مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی هەواڵنیری مرۆڤایەتی لە سەقز، کاتژمێر ٨ی بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سەقز لەلایەن ٦ کەس لە هێزە جل شەخسییەکانی ئیتلاعاتی سپاوە بە شێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە دەستبەسەر کراون.
هەواڵنێری مرۆڤایەتی، شوناسی ئەو چوار کەسەی بەو شێوەی خوارەوە ڕاگەیاندووە
١- ئیرەج شاهی کوڕی مراد
٢- سامڕان عەلایی کوڕی تۆفیق
٣- سمکۆ حەسەن زادە کوڕی جەلیل
٤- ئارمان کەریم پوور، کوڕی ئەبووبەکر
ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە کە هەر کامیان تەمەنی لە ژێر ٣٠ ساڵانە لە ماڵی ئیرەج شاهی و بە لێدان و بێ ڕێزیی زۆری مەئموورانی ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر کراون.
شایەتحاڵان لەمبارەوە ڕایانگەیاندووە کە لە مەئموورەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئەو چوار لاوە کوردەدا، بە دەمانچە سیلەی لێگرتوون بەڵام بە هۆی لێدان و ئەشکەنجەی زۆر، ئەو چوار هاووڵاتییە تەنانەت نەیانتوانیوە بەڕێگادا بڕۆن.
لە هەمان کاتدا سامڕان عەلایی بە توندی بریندار بووە و مەئموورەکان بە مست و پێلاقە لێیان داوە.
ئەو چوار لاوە کوردە لە کاتی دەستبەسەرکرانیاندا لە مەئموورەکان وەدەست هاتوون و هەر بۆیەش کەوتوونەتە بەر لیدان و ئەشکەنجە و لە ئەنجامدا بە دەستبەندەوە بردوویانن.