ڕووداوی کار، مەرگی کرێکارێکی تری کوردی لێکەوتەوە

0
928

ساڵانە دەیان کرێکاری کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و ئێران، بە هۆی رووداوی کار گیانیان لەدەست دەدەن.

مرۆڤایەتی: بەپێی زانیارییەکانی مرۆڤایەتی، ڕۆژی دوشەممە، ٢٢ خەرمانان، كرێكارێكی كوردی سەقزی بە ناوی حامید محەمەدی، تەمەن ٢٢ ساڵان، لە كاتی كار كردن لە بینایەكی نیوەكارە كەوتۆتە خوارەوە و گیانی لە دەست داوە.

بەپێی هەواڵی هێرانا، بەرپرسی ناوەندی کرێکارانی بیناسازی ڕایگەیاندووە کە لە ساڵی ڕابردووە تا ئێستا ١٥٠٠٠ ڕووداوی کار لە ئێران ڕوویداوە و ١٢٠٠ کەسیان گیانیان لە دەست داوە.
 ئێران پلەی یەکەمە لە نێوان وڵاتانی جیهان کە زۆرترین ڕووداوی کرێکاری تێیدا ڕوویداوە کە لەم رێژەیە ٢٠٠٠ ڕووداوی تایبەت بە کرێکارانی بیناسازی بووە.
بەرپرسی ناوەندی ئەنجوومەنە سێنفییەکان ڕایگەیاندووە، لە نێوان ٣٠٠ ئەنجومەنی کرێکاری دا ڕێژەی ٨٥ ئەنجوومەن پەیوەندیدارن بە کرێکارانی بیناسازی.