران و فەرماندەرانی سوپای پاسداران شەپۆلێکی هەڕەشەی لەناوبردن و تیرۆری پێشمەرگەی حیزبی دیمۆکراتیان لە هەرێمی کوردستان دەست پێکردەوە.
ئاشكرایە کە پەکەکە لەگەڵ ئێران رێککەوتنی جاسووسانی هەیە. هەتا ئیستا نازاندرێ ناوەرۆکی ئەو رێککەوتنە چییە، بەڵام لەو بارەیەوە دەکرێ چەند پرسیار بخەینە بەردەم پەکەکە و لایەنگرە رۆژهەڵاتییەکانی پەکەکە: ئایا ئەو رێکكەوتنە، رێککەوتنێکی ستراتژیکییە یان تاکتیکی؟ بێگومان ئەم پرسیارە بەرەو وڵامێک دەمانبات کە هەستیاری پەکەکە بەرامبەر بە حۆزووری دێمۆکرات لە قەندیل ئاشکرا دەکات و بێ بنەمایی پاساوەکان دەردەخات. ئەگەر ستراتژیک بێ، ماناکەی شتێ نییە جگە لەوەی کە کۆماری ئیسلامی و پەکەکە خاوەنی یەک سیاسەتی کەڵانن؛ ئەگەر نا، تاکتیکی بێت، پێویستە رۆژهەڵاتییەکانی پەکەکە لە حزبەکەیان بپرسن چیتان داوە و چیتان وەرگرتووە؟ لەم دانوستانەدا رۆژهەڵات چ پشکێکی بەرکەوتووە؟ چ شتێکی رۆژهەڵاتتان بە دەسەڵات فرۆشتووە، تا لە رۆژئاوا یان باکوور، یان وەکوو حزب چی بە دەست بێنن؟ بێگومان ئەگەر پەکەکەییە رۆژهەڵاتییەکان لە جیاتی ئەوەی لە فەلسەفەی ئاپۆ!! بدوێن، بە دوای وڵامی ئەم پرسیارگەلە بکەون، هەم خۆیان لە سەرگەردانی رزگار کردووە و هەم رۆژهەلاتیش لە چەند دەستەگی.
هه‌میشه ئه‌و وڵاتەی كه داڵده‌ی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتێکی دیکە ده‌دات، ئه‌گه‌ر دژایه‌تیی له‌نێوان ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌دا ئاشكرابێت، ئه‌وا داڵدهدانهكهش راسته‌وخۆیه، ئه‌گه‌ر دژایهتییهكهش نهێنی بێت، ئه‌وا داڵده‌دان‌و هاوكارییه‌كه‌ش ناڕاسته‌وخۆیه.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئێرانی سه‌رده‌می كۆماریی ئیسلامی باشترین داڵده‌ده‌ری شۆڕشی كوردی‌و حیزبه کوردییەکانی باشوور بووه، به‌تایبه‌تی له ماوه‌ی شه‌ڕی نێوان عێراق‌و ئێران‌دا. هاوكاریی لۆجیستی‌و ماددیی پێشكهشكردوونو خاكه‌كه‌ی ده‌یان ساڵ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی بهگشتیو حیزبه كوردییه‌كان به‌تایبه‌تی بووە.
ئه‌وه به ئه‌ركی رێكخستنی په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌م دهوڵهتو ئۆپۆزسیۆنانه هه‌ستاوه، ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه بووه. به‌م پێیه‌ش داڵده‌دانی حیزبه كوردییه‌كانی كوردستانی عێراقی پێش راپه‌ڕینی ساڵی ١٩٩١ له‌ژێر باڵی ئیتڵاعاتدا بووه‌و هه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌وانیشه‌وه مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ كراوه.
ئیتڵاعات یان هه‌ر ده‌زگایه‌كی دیكه كه یارمه‌تیی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتێک ده‌دات چاوی له دوژمنی هاوبهشو دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی له‌و وڵاتهدایە. بۆیه هه‌میشه ئۆپۆزسیۆنه‌كان له‌پێناوی مانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوونی داڵده‌دان‌و یارمه‌تییان، ناچار به جیبەجێ کردنی مه‌رجی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه بوون، ئه‌گه‌رچی ئه‌و مه‌رجانه زۆر كات قورس بوون‌و دژی بیروبۆچوونو باوه‌ڕی خودی ئه‌و حیزبانه بوون‌و ناچار به ئه‌نجامدانی كراون. به‌ڵام له‌نێوان حیزبه كوردییه‌كاندا هه‌ڵوێستی جیاواز به‌رچاو ده‌كه‌وێت له‌م رووه‌وه.
به نموونه پارتی دیموكراتی كوردستان كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێرانی سه‌رده‌می شاوه داڵدهدرابوو. له‌لایه‌ن ساواكه‌وه شه‌ڕی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانی پێكراو لە پێناو بەردەوامیی یارمەتیدا، له شاره‌كانی (شنۆ و نه‌غه‌ده) شه‌ڕی دژبە کوردی رۆژهەڵاتیان قبوولکرد.
هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا چه‌ندین كاری بۆ ئیتڵاعات كرد، له‌وانه؛ ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی ٧ كادیری حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران به ئیتڵاعات كه دواتر ٦ کەسیان ئیعدام كران. یه‌كێتیی نیشتیمانییش له‌سه‌ر داواكاریی ئێران جارێك په‌لاماری دیموكرات‌و جارێكیش په‌لاماری حیزبی كۆمۆنیستی ده‌دا.
كه‌چی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له سه‌رده‌می د. قاسملوودا له‌مڕووه‌وه خاوه‌ن هه‌ڵوێستێكی جیاوازه كه شایانی باسكردنه.
كاتێك ئاماده‌نه‌بوو له به‌رامبه‌ر هاوكارییه‌كانی رژێمی سه‌دامدا بۆ حیزبه‌كه‌ی چاو له تاوانی هه‌ڵه‌بجه بپۆشێت‌و ئه‌و داواكارییه‌ی سه‌دام قبوڵبكات كه ده‌یویست له ساته‌وه‌ختی هه‌ڵه‌بجه‌دا پێشوازیی لێبكات. قاسملوو ده‌یزانی قبوڵنه‌كردنی ئه‌م داوایه مانای كۆتاییهاتن به یارمه‌تیه‌كانی رژێمی سه‌دام ده‌گه‌یه‌نێت بۆ ئه‌وان وه‌كو حیزبێكی ئۆپۆزسیۆنی ئێران كه زۆریش پێویستیان بوو. كه‌چی قاسملوو رازی نه‌بوو فیشه‌كێك به حیزبه كوردییه‌كانی عێراقه‌وه بنێت. هه‌رچه‌نده ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی د. قاسملوو به‌قورسی له‌سه‌ر حیزبی دیموكرات شكایه‌وه، به‌ڵام بۆ هه‌تاهه‌تایه جێگای ستایشی مێژووه.
ئه‌وه شتێكی شاراوه نییه كه پێش راپه‌ڕین ئیتڵاعات هه‌یمه‌نه‌ی ته‌واوی به‌سه‌ر حیزبه كوردییه‌كانی باشووردا هه‌بوو، چونكه ئێران ته‌نها ده‌روازه بوو. ئه‌م ده‌روازه‌یه‌ش ده‌یویست په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌م حیزبانه‌دا بخاته چوارچێوه‌ی ستراتیژه سیاسی‌و ئه‌منییه‌كه‌ی خۆیه‌وه. به‌ڵام به‌درێژایی ئه‌م ماوه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتیمانیی باشتر بووه له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتیدا. چونكه له تێڕوانینی ئێران‌دا پارتی هاوپهیمانو دۆستی ئیسرائیل بووه‌و به‌شێك له کادیرەکانی له‌سه‌ر ده‌ستی مووساد مهشقو راهێنانیان پێكراوه. به‌ڵام بۆ یه‌كێتیی نیشتیمانیی بارودۆخه‌كه جیاوازبووه، چونكه هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه كه له سووریا بووه، له‌ناو هێڵی به‌ره‌ی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بدا بووه‌و به‌ئاشكرا لایه‌نگری کێشەی فهلهستینو دژایه‌تیی ئیسرائیلیان كردووه، به‌م پێیه‌ش دۆستی هاوبەش و دوژمنی هاوبەشی لەگەڵ رژیمی ئێران‌دا هەبووە.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا ئاسانترو سه‌ركه‌وتووتر بووه بۆ ئێران تاوه‌كوو پارتی‌و به‌درێژایی مێژوو كۆماری ئیسلامیی ئێران سڵی لێكردوونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرین كه پێش شۆڕشی ١٩٧٩ لە ئێران پارتی په‌یوه‌ندیی پته‌وی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی شا‌و ده‌زگای (ساواک)دا هه‌بوو. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت كه پارتی دۆستی دوژمنه‌كانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بووه.
یەکێک لە بەرپرسانی حدک لە پاش تەقینەوەکەی کۆیە، رایگەیاندووە: “كۆماری ئیسلامیی بۆ چالاككردنەوەی نیازە تیرۆریستییەكانیان لە هەرێمی كوردستان و لە دژی حزبی دیموكرات و لایەنە سیاسییەكانی تری ڕۆژهەڵاتی كوردستان، پێوەندییان لەگەڵ ژمارەیەك لە هاودەستانی خۆیان لە دەیەی ٩٠ی هەتاویدا بەستووەتەوە و داوایان لێ كردوون بۆ ئەم مەبەستە هاوكارییان بكەن”.
له‌دوای راپه‌ڕینی ساڵی ١٩٩١ه‌وه، هاتنه ناوه‌وەی ئێران بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ڕوونی به‌رچاو ده‌كه‌وێت، ئه‌ویش به‌هۆی دوو فاكته‌ری گرینگه‌وه:
١- پێویستیی ئابووری: هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر دوو گه‌مارۆی گه‌وره‌ی ئابوورییدا بوو؛ گه‌مارۆی نێودهوڵهتیو گه‌مارۆی حكومه‌تی عێراق. له‌مڕووه‌شه‌وه ئێران ده‌روازه‌یه‌كی گرنگی دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵک بوو.
٢- پێویستیی سیاسی: راپه‌ڕینی ئازاری ١٩٩١ به مانای ئه‌وه بوو كه دۆسته‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌تایبه‌تی یهكێتییو سۆسیالیست‌و بزووتنه‌وه‌و تا راده‌یه‌كیش پارتی ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست، ئه‌مه‌ش مافی ئه‌وه به ئێران ده‌دات كه له هه‌رێمی دۆسته‌كانیدا ده‌ستكراوه بێت.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له ته‌واوی ئه‌و ساڵانه‌دا ئێران ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كیی هاتوچۆی به‌رپرسه‌كانی كورد بووه. له‌و سه‌ره‌تایه‌وه به‌هۆی ناسه‌قامگیریی باری سیاسی‌و ئابوورییه‌وه ئێران ئه‌و ده‌ستكراوه‌ییه‌ی بۆ چووه سه‌رو به‌وپەڕی دەستکراوەییەوە كه‌وته له‌ناوبردنی نه‌یاره‌كانی له‌سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان‌و به‌ئاشكرا له‌ناو ماڵ‌و باره‌گاو شهقامو ته‌نانه‌ت له بازگهكانیشدا كه‌وتنه تیرۆركردنی نه‌یاره‌كانیان، به‌تایبه‌تی كادر‌و سه‌ركرده‌و ئه‌ندامی حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران.
به پێی ڕاپۆرتێك كه پێشتر له ڕۆژی كورد بڵاو كراوه‌ته‌وه هه‌تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستاندا نزیكه‌ی ٣٠٠ كه‌س له سه‌ركرده‌و كادیر‌و ئه‌ندامانی حیزبه كوردییه‌كانی ئێران به‌ده‌ستی ئیتڵاعاتی ئێران تیرۆر كراون. كه له نێو ئه‌وانه‌دا زیاتر له ١٥١ كه‌س به‌ته‌نها ئه‌ندام و پێشمەرگەی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران‌و ١٠٠ كه‌سیان ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌و ٣٠ كه‌سیان شۆڕشگێڕان‌و ئه‌وانی دیكه‌ش له حیزبه‌كانی دیکەی وەکوو سازمانی خەبات و هتد… بوون.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامانه به‌شی زۆری ئه‌م حاڵه‌تی تیرۆرانه له سنووری پارێزگای سلێمانیدا بوون‌و كه‌مترین جاریش بكوژه‌كه ئێرانی بووه. ره‌نگه سه‌رنجدانێكی ورد له‌م بابه‌ته هێنده زیره‌كیی نه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی كه وهڵامگهلێكمان ده‌ستبكه‌وێت.
به‌شێكی زۆری ئه‌م كرده‌وانه‌ش له ساڵانی سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كاندا ئه‌نجامدراون. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه ئێران به‌ئاشكرا نووسینگه‌ی قه‌رارگای ره‌مه‌زانی هێنایه شاره‌كانی كوردستانه‌وه‌و له شاره‌كانی سلێمانی‌و هه‌ولێرو دهۆكو هه‌ڵه‌بجه باره‌گایان كرده‌وه، له كاتێكدا قه‌رارگای ره‌مه‌زان ده‌زگایه‌كی ئیستیخباراتییهو سه‌ر به سوپای قودسه. ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی ده‌ستكراوه‌یی ئێران له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌سه‌لمێنێت، چونكه هیچ شوێنێك نییه به‌ئاشكرا باره‌گای ئیستیخباراتیی وڵاتێكی دیكه‌ی لێكرابێته‌وه.
ئه‌م باره‌گایانه‌ی قه‌رارگای ره‌مه‌زان چه‌ند كارێک دەکەن، له‌وانه؛ په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستان‌و ته‌نانه‌ت بڕینه‌وه‌ی مووچه بۆیان، دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سیاسیی‌و سه‌رۆك عهشیرهتو خه‌ڵكی ئاساییداو راكێشانیان به‌لای ئیتڵاعاتو ئه‌نجامدان و پێ ئه‌سپاردنی كاری تیرۆریستی. له‌مڕووه‌شه‌وه خراپیی باری ئابووریی خه‌ڵک ده‌قۆزنه‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی راسته‌وخۆ چه‌ند حیزبێكیان دروستكرد كه راسته‌وخۆ كاریان بۆ ئیتڵاعات ده‌كرد. له‌وانه پارتی راپه‌ڕینی كوردستان، كه كه‌ماڵی مام ره‌حمان ماوه‌تی سكرتێری بوو، له‌كاتی دروستبوونیدا ٤٠٠ موزهلیی به‌كارنه‌هاتوو و هاوه‌نیان له‌لایه‌ن سوپای قودسەوە پێدراوه، ئه‌م حیزبه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا به‌ناوی ئاغای ئه‌حمه‌دی. له ساڵی ١٩٩٥دا ئه‌م گروپه ده‌ستی له تیرۆركردنی زیاتر له ٢٠ پێشمەرگەی كۆمه‌ڵه‌و حیزبی دیموكراتدا هەبووە.
هه‌روه‌ها له‌و ساڵانه‌دا پیلانێكیان داڕشت بۆ ئه‌وه‌ی به هاوكاریی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌و تیمی كۆماندۆی سوپای پاسدارانی ئێران ته‌سفیه‌ی كۆمه‌ڵه بكه‌ن. هه‌روه‌ها له‌به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یه‌كێتیی دوو پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌یان تیرۆركرد به‌ناوه‌كانی (عوسمانی فه‌رمانی)و (عوسمانی كیانی)و دواتر یه‌كێتیی له‌سه‌ر فشاری كۆمه‌ڵه بكوژه‌كانی گرت‌و سێیانی لێ ئیعدام كردن. ئه‌م گروپه دواتر ههڵوهشانهوە. ئێستا كه‌مالی مام ره‌حمانی ماوه‌تی له شاری ورمێ دادهنیشێتو پله‌ی به‌رزی له ئیتڵاعاتدا هه‌یه، به‌ڵام له‌ژێر ئیقامه‌ی جهبریدایه و بۆی نییه ئه‌و شاره به‌جێبهێڵێت.
گروپی دووه‌م، گروپی ئاگری سووری كوردستان (ئاسک)ه كه محه‌مه‌د پێنجوێنی سكرتێریان بوو، (ئاسك) یه‌كێك بوو له‌و گرووپانه‌ی كه راسته‌وخۆ كاریان بۆ ئیتڵاعات ده‌كرد. ئه‌م گروپه به‌رپرسیارن له تیرۆركردنی سه‌عید یه‌زدان په‌نا سكرتێری یه‌كێتیی شۆڕشگێڕانی كوردستانی ئێران‌و به‌رپرسیاریشن له ژه‌هراویكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌و حیزبه له شارۆچكه‌ی باینجان كه بووه هۆی تیرۆركردنی كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه. سكرتێری ئاگری سوور (محه‌مه‌د پێنجوێنی) به‌شێوه‌یه‌كی نادیار كوژرا. كه پێده‌چێت كوشتنه‌كه‌ی ده‌ستی سوپای قودسی له‌پشته‌وه بووبێت، له ساڵی ٢٠٠٠یش ئیتڵاعات له گه‌ڕه‌كی ئازادیی شاری سلێمانی سكرتێری گروپێكی ئیسلامی میانڕه‌ویان له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌گه‌ڵ خێزانهكهیو بووك‌و كوڕه‌كه‌ی‌و پاسەوانەکەیدا تیرۆر کرد.
هه‌روه‌ها له رێکەوتی ١٩/٠٨/١٩٩٨ له ده‌ره‌وه‌ی شارۆچكه‌ی دووكان سه‌عیدی مورادیو ئیسماعیلی نمهكیو عه‌لی زهگالیان تیرۆرکردو پێنج كه‌سی دیكه‌شیان لێ برینداركردن.
هه‌رچی سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ناوخۆی كوردستانه، له ده‌یه‌ی كۆتایی سه‌ده‌ی رابردوودا ئێران ههڵگیرسێنهرو ئاگرخۆشكهری زۆربه‌ی ئه‌و شه‌ڕانه بووه كه له‌نێوان حیزبه كوردییه‌كاندا روویداوه، زۆربه‌ی جار بهنهێنیو هه‌ندێكجاریش به‌ئاشكرا.
له‌مڕووه‌وه ئیتڵاعات له ساڵی ١٩٩٣ ده‌ورێكی سه‌ره‌كیی له ههڵگیرساندنو به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕی بزووتنه‌وه‌و یه‌كێتیدا هه‌بوو. له‌و شه‌ڕه‌دا ئێران یارمه‌تیی هه‌ردوو لای ده‌دا، هه‌روه‌ها ئێران ده‌وری باڵای له‌ساڵی ١٩٩٥ لە هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی پارتی‌و یه‌كێتیی دا هه‌بووه و رۆڵی کاریگەری له ئاژاوهناوهنهوه دا گێڕاوه. به‌رپرسێكی سیاسی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا «له‌دوای ساڵی ١٩٩١ه‌وه له هه‌موو شه‌ڕێكی ناوخۆیی كورد‌و كورددا هه‌ر گوللـه‌یه‌ك به‌یه‌كه‌وه نرابێت، گوللـه‌ی ئێرانی بووه”.
له ساڵی ١٩٩٦یشدا سوپای پاسدارانی ئێران بە پشتیوانیی هێزیکی یەکیەتی نیشتمانی بە فەرماندەیی جەبار فەرمان یەکیک لە فەرماندەرانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان ٢٠٠ کیلۆمیتری خاکی هه‌رێمی كوردستانی باشووری بڕی و هاته كۆیه بۆ ته‌سفیه‌كردنی حیزبی دیموكرات، به‌ڵام خه‌ڵكی شاره‌كه زوو دێمۆکراتیان لەوە ئاگادار کردەوەوپێشیان بەو کارەساتە گرت. له مانگی ئووتی ساڵی ١٩٩٦یش ئێران به‌ئاشكرا هاوكاری یه‌كێتیی كرد بۆ ته‌سفیه‌كردنی پارتی‌و هێنده‌ی نه‌مابوو پارتی ئاڵای سپیی ته‌سلیمبوون هه‌ڵبكات، به‌جۆرێك مه‌سعود بارزانی هاته قسه بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگهیاندنو گوتی: “پلانێكی ئێرانی بۆ داگیركردنی عێراق له‌ئارادایه”.
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م بانگه‌وازه‌ی مه‌سعود بازرانی چرای سه‌وزی ئه‌مریكا بۆ عێراق هه‌ڵكراو ده‌بابه‌ی عێراقی هاتنە هەولێر و هه‌تا ناو خاکی رۆژهەڵاتی کوردستان یه‌كێتییان ڕاونا. ئێستا دوای ٢٠ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌دا، كاتێک ئاوڕ له رابردوو ده‌ده‌ینه‌وه، ده‌توانین ئه‌و راستییه ببینین كه ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ئه‌و مانگه‌دا روویدا گه‌مه‌یه‌كی ترسناكی ده‌زگا ئیستیخباراتییهكانی دونیابوو كه له‌لایه‌ك (ده‌زگای زانیاری، ئیتڵاعات، حیزبوڵڵا‌و موخابه‌راتی سوری)و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه (پاراستن، موساد، سی ئای ئه‌ی، ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق، میتی توركی) بوون، كه دیاره هاوكێشه‌كه به قازانجی گروپی دووه‌م شكایه‌وه.
هه‌رچه‌نده بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ماوه‌ی چه‌ند ساڵ له هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌سه‌ڵاتی گرتهدهستو پاڵی به‌پاڵ راجیمهكانی ئێرانه‌وه دابوو، به‌ڵام هه‌ر ئێران خۆی بوو ساڵی ١٩٩٧ چرای سه‌وزی بۆ یه‌كێتیی هه‌ڵكرد تاوه‌كو هه‌ڵه‌بجه بگرێته‌وه.
به‌رپرسی یه‌كه‌می ئیتڵاعات له هه‌رێمی كوردستان ناوی (ئاغای حورمه‌تی)یه‌و جێگره‌كه‌شی ئاغای (ره‌حیمی)یه. ئاغای حورمه‌تی هه‌نووكه به‌رپرسی نووسینگه‌ی سلێمانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه كه بنكهكهی له گردی زه‌رگه‌ته‌ی سلێمانییه، ئیعتیمادی باڵای هه‌یه‌و سه‌رپه‌رشتیی كاره‌كانی سلێمانی‌و هه‌ولێر دهكاتو پله‌كه‌ی خوار وه‌زیره. به‌ڵام باره‌گای ئیتڵاعات له سلێمانی له گردی ئه‌ندازیارانه‌و كه‌سێك سه‌رپه‌رشتیی كاره‌كانی ده‌كات به‌ناوی (فازیل) كه به‌رپرسی چالاكییه‌كانی ئیتڵاعاته دژی حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران له هه‌رێمی كوردستاندا.
له هه‌ولێریش باره‌گای كونسوڵخانه له گه‌ڕه‌كی (مناره)و باره‌گای ئیتڵاعاتیش له گه‌ڕه‌كی (دۆلاراوا)ی هه‌ولێره‌و به‌رپرسی ئیتڵاعات له هه‌ولێر ناوی (عه‌باسی موحیبی)یه. هه‌موو به‌پرسه باڵاكانی ئیتڵاعات له هه‌رێمی كوردستان ده‌مانچه‌ی لێزه‌ریان پێیه‌و به سه‌یاره‌ی مۆدێل كۆن هاتوچۆ ده‌كه‌ن.
به‌شێك له كاره‌كانی ئه‌م قهرارگایانه، دروستكردنی به‌ڵگه‌ی سه‌فه‌ره بۆ ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن، به‌ڵام جۆرێكی دیكه‌ی به‌ڵگه هه‌یه پێیده‌وترێت «كارتی سه‌وز». ئه‌م كارته تایبه‌ته به ئه‌وانه‌ی كه دۆستی نزیكی خۆیانن‌و له ته‌واوی ئێران‌دا وه‌كو ناسنامه‌ی باری شارستانی كاری پێده‌كرێت.
هه‌روه‌ها هه‌ندێك له سه‌ركرده باڵاكانی سوپای قودس‌و ئیتڵاعات سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان دەکەن و له‌وانه؛ ئه‌حمه‌د فروزه‌نده جێگری سه‌رۆكی قه‌رارگای ره‌مه‌زان، كه په‌یوه‌ندیی به‌هێزی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی كورددا هه‌یه‌و له ٢٥ی ئه‌یلولی ٢٠٠٦دا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌و له‌گه‌ڵ تاڵهبانیو بارزانیدا كۆبووه‌ته‌وه.
هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران (قووڵایی ستراتیژی)ی هه‌یه، ئه‌و ده‌یه‌وێت شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئهمریكاو ئیسرائیل‌دا له ده‌ره‌وه‌ی خاكی خۆیدا بكات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌رێمی كوردستانی باشووری هه‌ڵبژاردووه و پێی گونجاوترین شوێنه بۆ ئه‌و كاره، چونكه چه‌قی بهڕیهككهوتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران‌و ئهمریكاو ئیسرائیله. ئێستا به‌شێكی گرنگ له كاره‌كانی ئیتڵاعات شوێنپێهه‌ڵگرتنی چالاكییه‌كانی ده‌زگای مۆسادو ده‌زگای هه‌واڵگریی ئهمریكیو بنكه‌و باره‌گاكانی ئه‌مریكایه له هه‌رێمی كوردستاندا. بۆ نموونه؛ ئیتڵاعات توانی كه‌مپێكی راهێنانی ده‌زگای مووساد له ناوچه‌ی زاوێته‌ی بادینان ئاشكرابكات‌و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه كه‌مپه‌كه پێچرایه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار.
یەکێک لە بەرپرسانی دەزگای پاراستنی پارتی دیمۆکرات راگه‌یاندووە: “ئیتڵاعات چاوی له‌سه‌ر ئه‌و كادیره لێوەشاوانەی پارتییه كه به‌شداریی خولی حه‌فتاونۆی مووسادیان كردووه‌و به‌ده‌ستی ئیسرائیلیان ده‌زانێت له ناوچه‌كه‌دا”.
ده‌توانرێت بوترێت كاركردنی ئێران له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له رووی هه‌واڵگرییه‌وه، به شێوه‌یه‌كی چڕوپڕهو به ئیعتیرافی هه‌ندێك لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، بههێزترینو چالاكترین ده‌زگای هه‌واڵگرییه له‌نێو ئه‌و ده‌زگایانه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا كارده‌كه‌ن. به‌رپرسێك له ده‌زگای موخابه‌راتی عێراق رایگەیاندووە: «ئه‌گه‌ر ئیتڵاعات بیه‌وێت له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا كوردستان ژێراوژوور ده‌كات”.
ئیتڵاعات له چه‌ند روویه‌كه‌وه كار له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: كاركردن له‌سه‌ر حیزبه كوردییه‌كانی عێراق: ئێران به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له هه‌وڵی مسۆگه‌ركردنی هاوكاری‌و په‌یوه‌ندیی حیزبه كوردییه‌كانی عێراقدایه، چ ئه‌وانه‌ی خۆی ده‌ستی هه‌بووه له دروستكردنیاندا (وه‌كوو بزووتنه‌وەی ئیسلامی)، چ ئه‌وانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی ستراتیژی ئێران‌دا خۆیان رێكخستووه (وه‌كو حیزبی سۆسیالیست و یەکیەتی. جگه له‌وه‌ی راسته‌وخۆ هه‌ندێك حیزبی دروستكرد، له‌وانه؛ پارتی راپه‌ڕینی كوردستان‌و ئاگری سووری كوردستان).
ئێران له رێگه‌ی قه‌رارگای ره‌مه‌زانه‌وه، په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌می حیزبه كوردییه‌كاندا هه‌بووه‌و به‌پێی كه‌وتنه ناو ستراتیژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه‌وه، هاوكاریی كردوون. به‌رپرسێكی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و راستییه كرده‌وه كه زۆربه‌ی حیزبه كوردییه‌كانی باشوور له قه‌رارگای ره‌مه‌زان مووچه‌یان هه‌یه. ئه‌و به‌رپرسه وتی: «له‌نێو حیزبه كوردییه‌كاندا ته‌نها دوو حیزب هه‌یه كه دژی حیزبه كوردییه‌كانی ئێران كاریان نه‌كردبێت، ئه‌وانیش (حیزبی شیوعی‌و یه‌كگرتووی ئیسلامی)ن.»
ئه‌و به‌رپرسه دەشڵێت: «جگه له‌وه‌ی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئه‌و دوو پارته‌وه (پارتی راپهڕینو ئاگری سوور) ئه‌ندامانمان فریو دراون، هه‌ندێك حیزبی دیكه وه‌كو (چاو) كاریان بۆ ئێران كردووه‌و ئێرانیان له جموجۆڵو هاتوچۆو شوێنی حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئاگاداركردۆته‌وه.» ئه‌و به‌رپرسه ئه‌وه‌شی وت: «زۆربه‌ی جار رێكه‌وتنی نێوان حیزبه كوردییه‌كانی عێراق‌و كۆماری ئیسلامیی ئێران، له‌سه‌ر حسابی كوشتن‌و گرتن‌و راونان‌و ده‌ركردن‌و بێده‌نگكردنی حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران بووه.»
هه‌رچه‌ند ئێستا رێكه‌وتنێكی جێنتڵمانانه له‌نێوان یهكێتییو رژیمی ئێران‌دا هه‌یه كه یه‌كێتیی گره‌نتی دانیشتنی بێده‌نگی كۆمه‌ڵه‌و دیموكرات‌و شۆڕشگێڕان‌و حیزبه كوردییه‌كانی تر بكات، له به‌رامبه‌ریشدا ئێران ده‌ست له ئیغتیالاتی ئهندامو كادیرانی ئه‌و حیزبانه هه‌ڵبگرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌و رێكهوتنانهش، ئیتڵاعات هێشتا له چالاكییه‌كانی خۆی به‌رده‌وامه.

چاودێرێكی ئه‌منی لە هەرێمی کوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، “هه‌ر كه‌سێک تیرۆر کراو بكوژه‌كه‌ی ده‌ستگیر نه‌كرا، ئه‌وه كاری ئیتڵاعاته، چونكه ناتوانین ئه‌ندامانی ئیتڵاعات ده‌ستگیر بكه‌ین”.
رێکەوتی ١٧ی بانەمەڕی ساڵی ١٣٧٩ی هەتاوی (٢٦ مانگی ئاوریلی ٢٠٠٠) پێشمەرگەیەکی حیزبی سۆسیالیست بەناوی عومەر کەریم شەریف و خەڵکی سەید سادق لە هەرێمی کوردستان، کە لەسەر سنوور سەرقاڵی نیگابانی بووە، بە کوشتنی پاسدارێکی رژیمی ئێران تۆمەتبار کرا و رۆژی دواتر لەلایەن ئاسایشی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دەستبەسەر و رادەستی ئیتلاعاتی ئێران کرا و سەرئەنجام حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراو هەنووکە سەرەڕای رەزایەتی بنەماڵەی پاسدارە کوژروەکە، لە زیندانی سنە چاوەڕوانی جێبەجێ کردنی حوکمی سێدارەیە.

هه‌ندێك جاریش ئێران راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ده‌ستی هه‌بووه له كاروباری ناوخۆی حیزبه‌كانی كوردستان‌و وه‌رگرتنی پۆست‌و به‌رپرسیارێتییه حیزبی‌و حكومییه‌كان، به‌تایبه‌ت له دیاریكردنی رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و پێشه‌وای كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و دانانی پارێزگار‌و وه‌زیرو ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی‌و سهركردایهتیو سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی یه‌كێتی و هەروەها دیاریکرنی فەرماندەو کارمەندانی بازگەی نزیک لە حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن“.
دووه‌م: كاركردن له‌سه‌ر حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران
به‌شێكی دیكه‌ی كاركردنی ئیتڵاعاتی ئێران له هه‌رێمی كوردستاندا، چاودێریكردن‌و ئیختیراقكردنو ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستییه له‌دژی حیزبه كوردییه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران. له‌مڕووه‌شه‌وه جگه له فریودانی ٣٠٠ كه‌س له نه‌یاره‌كانی له چوارچێوه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا له ماوه‌ی ٢٠ ساڵی رابردوودا، چه‌ندین جار هه‌وڵی ئیختیراقكردنی ئه‌و حیزبانه‌ی داوه.
به‌رپرسی یه‌كێك له حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووە: “له هه‌موو ٣٠ كه‌سێك كه ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه بكه‌ن، ٢٠یان ئیتڵاعات ره‌وانه‌ی كردوون، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌وانه به سیناریۆی زۆر قورسه‌وه ده‌نێردرێن. بۆ نموونه؛ كه‌سی وایان ناردووه، له ئێران پاسداری كوشتووه‌و هه‌ڵهاتووه‌و ئێران خۆشی ئه‌مری ئیعدامی ده‌ركردووه، پاشان هاتووه‌ته ناو ئێمه‌و داوای به ئه‌ندامبوونی كردووه. كه‌چی له بنه‌مادا هه‌موو ئه‌وانه سیناریۆیه‌ك بوون بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه متمانه به‌و كه‌سانه بكه‌ین”.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه كه هه‌وڵی ئیختیراقكردنیان زۆره‌و به به‌رده‌وامی له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وانه‌دان كه ئیتڵاعاتی ئێرانن‌و هه‌ندێك له‌وانه به پلانی زۆر مه‌ترسیداره‌وه گیراون، له‌وانه؛ ژه‌هراویكردنی سه‌رچاوه‌ی ئاوی پێشمه‌رگه‌كان وه‌كوو ئه‌وه‌ی له قه‌زای كۆیه‌و شارۆچكه‌ی باینجان روویدا به‌رامبه‌ر به پێشمه‌رگه‌كانی دیموكرات‌و شۆڕشگێڕان‌و پلانی تیرۆركردنی سه‌ركرده‌كان‌و رێبه‌رانی حیزب، کە زیاتر لە ٤٠ کادر و پێشمەرگە ژەهراوی بوون.
ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وانیش له رێگه‌ی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی خۆیانه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه (جیابوونه‌وه‌ی ناو حیزبه كوردییه‌كانی ئێران) پلانێكی ورد‌و كاربۆكراوی ئیتڵاعاته.
ئه‌و به‌رپرسه وتی: “له‌دوای تیرۆركردنی ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌و رێبهرو كادیر‌و ئه‌ندامه‌وه، ئیتڵاعات گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ی تیرۆری كه‌سه‌كان نابێته هۆی تواندنه‌وه‌و پساندنی خه‌باتی ئه‌و حیزبانه، هه‌ربۆیه له‌بری ئه‌وه پلانی تیرۆری جه‌سته‌ی حیزبه‌كانیان داڕشتووه له‌بری جه‌سته‌ی كه‌سه‌كان، كه به‌داخه‌وه هه‌تا راده‌یه‌كی زۆر توانیویانه له‌م پیلانه‌یاندا سه‌ركه‌وتووبن”.
دەگوتری، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان، راستەوخۆ دەستی لە ئینشعابی دێمۆکراتەکاندا هەبووەو پشتیوانیی دارایی و ئابووریی یەکێک لە لایەنەکانی کردووەو کارئاسانیی بۆ دروستبوونی ئینشعاب کردووە.
سێیه‌م: كونسوڵخانه‌و قهرارگاكان
ده‌زگای ئیتڵاعات هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاوه كه له كوردستاندا چالاكیی هه‌واڵگری بكات،به‌ڵكوو له ئێرانه‌وه به‌شێك له داموده‌زگا ههواڵگرییهكانیشی بۆ هه‌رێمی كوردستان گواستۆته‌وه. ئه‌گه‌ر له وڵاتانی دیكه‌دا نه‌ریت بێت كه له هه‌موو باڵیۆزخانه‌و كونسوڵخانهیهكدا كارمه‌ندێكی پایه‌به‌رزی هه‌واڵگری هه‌بێت، ئه‌وا بۆ ئێران دۆخه‌كه ته‌واو جیاوازه، چونكه باڵیۆزخانه‌و كونسوڵخانه‌كانی له ته‌واوی دونیادا وه‌ك ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگری كاریانكردووه له‌ژێر چه‌تری دیپلۆماسیدا. هه‌ربۆیه ته‌واوی ستافی نووسینگه‌و كونسوڵخانه‌و باڵیۆزخانه‌كانیان ئه‌فسه‌ری پایه‌به‌رزی سوپای قودس‌و ئیتڵاعاتن.
له‌ژێر چه‌تری ئه‌م ناوه‌دا ده‌توانن ئاسانتر به كاره‌كانیان رابگه‌ن، به‌تایبه‌تی كه كارمه‌ندی دیپلۆماسی به‌پێی نه‌ریتی نێوده‌وڵه‌تی حه‌سانه‌ی دیپلۆماسی هه‌یه كه هه‌م ژیانی پارێزراوه‌و هه‌م هاتووچۆشی ئاسانتره، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش بوو كه پترایۆس فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای ئه‌مریكا له عێراق رایگه‌یاند كه باڵیۆزی ئێران له عێراق كازمی قومی ئه‌فسه‌ری پایه‌به‌رزی سوپای قودسه. له‌م نێوه‌نده‌دا ئه‌وه‌ی له هه‌مووی ناسروشتیترهو جێگای سه‌رسامییه ئه‌وه‌یه كه هه‌تا پێش پرۆسه‌ی ئازادیی عێراق، ئیتڵاعات سڵی له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه كه باره‌گاكانی له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستاندا به‌ناوی قه‌رارگای ره‌مه‌زانه‌وه بكاته‌وه كه دیاره قه‌رارگای ره‌مه‌زان ئه‌و به‌شه‌یه له سوپای قودس‌و ئیتڵاعات كه ئه‌ركی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری‌و لێكۆڵینه‌وه‌و پلان‌و ئه‌نجامدانی كاری هه‌واڵگریی پێسپێردراوه له‌ناو خاكی عێراقدا.
چواره‌م: ئابووری
به‌و پێیه‌ی ٣٠%-٤٠%ی پێداویستییه‌كانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك له هه‌رێمی كوردستاندا له ئێرانه‌وه دێن، زیاتر له ١٥٠ كۆمپانیای ئێرانی له هه‌رێمی كوردستاندا له بواری جۆراوجۆردا سه‌رمایه‌گوزاری ده‌كه‌ن. به‌پێی لیستێك کە بڵاو بۆتەوە، ته‌نها له سنووری پارێزگای سلێمانی ٨٦ كۆمپانیای ئێرانی به‌ڕه‌سمی تۆماركراون.
تێچووی چالاكییه ههواڵگریو سیاسی‌و سه‌ربازییه‌كانی سوپای قودس‌و ئیتڵاعات، مانگانه له ١٠٠ ملیۆن دۆلار تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا ئه‌م ده‌زگایه بۆ خۆی بنچیینهیهكی ئابووریی گرنگی هه‌یه‌و له چه‌ندین بواردا سه‌رمایه‌گوزاری ده‌كات.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه ساڵی ٢٠٠٤ له زانكۆی تاران ئه‌نجامدراوه، داهاتی ساڵانه‌ی سوپای قودس دوانزه ملیار دۆلار بووه. هه‌روه‌ها به‌پێی توێژینه‌وه‌كانی ساڵی ٢٠٠٧، ٥٧%ی نێرده‌و هاورده‌ی ئێران‌و ٣٠%ی نێرده‌ی نه‌وتی ئێران له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی سه‌ر به سوپای قودسه‌وه ئه‌نجامدراون. به‌م پێیه‌ش زۆربه‌ی زۆری ئه‌و كۆمپانیا ئێرانییانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئێران سه‌رمایه‌گوزاری ده‌كه‌ن سه‌ر به سوپای قودس‌و ده‌زگای ئیتڵاعاتن یاخود په‌یوه‌ندییان پێیانه‌وه هه‌یه.
زۆرجاریش له‌ژێر باڵی ئه‌و كۆمپانیایانه‌دا كاری سیخوڕییان كردووه، هه‌تا ساڵی ٢٠٠٥یش كۆمپانیا ئێرانییه‌كان له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌كه‌وه سه‌رپه‌رشتیی ده‌كران به‌ناوی (ئه‌میندارێتیی گشتیی ئه‌نجومه‌نی كۆمپانیا ئێرانییه‌كان) كه كه‌سێكی ئیتڵاعات رێكخه‌ری كاره‌كانیه‌تی به‌ناوی ئاغای (روحانی)، كه رێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كونسوڵخانه‌و كۆمپانیا ئێرانییه‌كانه. له هه‌ندێك له‌و كۆمپانیایانه‌دا، ته‌واوی كۆمپانیاكه‌و له هه‌ندێكی دیكه‌یاندا ته‌نها سه‌رۆكی كۆمپانیاكه سه‌ر به ئیتڵاعاتن. له‌نێو ئه‌م كۆمپانیایانه‌دا هه‌ندێكیان راسته‌وخۆ سه‌ر به ئیتڵاعاتن، له‌وانه:
ئەلف: كۆمپانیای ئاریا لوقمان، كه به‌رپرسه‌كه‌ی ناوی (ئاریامنش)هو ئه‌فسه‌ری ئیتڵاعاتهو به‌شێك له سه‌رمایه‌ی ئیتڵاعات له‌ڕێگه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه‌وه دێته هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
بێ: كۆمپانیای شه‌هریار، كه تایبه‌ته به گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیانو كۆمپانیایه‌كی جیهانییه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی ئاغای (رۆحی)یه‌و له تاران‌و مهریوانو سلێمانی نووسینگه‌ی هه‌یه. سەرجەم ئەو کەسانەی کە لە کۆمپانیا هاتوچۆکان ناویان بۆ وەرگرتنی بلیت تۆمار دەکرێ، دواجار دەچنەوە وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران.
پێ: كۆمپانیای سه‌فینه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، كه باره‌گاكه‌ی له سلێمانی ده‌كه‌وێته نزیك شه‌قامی سه‌هۆڵه‌كه‌و ٥٠٠ كارمه‌ندی هه‌یه‌و له‌نێوان مهریوانو پێنجوێن‌و ته‌وێڵه‌و بیاره‌و په‌روێزخان بازرگانی ده‌كه‌ن.
پێنجه‌م: ئه‌نسارولئیسلام
ئێران به‌ئاشكرا یاری به كارتی ئه‌نسارولئیسلام له به‌رامبه‌ر ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستاندا دهكاتو به‌پێی هه‌ندێك هه‌واڵ له‌دوا سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێران، به‌ڕاشكاوی پێیانوتووه “ئه‌نسارو تریاك، به‌رامبه‌ر به پژاك‌و عه‌ره‌ق”ن. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی روونه كه ئه‌نسارولئیسلام وه‌كو دۆسیه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئیتڵاعاته‌وه یارییان پێده‌كرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه سایتی (ئیلاف) بڵاویكردوونه‌ته‌وه، ئه‌نسارولئیسلام له مه‌ریوان به ئاگاداریی ئێران كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن، له هۆتێل زرێبارو له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ئیداره ده‌كرێن به‌ناوی مه‌لا محه‌مه‌دی قادری‌و له‌پشتی ئه‌و هۆتێلهشهوه چه‌ند بینایه‌ك هه‌یه كه تایبه‌ته به ئه‌ندامانی تاقمی ئه‌نسارولئیسلام.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی (ئیلاف)، له‌نزیك شاری مه‌ریوان سه‌ربازگه‌یه‌كی مه‌شقی ئه‌نسارولئیسلام هه‌یه كه راهێنان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چهكو بۆمبی تهوقیتكراوو په‌لاماری پارتیزانیی دهكهنو له‌لایه‌ن ئێرانیشه‌وه ئه‌ركی ئیغتیالاتو له‌ناوبردنی هه‌ندێك سه‌ركرده‌و نه‌یاری ئێرانیان پێده‌سپێردرێت له‌نێو ریزی حیزبه كوردییه‌كانی عێراق‌و ئێران‌دا. كه دواترینیان هه‌وڵی ئیغتیالكردنی (مه‌لا به‌ختیار)ی كارگێڕی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی بوو.
شه‌شه‌م: تریاك و ماددەی هۆشبەر
به‌پێی لێدوانی پله دارێكی ئاسایشی سلێمانی، ئاگادارن كه ناردنی تریاك بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئیتڵاعاته‌وه كارێكی رێكخراوه‌و ده‌یانه‌وێت ماده بێهۆشكه‌ره‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا بڵاوببێته‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته سه‌ر یه‌كێك له قازانجهێنهرترین هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی تریاك كه (ئه‌فغانستان ئێران.. كوردستان.. ئوردۆن یان سه‌عوودیه). له زیندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشدا چه‌ندین كه‌س به تاوانی بازرگانی به ماده بێهۆشكه‌ره‌كانه‌وه گیراون كه زۆربه‌یان ئێرانین. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی گومانده‌كرێت چه‌ند تۆڕێكی مافیایی له هه‌رێمی كوردستان دروستبووبێت بۆ ئه‌م بازرگانییه‌و كه‌سی حیزبی‌و عه‌شایری گه‌وره له‌پشتیانه‌وه هه‌بن كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئیتڵاعاتدا هه‌یه، به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی ههورامانو هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید.
حه‌وته‌م: بواری رۆشنبیری
ئیتڵاعات زۆر به‌وردی كار بۆ ئه‌وه ده‌كات كه فهرههنگو كولتوور‌و رۆشنبیریی خۆی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا بسهپێنێتو له‌مڕووه‌شه‌وه تا راده‌یه‌كی باش سه‌ركه‌وتوو بووه، به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی نزیكن له ئێرانه‌وه. بۆ نموونه؛ هه‌ڵه‌بجه، پێنجوێن، قه‌ڵادزێ، سۆران‌و حاجی ئۆمه‌ران. هه‌روه‌ها كه‌ناڵی ئاسمانیی سه‌حه‌ر به‌تایبه‌ت بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاراسته‌كراوه، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی له ته‌واوی هه‌واڵه‌كانی ئه‌و كه‌ناڵه‌دا ئاماژه به بارودۆخی شاره‌كانی كوردستانی ئێران نادات كه‌چی ٣_٤ هه‌واڵی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
به‌رپرسی دووه‌می یه‌كێک له حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌م دواییانه ئیتڵاعات له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه له رێگه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئێرانییانه‌ی له میدیاكانی كوردستاندا كارده‌كه‌ن، زانیاری كۆبكاته‌وه. ئه‌و وتی: «رۆژنامه‌نووسان به‌هۆی پیشه‌كه‌یانه‌وه ده‌توانن بگه‌نه به‌رزترین ئاستی زانیاری، له‌به‌رئه‌وه په‌نا بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌به‌ن.» به‌پێی لێدوانه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه، به‌گومانه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌و رۆژنامانه‌ی كه ژماره‌یه‌كی زۆر رۆژنامه‌نووسی ئێرانی كاریان تێداده‌كه‌ن.
لەماوەی رابردوودا نزیک بە تێکڕای بەرپرسانی میدیاکانی سەربە یەکیەتیی نیشتمانی و بزووتنەوی گۆڕان سەردانی میدیاکانی وەزارەتی ئیتلاعاتیان کرد. چەند رۆژ دواتر کونوسولی ئێران لە هەولێر لەگەڵ ئەندامێکی وەزارەتی ئیتلاعات سەدانی باس‌نیوز، رووداو و K24یان کرد و داوایان کرد کە سەردانی دەزگاکانی ئتلاعات لە ئێران بکەن.
هه‌روه‌ها ته‌له‌فزیۆنی حیزبه ئیسلامییه‌كانی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ‌و بزووتنه‌وه له‌ژێر هه‌ژموونی ته‌له‌فزیۆنه ئێرانییهكاندانو به‌بایه‌خه‌وه زنجیره دۆبلاژكراوه ئێرانییه‌كان بڵاو دەکەنەوە. ماڵپەڕی کوردپرێس کە ناوەندی بەرێوەبەرایەتی سەرجەم ماڵپەڕەکانی سەربە وەزارەتی ئیتلاعاتە، سەرجەم هەواڵەکانی بۆ باشوور، باکوور و رۆژئاوا تەرخان کردووەو بە ئاراستەی بەرژەونەدییەکانی یەکیەتی و پەکەکە هەواڵەکان رووماڵ دەکات.
ئا: هادی عارفی
سەرچاوەکان:
وتاری رێژوانی مەرگ یان مەرگی رێژوان. ن: د، مەسعوود رۆستەمی
ماڵپەڕی”وشە”
گۆڤاری لڤین_ ٢٠٠٦
ئاژانسی کوردپا
تیشک تیڤی