لەسێدارەدانی هاونیشتمانیانی کورد لە ئێران بەتایبەتی لە بەندیخانەکانی ئورمیە، سەڵماس و قوروە، بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی ئەستاندووە، لەو ناوەدا ناوی ژن و مێردێکی تری کورد بەرچاو دەکەوێت.
هاوار: زێنەب شاحسێنی، خێزانی کوروش ڕەزایی پوور، کە پێکەوە ماوەی ٥ ساڵ لەمەوبەر بە تاوانی فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکان، دەستبەسەر کران و سەرەتا لە بەندیخانەی هەمەدان بەندکران و دواتر بۆ بەندیخانەی قوروە ڕاگواستران، ئێستا خەریکە سزای سێدارەکەیان جێ بە جێ دەکرێت.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، دۆسیەی ئەو ژن و مێردە، وێڕای ١٢ کەسی تر لە بەندیخانەی قوروە بۆ بەشی جێبەجێ کردنی سزاکان ڕەوانە کراوە و بە زوویی لەسێدارە دەدرێن.
نزیک بە ٤٠ ڕۆژ بەر لە ئێستا و لە ڕێکەوتی 8ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، ملوک نووری و هاوسەرەکەی، بێهنام پیرکوزادەگان، لە بەندیخانەی ئورمیە و بە تاوانی مادە هۆشبەرەکان لە سێدارە درا.