بە تۆمەتی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ لێقەوماوانی پارێزگای کرماشان چالاکێکی سنەیی دەستبەسەر کرا

0
1037
مرۆڤایەتی: ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٥ی خەزەڵوەر، شەهرام فەرهادی چالاکی ژینگەپارێزی کورد لە بەردەم دەفتەری حیزبی وەحدەتی میللی شاری سنە، لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
پێویستە ئاماژە بکرێت، ئەو چالاکە کوردە لە کاتێکدا دەستبەسەر کراوە کە خەریکی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی پارێزگای کرماشان بووە