مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، دۆینێ چوارشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی، دوایین دانیشتنی دادگایی کردنی زیندانیی سیاسیی کورد، ئەحمەد تەمۆیی، لە ٩ـیەمین ساڵی بەندکرانی ئەو بەندکراوە سیاسییە کوردەدا، بەڕێوە چوو.
ئەحمەد تەمۆیی، پێشتر ١٥ ساڵ سزای بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و ئێستا لە نۆیەمین ساڵی تێپەڕاندنی ئەو سزایە دایە بەڵام ڕژیم سەرلەنوێ هەوڵ دەدا لە ڕێگای کردنەوەی دۆسیەی نوێ، پێش بە ئازادبوونی ئەو بەندییە سیاسییە کوردە بگرێت.
ئەحمەد تەمۆیی بە تاوانی “پرۆپاگەندا بە دژی ڕژیم لە ڕێگای میدیاکانی دژ بە ئێران”، لە لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ئورمیە، دادگایی کرا.
تەمۆیی پێشتریش لە ڕێکەوتەکانی 8ی خەرمانان و 15 و 18ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی لە لقی 10ی لێکۆڵینەوەی دادگای شۆڕشی ئورمیە لەلایەن دادوەر خودایاری ـیەوە، تاوانەکەی پێ ڕاگەیێندرابوو.
هەروەها ڕێکەوتی 4ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاویش لە یەکەم دانیشتنی دادگا لە لقی ٣ی دادگای شۆڕش، دادگایی کراوە.
ه‌حمه‌د ته‌مۆیی، خه‌ڵكی باژێڕی سه‌ڵماسە و ساڵی ١٣٨٦ ـی هەتاوی به تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون لە یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی دژبەری كۆماری ئیسلامی له باژێڕی مه‌هاباد ده‌ستبه‌سه‌ر کراوە و له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی باژێڕی مهاباد وبە تاوانی “شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا”، حوكمی ١٥ ساڵ زیندان و دوورخرانەوەی بۆ به‌ندیخانه‌ی ئورمیەی بەسەردا سەپا.
ئه‌م به‌ندكراوه سیاسیە كورده تا ئێستا چه‌ندین جار مانی له خواردن گرتووه و ساڵی ڕابردووش له‌گه‌ڵ مانگرتنی گشتیی به‌ندكراوانی سیاسیی به‌ندیخانه‌ی ئورمیە به‌شداربوو.
تەمۆیی، پێشتر له ڕه‌نجنامه‌ی خۆیدا بۆ ئه‌حمه‌د شه‌هید، ڕاپۆرتنێری تایبه‌تیی ڕێكخرای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، نووسیبووی كه له دوای دەستبەسەر کران و لە كاتی لێكۆڵینه‌وه لە ناوبراو لە لایەن بنکە ئەمنیەتییەکانی ڕژیم به شێوه‌گەلی هه‌ڵواسین، قامچی لێدان، لەسێدارەدانی شانۆیی و تەزووی کارەبایی، ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی ڕۆحی و جه‌سته‌یی دراوه.