تەقینەوەی مین لە ئیلام برینداربوونی لاوێکی ٢١ ساڵانی لێکەوتەوە

0
1314

مرۆڤایەتی: کاتژمێر ٩:٣٥شەوی ٤ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە ناوچەی مەیمەکی سەر بە شاری مێهران لە پاریزگای ئیلام، لاوێکی تەمەن ٢١ ساڵانی کورد لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات بە هۆی تەوقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی مێهر، ئەو لاوە کوردە، لەو ڕووداوەدا لە لاقی چەپی بە توندی بریندار بووە.

لە دوایین مانگی ساڵی ٩٥ هەتاوی هەتاکوو ئێستا ئەمە ٤ەمین حاڵەتی تەقینەوەی مینە بە جێماوەکانی شەڕی ٨ساڵەیە کە بە هۆیەوە هاووڵاتییانی کورد لە پارێزگای ئیلام دەکوژرێن یان بریندار دەبن.

لە پاش شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق 4800 شارۆمەند  بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنوورەکانی ئێران بریندار و هەزاران کەسیش کەم ئەندام یا گیانیان لە دەستداوە.