چالاکانی مەدەنی و سیاسیی کورد، لە نامەیەکدا، وێڕای داوای ئازادکردنی دوو پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێسانی کوردستانی ئێران ، دەڵێن، حکومه‌تی عێراق له ئاست پاراستنی گیانی دوو پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێر بەرپرسیارە.
ڕۆژی کورد: دوای دەستبەسەرکران و نەبوونی زانیاری لەمەڕ دۆخ و شوێنی دوو پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ـیەوە، کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنیی کورد، نامەیەکیان ڕوو بە سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی ئێراق و نوێنەری ئەمریکا لە ئێراق و چەندین ڕێکخراوی تری مافی مرۆڤی و بەرپرسیاری جیهانی کردووە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان- ڕۆژهەڵات، وێڕای بە ڕەوا زانینی ئەو داواکارییە، دەنگی خۆی دەخاتە پاڵ دەنگی ئەو چالاکوانە کوردستانیانە و داوای ئازادکرانی ئەو دوو پێشمەرگەی ڕۆژهەڵات دەکات.
دەقی نامەکە بەو شێوەی خوارەوەیە:
کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه نێوده‌وله‌تیه‌کان !
ێکخراوهکانی مافی مرۆڤ !
به پێی راگه‌یه‌ندراوی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران به تاریخی 9ی دیسامبه‌ری 2017 ،دوو پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و حیزبه به ناوه‌کانی 1- ره‌شید ئه‌فشاری 2- سه‌عد موئه‌زه‌ز له کاتێکدا به‌ره‌و هه‌ولێر به‌ڕێوه بوون له سهیتهرهیێکی هێزه عێراقیه‌کان (حه‌شدی شه‌عبی ) له نزیک که‌رکوک له رێکه‌وتی 17ی نوامبه‌ری 2017 پاش راگرتنیان ده‌ست به‌سه‌ر ده‌کرێن . هه‌روه‌ک له راگه‌یاندراوه‌که‌ی کۆمه‌ڵه‌دا هاتوه ئه‌و دوو پێشمه‌رگه هیچ یاسایێکیان نه‌به‌زاندوه و به شێوه‌یێکی نایاسایی تا ئه‌م کاته له زیندانی حکومه‌تی عێراقدان . له‌و ماوه‌دا کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێر هه‌مو حه‌وله‌کانی خستوه‌ته‌گه‌ر بۆ ئازاد کردنی ئه‌و دوو پێشمه‌رگه که به‌داخه‌وه هیچ ئاکامێکی نه‌بوه .
به‌م بۆنه‌وه ئێمه کۆمه‌ڵێک له چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی خوازیاری ئازادکردنی ده‌ست به‌جێی ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ین و ئه‌منیه‌تی گیانی ئه‌وان تا کاتی ئازادکردنیان له ئه‌ستۆی حکومه‌تی عێراق ده‌زانین.
بوبهڕێزان:
دوکتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆماری عێراق
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق
دۆکتۆر ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق
مه‌ک گۆرگ نۆێنه‌ری ئامریکا له عێراق
ئه‌منیستی ئینتر نه‌شناڵ
کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان
13ی دیسه‌مبه‌ری 2017