کچێکی 15 ساڵان لە دیواندەڕە کوژرا

0
1223

هاوار: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هاوار، ئەمڕۆ پێنج شەممە 11ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی کچێکی 15 ساڵان لە گوندی “کۆسە عەنبەر”ـی سەر بە دیواندەڕە، کوژراوە.

ئەو کچە 15 ساڵانەی خەڵکی گوندی کۆسە عەنبەری ناوچەی ساراڵی سەر بە شاری دیواندەڕە لە لایەن گەنجێکی تر بە ناوی “ڕەئووف” و بە چەکی کلاشینکۆف، کوژراوە.

بکوژ لە دوای کوشتنی ئەو کچە مێرمنداڵە، ڕایکردووە و تا ئێستاش دەستبەسەر نەکراوە و دەگوترێ خەڵکی گوندەکە لە چیاکانی دەورووبەری گوند لەدوای دەگەڕێن.

دەگوترێ ڕەئووف خەڵکی گوندی کۆسەعەنبەر نیە و تەنیا وەک کرێکار و بۆ کاری گەچخاک چۆتە ئەو گوندە.

تا ئێستا هۆکاری ئەو مرۆڤکوژییە ناڕوونە و نەزاندراوە.

 

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here