شەوی ڕابردوو لە باژێڕی “وان” بۆمبێک تەقیەوە

0
1164

ڕۆژی کورد: بەپێی ئەو زانیارییەانە لە باژێڕی وان لە کوردستانی باکوور بە دەست ناوەندی هەواڵی ڕۆژی کورد گەیشتووە، ئێوارە درەنگانی دۆینێ چوارشەممە ٢٧ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، بۆمبێکی چێندراو لە بنکەیەکی پۆلیسی  گەڕەکی “ئیکی نیسان”ـی باژێڕی وان تەقیەوە.

بە هۆی بەرین بوونی تەقینەوەی ئەو بۆمبە چێندراوە، شووشەی دوکانەکانی ئەو گەڕەکە زیانێکی زۆری پێگەیشتووە.

گەڕەکی “ئیکی نیسان” یەکێک لە بازاڕەکانی باژێڕی “وان” لە کوردستانی باکوورە کە کۆبوونەوەی نەورۆز و ڕێوڕەسمی نەتەوەیی تریشی لێدەگیرێ.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەمەڕ ڕادەی خەسارە گیانی و ماڵییەکانی ئەو بنکە پۆلیسیەی باژێڕی وان نەزاندراوە.

بەرپرسانی پۆلیس، پارتی کرێکارانی کوردستانیان وەک بکەری ئەو تەقینەوەیە ناساندووە.

تا ئێستا پارتی کرێکارانی کوردستان و ماڵپەڕ و ڕاگەیێنەکانی سەر بەو پارتە هیچ زانیارییەکیان لەمەڕ ئەو هەواڵە یان وەئەستۆ گرتنی نەداوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوووێنه‌ \ فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی به‌ دژی گه‌لی كورد
بابەتی دواترلەسێدارەدان و دۆخی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات/وتووێژی گەورەژووری ڕاوێژ

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.