سەقز: چالاکێکی مەدەنی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا

0
1187

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە مرۆڤایەتی، ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، چالاکێکی مەدەنیی باژێڕی سەقز لە لایەن هێزەکانی فەرمانگەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.

شوناسی ئەو چالاکە مەدەنییە کوردە، هیوا دەستباز، چالاکی مەدەنیی خەڵکی باژێڕی سەقز ڕاگەیێندراوە.

دەگوترێ هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو چالاکە مەدەنیە کوردە بریتییە لە هەبوونی چالاکیی ئاشکرا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و گرتنی ڕەخنەی سیاسی.

بەپێی زانیارییەکانی مرۆڤایەتی، هیوا دەستباز، چالاکی مەدەنیی کورد، ماوەیەک بەر لە ئێستا و هەر بە هۆی هەبوونی چالاکیی مەدەنی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لە کاریش دەرکرابوو.

لەلایەکی ترەوە، ٥ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی مەهاباد بەناوەکانی ئەمیر عەبدوڵڵا زاده ٦ مانگ، هێمن غەزاڵی ٥ مانگ، موزەفەر تەلانه ٦ مانگ، پژمان ئیمانی ٥ مانگ و محەمەد شوکری ٥ مانگ زیندانیی تەعزیریان بە تۆمەتی ئەندامەتی و هاوکاری لەگەڵ حیزبه کوردییەکان‌، بەسەردا سەپا.

ەو ٥ کەسە کە پاش تێکهەڵچوونی هێزەکانی حیزبی دیمـۆکرات و سوپای پاسداران لە ناوچەی شنۆ دەستبەسەر کرابوون، هەنووکە لە زیندانی ناوەندیی مەهاباد ماوەی حوکمەکەیان تێپەڕ دەکەن.

ئەو ٥ کەسە هاورێ لەگەڵ ١٠ کەسی دیکەی دەستبەسەر کراو لە ناوچەی شنۆ، لە رێکەوتی ١٦ی پووشپەڕی ئەمساڵدا بۆ زیندانی مەهاباد گوازرابوونەوە.