گەنجێکی ٢٥ ساڵانی مەریوانی لە پارک خۆی کوشت

0
1305

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان- ڕۆژهەڵات: بەپێی هەواڵەکان، گەنجێکی تەمەن ٢٥ ساڵانی مەریوان لە پارکی ئەو شارە، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

شوناسی ئەو گەنجە کوردە مەریوانییە (هـ.م) ڕاگەیێندراوە و دەگوترێ شەوی ڕابردوو لە دارێک لە بڵواری عەمار، خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەشێک لە ڕاگەیێنە ناوخۆییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو گەنجە هەمان کەس بووە کە ڕۆژی پێنج شەممە، ترێلییەکەی کە هەڵگری سووتەمەنی بووە لە گۆڕەپانی باوەڕەشی، وەرگەڕاوە.

تا ئێستا هۆکاری خۆکوژیی ئەو گەنجە ڕوون نیە.

هەژاری، بێکاری، کێشەی بنەماڵەیی و نەبوونی هیوا بە ژیان و داهاتوو و نەبوونی پشتگیریی کۆمەڵایەتی، لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتن کە هەروا پەرە دەستێنێ.