گنجێکی سنەیی لە لایەن هێزەکانی ئەو شارەوە کوژرا

0
961

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی چەند سەرچاوەیەک، گەنجێکی سنەیی لە کاتی سەردانی یەکێک لە کەلانتەرییەکانی ئەو باژێڕە، لە لایەن هێزە کانی ڕژیمەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.

ئەو ڕووداوە ڕۆژی سێ شەممە 18ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی هاتۆتە ئاراوە و تێیدا گەنجێکی کورد بە ناوی عەزیز یۆسفی، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە کوژراوە.

عەزیز یۆسفی خەڵکی شەقامی حاجی ئاوا کە دەگوترێ بەمەبەستی جێبەجێ کردنی کارو بار سەردانی کەلانتەریی “سێ ڕێیانی شالمان”ـی کردووە، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە لەو کەلانتەرییە کوژراوە.

هێزەکانی ڕژیم بۆ شاردنەوەی جنایەتەکەیان لە ناو خەڵکدا بڵاویان کردۆتەوە کە ئەو گەنجە خۆی کوشتووە.

هێزەکانی ڕژیم دوای ئەوەی کە عەزیز یۆسفی ـیان کوشتووە، لە گۆڕستانی محەممەدی ـی سنە ناشتوویانە.