بەندکراوێکی کورد لە زینداندا ئیفلیج بووە

0
1101

مرۆڤایەتی: هەرچەند ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، دڵشاد وەسیمی، بەندکراوی کوردی مەزهەبیی خەڵکی پاوە لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ئازاد بووە بەڵام زانیارییەکان باس لە ئیفلیجی ئەو بەندیە کوردە لە بەندیخانەدا دەکەن.

بەپێی هەواڵی ماڵپەری “‌هه‌رانا”، دڵشاد وەسیمی بەهۆی لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیم لە  نێو زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج، باری تەندروستییەکەی تێکچووە و بە کەڵکوەرگرتن لە ویلچێر لە زیندان هێناویانەتە دەروە.

دڵشاد وەسیمی لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی و خەڵکی باژێڕی پاوە ـیە و ڕێکەوتی ١٤ی پووشپەڕی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.

بەرپرسانی به‌ندیخانه‌وه‌ بە مەبەستی ترساندن و دان پێدانانی ئەو گەنجە کوردە، چەندین جار پەتی سێدارەیان لە ئەستۆ کردووە و ئەوەش وایکردووە لە ڕووی دەروونیشەوە تووشی کێشە بێ و دۆخێکی ناجێگیری  هەبێت.