سەحەر فەیزی، زیاتر لە ٧٧ ڕۆژە لە ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرە

0
1184

هاوار: “سەحەر فەیزی”، کچە خوێندکاری کورد، ماوەی زیاتر لە دوو مانگە لە بازداشگەی ئیتلاعاتی سنە، ڕاگیراوە.

یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی فەیزی لەمبارەوە بە “هانا”ـی ڕاگەیاند: “لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا، بەرپرسانی ئیتلاعات، دوای زیاتر لە ٢ مانگ شوێن بزری و بێ هەواڵی لە سەحەر، ئیزنیان داوە تا ماوەی 5 خولەک لەگەڵ بنەماڵەکەی بئاخێوێت”.

ئەو سەرچاوەیە هەروسا گوتیشی :”77 ڕۆژە سەحەر دەستبەسەرە بەڵام تازە و لەو دواییانەدا بنەماڵەکەی زانیویانە لە ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرە”.

سەحەر فەیزی، کچە کوردی خوێندکاری بواری بەڕێوبەربەریی بازرگانیی زانکۆی تەورێز، کچی مستەفا و تەمەن ٢٤ ساڵان، ڕۆژی چوارشەممە 23ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، لەلایەن مەئموورە جل شەخسییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم لە باژێڕی سەقز و بە هۆی بەشداریی چالاکانە لە مانگرتنی ٢٢ی پووشپەڕی ئەمساڵ، دەستبەسەر کراوە و تا ئەمڕۆ هیچ زانیارییەک لەمەڕ شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نەبوو.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، بەردەوام کچە خوێندکارانی کورد لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر دەکرێن کە تا ئێستاش چارەنووسی، مەنیژە فاتحی، کەژاڵ حسێنی و سەحەر فەیزی ناڕوونە.

 

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here