کوژران و بریندارکردنی کۆڵبەران:
بەپێی ئەو ئامارەی کە لە لایەن “مرۆڤایەتی”یەوە تۆمار کراوە، لە ماوەی مانگی خەرمانانی 1395ی هەتاویدا 5 کۆڵبەری کورد کوژراون و 3 کەسیش بریندار بوون. 6 کەس لە کوژراو و برینداربووەکان خەڵکی ناوچەی مەڕگەوەری ئورمیە و 2 کەسیان خەڵکی باژێڕی پیرانشارن. بەو پێیە هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم لە ئورمیە و بەتایبەتی لە ناوچەی مەڕگەوەر لەو مانگەدا زیاتریان تاوانیان لە ڕووی کوشتنی کۆڵبەرانەوە ئەنجام داوە.
تێبینی | شێوەی کوژران/برینداربوون | شوێنی کوژران/برینداربوون | ڕێکەوتی کوژران/برینداربوون | شوێنی ژیان | ناوی باوک | تەمەن | نازناو | ناو |
ژن و منداڵدار | تەقەی ڕاستەوخۆ | سنوورەکانی دالامپەڕ | 6ی خەرمانان کوژراوە | گوندی کۆلەبی/مەرگەوەر/ئورمیە | حەسەن | شەعبانی | لەزگین | |
تەقەی ڕاستەوخۆ | سنوورەکانی دالامپەڕ | 6ی خەرمانان بریندار بووە | گوندی کۆلەبی/مەرگەوەر/ئورمیە | شەعبانی | ئەمین | |||
تەقەی ڕاستەوخۆ | سنوورەکانی دالامپەڕ | 6ی خەرمانان بریندار بووە | گوندی کۆلەبی/مەرگەوەر/ئورمیە | شەعبانی | بابەک | |||
تەرمەکەی نەدراوەتەوە | تەقەی ڕاستەوخۆ | سنوورەکانی دالامپەڕ | ١٣ی خەرمانان کوژراوە | سوسناوا | وەفایی | فەیسەڵ | ||
تەرمەکەی نەدراوەتەوە | تەقەی ڕاستەوخۆ | سنوورەکانی دالامپەڕ | ١٣ی خەرمانان کوژراوە | سوسناوا | فەقێ پوور | داریووش | ||
بردراوە بۆ نەخۆشخانەی ورمێ | تەقەی ڕاستەوخۆ | سنوورەکانی دالامپەڕ | ١٣ی خەرمانان بریندار بووە | بێراسب | میرخان پوور | سەییاد | ||
تەقەی ڕاستەوخۆ | پیرانشار | 20ی خەرمانان | پیرانشار | ئیبراهیمی | ئاوات | |||
لە نەخۆشخانی چۆمانی باشوور گیانی لەدەست داوە | تەقەی ڕاستەوخۆ | پیرانشار | ٢٦ی خەرمانان | گوندی “سۆغانلوو”یپیرانشار | 24 | بۆرەکە | سەلاح |
ئاماری دەرکرانی سزای زیندان:
- ٥ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی مەهاباد کە بە تۆمەتی ئەندامەتی و هاوکاری لەگەڵ حیزبه کوردییەکاندا دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دادگای مەهابادەوە حوکمی زیندانی کرانیان بەسەردا سەپا.
ئەمیر عەبدوڵڵا زاده ٦ مانگ، هێمن غەزاڵی ٥ مانگ، موزەفەر تەلانه ٦ مانگ، پژمان ئیمانی ٥ مانگ و محەمەد شوکری ٥ مانگ زیندانیی تەعزیریان بۆ براوەتەوە.
- پویا حسێن پەناهی بەندكراوی سیاسی كوردی دەستبەسەر لە زیندانی ئەوینی تاران، ڕۆژی چوارشەممە، ٣١ خەرمانان، لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری دێوڵان بە دادوەریی سوڵتانبەخش و بە تۆمەتی چالاكیی سیاسی و هەوڵدان بە دژی ئاسایشی گشتی ئێڕان، یەك ساڵی زیندانیی تەعزیری و دوورخستنەوە بۆ زیندانی ئێڤین ـی تارانی بەسەردا سەپا.
ئاماری دەستبەسەرکراوان:
بەپێی ئامارەکانی ناوەندی ئاماری “مرۆڤایەتی” لە مانگی خەرمانانی 1395ی هەتاویدا، 24 هاونیشتمانیی کورد لە لایەن بنکە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمی ئێرنەوە دەستبەسەر کراون کە دۆخی زۆرینەیان تا ئێستا ناڕوونە.
تێبینی | هۆکار | شوێنی ژیان | شوێنی دەستبەسەر بوون | ڕێکەوتی دەستبەسەربوون | ناوی باوک | تەمەن | نازناو | ناو |
بە مەبەستی نوێکردنەوەی مۆڵەتی بەڵگەی سنووریان، سەردانی یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەتییەکانیان کردووە و هەنووکە لە “بەندیخانەی کاتیی ئیدارەی ئاسایشی سەردەشت”دان. | ناڕوون | گوندی “گولان | سەردەشت | 1ی خەرمانان | مەولان نیا | عەلی | ||
ناڕوون | گوندی “گولان | سەردەشت | 1ی خەرمانان | مەولان نیا | ئەحمەد | |||
ناڕوون | گوندی “گولان | سەردەشت | 1ی خەرمانان | عەلیزادە | عەلی | |||
هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی ناوەندی ئاسایشی سایبریی نەبی ئەکرەم کە کوتی ٢٥ کەس بە تاوانی ئینترنتی گیراون، گیراو | ناڕوون | پاوە | پاوە | 1ی خەرمانان | 26 | ئەحمەدی | عومران | |
جاری یەکەم بە بارمتە ئازاد بوو دواتر گیراوە و لە ئیتلاعاتی کرماشانە | وەزیر حوسێنی بە تاوانی لایکی فەیسبووکی سیاسیەکان گرتوویەتی | جوانڕۆ | جوانڕۆ | دوو جار ١ی خەرمانا، ٢ی خەرمانا | 28 | کەنعانی | حەیدەر | |
شوێنی ڕاگیرانی نادیارە | نادیارە | سەردەشت | خۆی | 2ی خەرمانان | مەولان نیا | ئەبووبەکر | ||
ناوبراو نەخۆشی شەکرەی هەیە | ئەندامەتی حیزبەکان | بانە | بانە | 10ی خەرمانان | 23 | ڕەحمانی | عەلی | |
خوێندکاری زانکۆیە و کەرەستەکانی دەستیان بەسەردا گیراوە | نادیار | مهاباد/ماڵی باوکی | مهاباد | 11ی خەرمانا | محێ دین | 22 | شەریفی | سمکۆ |
خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی گیراوە و ٦ مانگ زیندان و ٥٠ قامچی بۆ بڕاوەتەوە | ڕێپێوان بە دژی داعش | سنە | ڕێپێوان بە دژی داعش | لەتیفی | فەرید | |||
چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان | سەقز | سەقز | 25ی خەرمانان | دەستباز | هیوا | |||
بەتەواوی ماڵەکەی گەڕاون و پشکنیویانە و کامپیوتێری ناوبراو و هەندێ نووسراوەی ئەو هاونیشتمانییەیان لەگەڵ خۆیان بردووە. | ناڕوون | بانە | بانە، ماڵی براکەی | 14ی خەرمانان | 32 | مەحموودی | زانیار یان ڕزگار | |
ناڕوون | بۆکان | بۆکان | ئەو هەشت هاونیشتمانییە بۆکانیە لە هەڵمەتێکی دەستبەسەرکردنی بە کۆمەڵ لە ڕٶژانی 23 تا 25ی خەرمانان دەستبەسەر کراون | عوسمان | 27 | حوسێنی | سەید حەسەن | |
ناڕوون | بۆکان | بۆکان | عەلی | 29 | ڕووستەم پوور | ڕێبوار | ||
ناڕوون | بۆکان | بۆکان | عەبدوولکەریم | 24 | خاکی | دانا | ||
ناڕوون | بۆکان | بۆکان | جەعفەر | 30 | سلێمان کوردە | ڕەزا | ||
ناڕوون | بۆکان | بۆکان | محەممەدڕەحیم | عەلیخانی | شێرکۆ |
هۆکار | شوێنی ژیان | شوێنی دەستبەسەر بوون | ڕێکەوتی دەستبەسەربوون | ناوی باوک | تەمەن | نازناو | ناو
|
|
ناڕوون | بۆکان | بۆکان | ئەو هەشت هاونیشتمانییە بۆکانیە لە هەڵمەتێکی دەستبەسەرکردنی بە کۆمەڵ لە ڕٶژانی 23 تا 25ی خەرمانان دەستبەسەر کراون | مەنسوور | 32 | سۆهرابی | سەبری ، | |
ناڕوون | بۆکان | بۆکان | عومەر | 29 | ڕەشادەت | حامید | ||
ناڕوون | بۆکان | محەممەد | 30 | عوسمان زادە | ئەنوەر | |||
لەگەڵ براکەی گیراوە | ناڕوون | سەردەشت | سنووری سەردەشت | 28 | هەتیمی | لەیلا | ||
لەگەڵ خوشکەکەی گیراوە | ناڕوون | سەردەشت | سنووری سەردەشت | هەتیمی | ئاکام | |||
ناڕوون | سەقز | سەقز | ٢٤ی خەرمانان | عەتا | 22 | میرزایی | سەلاحەدین | |
ناڕوون | سەقز | سەقز | ٢٤ی خەرمانان | کەریم | 25 | عەلیپوور | ئالان |
ئاماری لە سێدارەدان:
- بەپێی ئەو ئامارەی کە لە لایەن “مرۆڤایەتی”یەوە تۆمار کراوە، لە مانگی خەرمانانی 1395ی هەتاویدا تەنیا یەک هاووڵاتیی کورد لە سێدارە دراوە.
- ڕێکەوتی 28ی خەرمانانو هاووڵاتیەکی کوردی خەڵکی باژێڕی بۆکان بە ناوی “عەلی نەسیری”، کوڕی حەسەن، تەمەن 31 ساڵان، لە بەندیخانەی ئورمیە لە سێدارە دراوە. “عەلی نەسیری”، مانگی بەفرانباری 1394ی هەتاوی و بەتاوانی هەڵگرتنی 400 گرەم مادەی هۆشبەری شیشە و کراک، دەستبەسەر کراوە و ڕێکەوتی 28ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی لە بەندیخانەی ناوەندیی باژێڕی ئورمیە لە سێدارە دراوە و دواتر تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.
-
دوای 10 ساڵ بەندیخانە لە دار دراوە گوندی بالانی کامیاران تاران 13ی خەرمانان مادەی هۆشبەر نەزاری محەممەد
- “میلاد فیرووزپەنا”، کوڕی حەسەن، هاونیشتمانیی تەمەن ٢١ ساڵانی بۆکانی بە تاوانی ڕاگرتن و ڕاگواستنی مادەی هۆشبەر، لە لایەن دادگای باژێڕی بۆکان، سزای سێدارەی بەسەردا سەپا. ناوبراو ڕۆژی سێ شەممە 18ی ڕەشەممەی 1394ی هەتاوی لە ناوچەیەکی نزیک باژێڕی بۆکان، بە تاوانی هەڵگرتن و ڕاگواستنی 500 گرەم مادەی هۆشبەری شیشە لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراوە بەڵام میلاد هیچ کات ئەو تاوانەی قەبووڵ نەکردووە و سەرەڕای ئەوەش بەو تاوانە، سزای سێدارەی بەسەردا سەپا”.
کوژرانی هاووڵاتییان بە هۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیم:
- کاتژمێر 2:30 دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، ترۆمبیلێکی شەخسیی هاووڵاتیانی کوردی ناوچەی سۆماوبرادۆستی سەر بە باژێڕی ئورمیە کەوتە بەر دەستڕێژی هێزەکانی ڕژیم لەو ناوچەیە و لە ئەنجامدا کەسێک بەناوی ئەرکان سەعیدی کوڕی شەوقی خەڵکی گوندی “گێچێ”ـی ناوچەی سۆماوبرادۆست کوژراوە و یەکی تریش بریندار بووە.
- ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “سنار محەممەدی، کوڕی سەڵام، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەت، لە گوندی “بلوجوک” لە ناوچەی قوتوور گیانی لەدەست دا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئینتزامییەکان بە گومانی ئەوەیکە ئەو هاووڵاتییە کوردە شتومەکی قاچاخی پێ بووە، کردوویانەتە ئامانج و لە ئاکامدا گیانی لەدەست داوە. ئەو هاووڵاتییە کوردە خەڵکی گوندی “ڕازی” سەر بە ناوچەی قوتوورە، خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە.
خۆکوژیی ئافرەتان:
بەپێی ئەو ئامارانەی کە لە لایەن ناوەندی ئاماری “مرۆڤایەتی”یەوە تۆمار کراون، لە ماوەی مانگی خەرمانانی 1395ی هەتاویدا، ٩ ئافرەتی کورد بە شێوازی ئاگر لە خۆبەردان و خۆهەڵواسین، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. لەو ٩ خۆکوژییە ٣ خۆکوژی بە شێوەی ئاگر لە خۆبەردان، ٥ خۆکوژی بە شێوەی خۆهەڵواسین و یەکیان ناڕوونە.
هۆکاری ٤ خۆکوژی لەم مانگەدا بە کێشەی خێزانی، ڕاگەیێندراوە.
یەکێک لە خۆکوژییەکان کە تا ئێستا کەمتر نموونەی بیندراوە، خۆکوژیی مامۆستایەکی خانەنشین کراوی قوتابخانەیە لە پیرانشار کە تا ئێستاش هۆکاری خۆکوژییەکەی ناڕوونە.
تێبینی | هۆکار | شوێنی خۆکوژی | ڕێکەوتی خۆکوشتن | ناوی شوو | ناوی باوک | تەمەن | نازناو | ناو |
خۆهەڵواسین | نادیار- خێزاندارە و منداڵێکی هەیە | ئازادەگان”ـی مهاباد | ٦ی پووشپەڕ | نەزاندراو | ۲۵ | ڕ | ئەلف | |
خۆهەڵواسین | کێشەی بنەماڵەیی | گوندی لیلانێی ڕەبەت | 30 گەلاوێژ | ڕەحمان. ک | نەزاندراو | 20 | ….. | سومەییە |
خۆهەڵواسین | کێشەی خێزانی | گوندی چۆمانی بانە | ٤ی خەرمانان | حوسێن | ١٧ | عەزیزی | سۆما | |
خۆسووتاندن | کێشەی خێزانی | گوندی “ترشەکان” مەهاباد | ٢ی خەرمانان | ……….. | ………. | ٢٦ | سەعیدی | چنوور |
خۆهەڵواسین | کێشەی بنەماڵەیی | گۆندی لیلانێ ـی ڕەبەت | 30ی گەلاوێژ | ڕەحمان. ک، | ……… | 20 | سومەییە | |
ئاگری لە جەستەی بەرداوە و دوای ٩ ڕۆژ مردووە | هۆکاری سۆزداری | گوندی کاکە ئاسیاوی سەقز | 12ی خەرمانان | کچ بووە | عەتا | 19 | ز | ئەدیبە |
گوندی “زهرتهك”ـی سهربه ناوچهی ساراڵی دیواندهره | مانگی خەرمانان | ٢ منداڵی هەیە | م | مریەم | ||||
ئاگر لە خۆبەردان | کێشەی خێزانی | مانگی خەرمانان | 45 | س | ح | |||
مامۆستای قوتابخانەی خانەنشین کراو بووە | نادیار | پیرانشار | 27ی خەرمانان | ٤٦ | مامەندی | پەروین |
خۆکوژیی پیاوان:
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە لایەن ناوەندی ئاماری “مرۆڤایەتی”یەوە، خۆکوژیی پیاوان لە مانگی خەرمانان، هاوشێوە لەگەڵ خۆکوژیی ژنان، ٩ خۆکوژی بووە.
لەو ٩ خۆکوژییە تەنیا یەک دانەیان بە حەبی برینج بووە و یەکیان بە چەک، ئەوەی تری سەرجەم بە شێوەی خۆهەڵواسین ئەنجام دراوە.
دوایین خۆکوژیی مانگی خەرمانان کە کەسێک بە ناوی بەستام قەزایی لە باژێڕی دیواندەرە، تەمەن ٤٥ ساڵان بوو، بە هۆی بێکاری و دەرکران لە کار و بێ دەرەتانی بووە. بەستام ٤ منداڵی هەیە کە دووان لە منداڵەکانی لە زگماکەوە ئیفلیجن و ئەوەش تووشی کێشەی زۆری کردووە کە لە ئەنجامدا خۆی کوشت.
نادیارە خۆی کوشتوە یان کوژراوە | کۆڵانی بەهار لە جوانڕۆ | 15ی گەلاوێژ | کەریمی | مەهدی | |||
بە پەیکانبار شتی فرۆشتووە و بە پشتێن خۆی خنکاندووە | نادیارە | گەڕەکی باغی سەفا-مهاباد | 16ی گەلاوێژ | نەزاندراو | سەرو ٤٥ ساڵ | ئازوەر | ئەنوەر |
وەرزشوان | خواردنی حەبی برینچ | شەقامی ١٧ی شەهریوەر | ٤ پوشپەڕ | مەلایی | میلاد | ||
خۆهەڵواسین | قەرزدار دەسەریان کردووە و دوای ڕۆیشتنی قەرزدارەکان خۆی کوشتووە | گوندی برایم ئاباد-میاندواو | 20ی گەلاوێژ | …………… | 47 | عەبدی | ئەنوەر |
خۆهەڵواسین | نادیار | 5ی خەرمانان | ……. | 25 | ئێم | ئا | |
خۆهەڵواسین | کێشەی بنەماڵەیی | گوندی بەرەجۆی سەر بە مهاباد | 3ی خەرمانان | ……… | …… | شەریفی | سەلاح |
نەخۆشی خەمۆکی | کامیاران | 22ی خەرمانان | ………. | 41 | غوڵامی | وەلی | |
خۆهەڵواسین | کێشەی کۆمەڵایەتی | گوندی زەرواوی بانە | 25ی خەرمانان | 26 | شریفی | محمد | |
خاوەن ٤ منداڵە کە دوویان لە زگماکەوە ئیفلیجن، دوایی دەرکران لە کار لە کاارخانەی نیک ئەلیاف، خۆی کوشتووە | دەرکران لە کار | دیواندەرە | 25ی خەرمانان | مەلا ئەحمەد | 45 | قەزایی | بەستام |
خۆکوژیی منداڵان:
بەپێی ئاماری بەردەست و تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری “مرۆڤایەتی”، لە مانگی خەرماناندا، خۆکوژیی منداڵ و مێرمنداڵان، داکشانی بە خۆیەوە بینیوە و تەنیا یەک کەس لە ڕێگای خۆخنکاندنەوە خۆی کوشتووە.
تێبینی | هۆکار | شوێنی خۆکوژی | ڕێکەوتی خۆکوشتن | ناوی باوک | تەمەن | نازناو | ناو |
خۆخنکاندن | …………… | شارۆچکەی کەوسەر | 13ی خەرمانان | 11 | م | ع |
کارەساتی مین:
بەپێی ئامارە تۆمارکراوەکانی مرۆڤایەتی، مانگی خەرمانانی 1395ی هەتاویدا، ٤ منداڵی کورد بە هۆی ڕووداوی مین، بریندار بوون و منداڵێکیش بەو هۆیەوە گیانی لە دەست داوە.
ڕۆژی سێشەممە ڕیکەوتی ١٦ی خەرمانان، سێ مێرمنداڵی تەمەن ١٥ ساڵە لە بەخشی هەورامانی شاری سەوڵاوا، بە هۆی تەقینەوەی مینە بەجێماوەکانی شەڕی ٨ ساڵە بریندار بوون.
هەواڵدەریی ئیرنا شوناسی یەکێک لەو مێرمنداڵانەی بە ناوی “محەممەد ئیبراهیمی” ڕاگەیاندووە.
بەپێی وتەی ئەو سەرچاوە، محەممەد بە هۆی سەختیی برینەکەی، لاقی ڕاستی لە دەست داوە و دوو مێرمنداڵەکەی دیکەش ئاستی بریندار بوونیان کەمترە.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٦ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە گوندی چەکۆ سەر بە شاری سەردەشت، منداڵێکی تەمەن ٨ ساڵە بە ناوی “محەممەد ئەلیاسی”، لە چۆمی “زێ” بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا و هەروەها منداڵیکی تەمەن ١٠ ساڵە بە هۆی تەقینەوەی مین بە توندی بریندار بووە.
تێبینی: ماڵپەڕی مرۆڤایەتی داوا لە سەرجەم کوردستانیان و خەمخۆران دەکات تا بۆ باشتر و شیاوتر گەیشتنی دەنگی زۆرلێکراویی کورد بە گوێی جیهان و ناوەندە بەرپرسیارەکان مافی مرۆڤ، لە کۆکردنەوەی زیاترین هەواڵ و زانیاری، یارمەتیدەرمان بن.