بانگەوازیی بەڕێوەبردنی چالاکیی ناڕەزایەتی بە دژی لەسێدارەدانی لاوانی کورد لە ڤیەن

0
831

ڕۆژی کورد: بڕیارە سبەی شەممە 22ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، به‌ مه‌به‌ستی مه‌حكوم كردنی له‌ سێداره‌دانی لاوانی كورد به‌ ده‌ست ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران، لە شاری ڤیەن ـی پێتەختی وڵاتی ئوتریش ڕێپیوانێک بەڕێوە بچێ.

ئەو ڕێپێوانە به‌ هاوكاریی هێز و لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كانی دانیشتووی شاری ڤیەن بەڕێوە دەچێ.

کات:  شه‌ممه‌ ڕێككه‌وتی ١٣.٠٨.٢٠١٦

 كاتژمێر ١٨:٠٠

شوێن:  Graben 21, 1010

لە ماوەی ٢ حەوتووی ڕابردوودا زیاتر لە 60 لاوی کورد بە تاوانی سیاسی، ئایینی و تاوانگەلی تر لە کوردستانی ئێران لە سێدارە دراون.

تا ئێستا لە وڵاتی ئاڵمان و لە باژێڕی هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بۆ مەحکووم کردنی ئەو لەسێدارەدانانە بەڕێوە چووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووگیانی کچە شاخەوانی کورد لە لوتکەی “کۆمونیزم” ڕزگار کرا
بابەتی دواترلە سەرپێڵ زەهاو، هێرش کرایە سەر کەسێکی سەر بە ڕژیم

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.