گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

0
926

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان- ڕۆژهەڵات، لە درێژەی خۆکوژیی گەنجان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، گەنجێکی تری کوردی خەڵکی بانە خۆی کوشت.

 بەپێی ئەو هەواڵە، ڕۆژی یەکشەممە ١ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی، گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵانی خەڵکی گوندی “ساوان”ـی سەر بە شاری بانە، بە ناوی ئەیووب.ک، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو گەنجە کوردە چەکی ڕاو “تاپڕ”، کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

هۆکاری خۆکوژیی ئەو گەنجە کوردە، کێشەی بنەماڵەیی ڕاگەیێندراوە.