ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان- ڕۆژهەڵات: بەپێی زانیارییەکان، سەر لە بەیانی رۆژی یەکشەممە، ١٤ جۆزەردان، هێزە ئینتزامییەکانی رژیم لە ناوچەی پشت دڵاوانی پیرانشار تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر و کاسبکار کرد کە لە ئاکامدا دوو کۆڵبەری کورد بریندار بوون،
شوناسی ئەو دوو کۆڵبەرە”مەلا بریتە”، ٣٤ ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی بریتەی سەر بە شاری سەردەشت و کۆڵبەرێکی تر کە ٢٨ ساڵی تەمەنە” بە سەختی برینداربوون.
لەم هێرشەدا ژمارەیەک کۆڵبەری تریش دەستبەسەر کراون و دەست بە سەر بارەکانیاندا گیراوە.