کوردستانی ڕۆژهەڵات/ مێرمنداڵێکی مەریوانی لە ئێعدام ڕزگار کرا

0
1697

مرۆڤایەتی: مێرمنداڵێکی مەریوانی، پاش چەند ساڵ دەسبەسەریی بە هۆی کوشتنی بەئەنقەست، حوکمی ئێعدامەکەی هەڵوەشیندرایەوە.

بە پێی هەواڵی سەرچاوە نێوخۆییەکان، مێرمنداڵێکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی “ئامانج وەیسی” کوڕی محەممەد لەدایکبووی ساڵی ٧٠ی هەتاوی، کە لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا ئامۆزایەکەی خوی کوشتبوو و ماوەی ١١ ساڵە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، حوکمەکەی هەڵوەشێندرایەوە.

لە چەند مانگی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی دیواندەر و سنە کە بە هۆی کوشتنی بەئەنقەست ماوەی چەند ساڵێک لە زیندان بوون، بە لێخۆش بوونی بنەماڵەی کوژراوەکان، لە ئێعدام ڕزگاریان بوو.

دیوانی باڵای وڵات حوکمی ئامانج وەیسی، پاش ١١ ساڵ زیندان بۆ ٣ ساڵ زیندان و دانی دییە لە هەمبەر خوێنی ئامۆزاکەی کە بە دەستی ناوبراو کوژرابوو، مەحکووم کرد.

شایانی باسە قەساس لە قانوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سزایی کوشتنی بەئەنقەست دیاری کراوە و بەڕێوەچوونی ئەو حوکمە بە مافی خاوەن کوژراوەکە بە ئەژمار دێ و ئەویش سەرپشکە لەوەی کە ببەخشرێ یان  بکوژەکە ئێعدام بکرێ.