کۆمپانیای گۆگڵ یارمه‌تی په‌نابه‌ران دەدا

0
751

کۆمپانیای گۆگڵ ژمارەیەکی زۆری ئامێری کۆمپیوتێر بەسەر ئاوارەکانی وڵاتی ئاڵمان دا دابەش دەکا.

کۆمپانیای گۆگڵ ڕایگه‌یاند بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ ئەو ئاوارانەی دەیانەوێ بخوێنن، بڕیاری داوە پڕۆژەیەک لەژێر ناوی (ریکۆنێکت) بۆ پەنابەران ئەنجام بدا، کە تیایدا ٢٥ هەزار ئامێری کۆمپیوتەری جۆری (کرۆم بوک) بەسەر ئەو ئاوارانەدا دابەش بکات کە لە وڵاتی ئەڵمان نیشتەجێن.

هەروەها کۆمپانیای گۆگڵ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەوان هەوڵ دەدەن هاوکار بن لە بەرنامەی ئوروپا بۆ تێکەڵکردن و گونجاندنی پەنابەران بە کۆمەڵگەی ئوروپایی.

بەپێی هەواڵەکەی کۆمپانیای گوگڵ، کۆمپانیای (تلیکۆم)یش بڕیاری داوە لە ٦٥ خێوەتگەی پەنابەراندا خزمەتگوزاری بۆ پەنابەران دابین بکا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووله‌ جزیرە ٢٠ هاووڵاتی شه‌هیدبوون و ٣٠ كه‌سیش برینداربوون
بابەتی دواترسەر کەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ٢٢ی رێبەندانی ١٣٥٧ی هەتاوی دا

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.