مرۆڤایەتی: بە پێی هەواڵی “ئاسۆی رۆژهەڵات”، پویا حسێن پەناهی بەندكراوی سیاسی كوردی دەستبەسەر لە زیندانی ئەوینی تاران، ڕۆژی چوارشەممە، ٣١ خەرمانانی 1395ی هەتاوی، لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری دێوڵان بە دادوەریی سوڵتانبەخش و بە تۆمەتی چالاكیی سیاسی و هەوڵدان بە دژی ئاسایشی گشتی ئێڕان، یەك ساڵی زیندانیی تەعزیری و دوورخستنەوە بۆ زیندانی ئێڤین ـی تارانی بەسەردا سەپا.
ئەندامێكی بنەماڵەی حسێن پەناهی بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵاتی ڕاگەیاندووە: “دادوەری دۆسیەكەی پویا، واتا دادوەر “سوڵتان بەخش” بە ناوبراوی گوتووە كە ئێوە نابێ لە زیندانەكانی كوردستان بمێننەوە، شوێنی ئێوە كەهریزەك و ئێڤین ـە.”
پوویا حوسێن په‌ناهی، چالاكی مه‌ده‌نیی خه‌ڵكی دێوڵان لە پارێزگای سنە كه ٨ی خه‌رمانانی 1395ی هەتاوی، لە لایەن بنکە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمەوە ده‌ستبه‌سه‌ر کراوە.
حوسێن پەناهی، پێشتریش له ڕێكه‌وتی ٢٠ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو ده‌ستبه‌سه‌ر و به تاوانی “هه‌وڵدان بە دژی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی” و “پڕوپاگه‌نده بە دژی رێژیم”، 1 ساڵ بەندیخانەی بەسەردا سەپابوو.