ڕۆژی کورد: بڕیارە کاتژمێر ٤ی ئێوارێ سبەی شەممە ٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، بەڵگەفیلمی “١١ مانگ بەختەوەری”، لە ئەنستیتۆی کورد لە پاریسی فەڕانسە نمایش بکرێت.
بەڵگەفیلمی “١١ مانگ بەختەوەری”، لە دەرهێنانی سمایل ماملێ و لەمەڕ کۆماری کوردستان ـە و بە زمانی فەرانسەویە.
ئەم فیلمە له ناوچەی ١٠ی پاریس و له یهكێك له هۆڵهكانی ئهنستیتۆی كورد نمایش دهكرێ.
ئەم بەڵگەفیلمە بە بۆنەی ساڵوەگەری دامەزرانی کۆماری کوردستان لە مهاباد بڵاو دەکرێتەوە.

سمایل ماملێ لە لیدوانێکی تایبەت بۆ ناوەندی ڕۆژی کورد گوتی: “ئەو فیلمەم بە چوار زمانی کوردی و فەرانسەوی، ئینگلیسی و سوێدیش نووسیوە و ئامادە کردووە کە بۆ سویدی و ئینگلیسیەکە هاوڕێیانم یارمەتیان داوم. ئەو فیلمە فیلمێکی دیکۆمێنتارییە سەبارەت بە ١١ مانگ و ٢٠ ڕۆژ کە تەمەنی کۆماری بووە و جگە لەوەی دیمەن و بەڵگە و فیلمی یەکجار کۆنی تێدایە و لەگەڵ وەزیران و کاربەدەستانی کۆماریش قسە کراوە و لیدوانیان لێ وەرگیراوە”.
بەشداری کردن بۆ هەموو کەس ئازادە.
هونەرمەند سمایل ماملێ تا ئێستا زیاتر له ١٠جار پێشانگای لە پێوهندی به کۆماری کوردستان له شارەکانی سلێمانی ، هەولێر ، رانیە و هەروەها لە سوید وپاریس بەڕێوە بردووە.