
وەرگێڕان: ئەحمەد ئەسکەندەری
وه‌کوو پێشه‌کی
کتێبی Women of A Non-state Nation, The Kurds (ژنانی میلله‌تێکی بێده‌وڵه‌ت، کورده‌کان) که له‌لایه‌ن خانمی شه‌هرزادی موجابه‌وه ئاماده‌کراوه، ساڵی 2001 له ئه‌مریکا بڵاوکراوه‌ته‌وه. ئه‌م کتێبه زۆربه‌نرخه که لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستیانه‌یه سه‌باره‌ت به ده‌وری ژنان له‌بواره‌جۆراوجۆره‌کانی ژیاندا به‌درێژایی مێژووی کوردستان، بریتیه له پێشه‌کییه‌کی چڕوبڕ و له‌سێ ته‌وه‌ردا پێشکه‌شکراوه. پێشه‌کی کتێبه‌که له‌لایه‌ن شه‌هرزادی موجاب خۆیه‌وه نووسراوه و ناوه‌رۆکی هه‌موو باسه‌کانی کتێبه‌که‌مان پێده‌ناسێنێت.
سه‌ردێڕی ته‌وه‌ری یه‌که‌می ئه‌م کتێبه «ڕوانگه مێژوویه‌کان»ه که پێکهاتووه له سێبه‌ش: «پرسی ژنان له‌گوفتاری ناسیونالیستهکوردهکان له خولی کۆتایی ئیمپراتوری عوسمانی‌دا» له‌نووسینی جانێتکلاین (Janet Klein)؛ « ژنانی کورد له قسطنطنیه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا»، له‌نووسینی روهات ئاڵاکوم (Rohat Alakom)، «ژنان و ناسیۆنالیسم له کۆماری کوردستانی 1946دا»، له‌نووسینی شه‌هرزادی موجاب (Shahrzad Mojab).
ته‌وه‌ری دووهه‌م له‌ژێر سه‌ردێڕی «ڕوانگه سیاسی‌و یاساییه‌کان»دایه که پێکهاتووه له سێ به‌ش: «له عادیله‌خانمه‌وه هه‌تا له‌یلا زانا: ژنان وه‌کوو ڕێبه‌رانی سیاسی له‌مێژووی کوردستاندا»، له‌نووسینی مارتین ڤان برۆینسۆن (Matin van Bruinsson)؛ «ژنانی کۆچکردووی کورد له ئه‌سته‌مووڵ: کۆمه‌ڵگا و سهرچاوهپێویستهکان بۆبه‌شداری سیاسی ناوچه‌یی بۆ ئه‌و تاقمه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی که خراوه‌ته په‌راوێزه‌وه»، له‌نووسینی هایدی ویدێل (Heidi Wedel)؛ «ژنانی کورد ومافی چاره‌ی خۆنووسین: سه‌رنجێکی فێمینیستی بۆ یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان»، له نووسینی سوزان مهکدانالد (Susan McDonald).
ته‌وه‌ری سێهه‌می کتێبه‌که له‌ژێر سه‌ردێڕی «روانگه کۆمه‌ڵایه‌تی، فهرههنگیو زمانناسییه‌کان»دایه که بریتیه له پێنج به‌ش: «ده‌رمانکه‌ر، نهێنیئامێز یان جادوویی: هه‌ڵبژارده لهشساخییهکانی ژنان له‌شارێکی کوردستاندا»، له‌نووسینی ماریا ئووشی (Maria O Shea)؛ «فۆلکلۆرو فانتازیا: ناساندنی ژنان له نه‌ریتی گێڕانه‌وه‌ی کورده‌کاندا»، له‌نووسینی کریستین ئاڵیسن (Christine Allison)؛ «په‌یکه‌ره‌ی ژنانی کورد له سۆفیگه‌ری هاوچه‌رخدا»، له‌نووسینی ئانابێل بوتچێر(Annabelle Böttcher)؛ «سیماکانی رۆژهه‌ڵات له‌رۆڵی ژنانی کورد له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا»، له‌نووسینی میرێللا گالێتی (Mirella Galletti)؛ « (دووباره) به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی پیاوسالاری له زمانی کوردی‌دا»، له نووسینی ئه‌میری حه‌سه‌نپوور (Amir Hassanpour)
دوکتۆر شه‌هرزادی موجاب پڕۆفیسۆری زانکۆی تورانتۆیه له کانادا، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ژنان‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی (ژهندهر) جنسیه له زانکۆی تورانتۆ و هه‌روه‌ها سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی کانادایی لێکۆڵینه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی گه‌وره‌ساڵانه. بۆوه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر چالاکییه‌کانی پڕۆفیسۆر موجاب و هه‌روه‌ها بۆله‌نزیکه‌وه ئاشنابوون له کار‌و هه‌ڵسوورانی زانستی و توێژینه‌وه‌ی ئه‌م خانمه، ده‌توانن سه‌ردانێکی ئەم سایته بکەن له‌سه‌ر ئینته‌رنێت:
http://www.oise.utoronto.ca/lhae/Faculty_Staff/1508/Shahrzad_Mojab.html
له‌وه‌رگێڕانی کوردی ئهمدهقهدا داوام له شههرزادخانم کرد که ئه‌وبه‌شه له نووسراوه‌که‌ی وا راسته‌وخۆ له سه‌رچاوه کوردیه‌کانه‌وه وه‌ریگرتووه بۆم بنێرێت با من ناچارنهبم له‌ئینگلیزیه‌وه ده‌قێک بکه‌م به‌کوردی که‌خودی ده‌قه‌که کوردی بووه! ئه‌ویش به‌خۆشیه‌وه ئه‌م کارهیکردو ئه‌و به‌شه له نووسراوه‌کانی بۆناردم که له «کوردستان» و له «نیشتمان»دا بڵاوکراونه‌ته‌وه. من جگه له‌گۆڕینی شێوهینووسین، ده‌قه‌کانم هه‌روه‌کوو خۆیان به‌بێ ده‌ستکاری نووسیوه‌ته‌وه،
وه‌رگێڕانی فارسی ئه‌م ده‌قه‌م پێشتر بڵاوکردووه‌ته‌وه.
وه‌رگێڕ: ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری ڕێبه‌ندانی 2004
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که هه‌ردوو وشه‌ی ده‌وڵه‌ت و حکوومه‌ت عه‌ره‌بین، له‌زمانی کوردی‌دا له باشوور و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ک یه‌ک مانا ناکرێنه‌وه. له باشوورstate واته ده‌وڵه‌ت و government واته حکوومه‌ت. له‌ڕۆژهه‌ڵات پێچه‌وانه‌یه؛ سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت واته سه‌ره‌ک وه‌زیران و سه‌رۆکی حکوومه‌ت واته سه‌ره‌ک کۆمار‌و یان پادشا. من لێره‌دا له‌باتی state ده‌وڵه‌تم داناوه. وه‌رگێر
ژنان و ناسیونالیسم له کۆماری کوردستانی 1946دا (1)
هه‌رچه‌ند کورده‌کان وه‌کوو گه‌وره‌ترین میلله‌تی بێده‌وڵه‌تی جیهان ناسراون، به‌ڵام مێژوویه‌کی دوورودرێژی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیان هه‌یه. یه‌که‌م مێژووی کورده‌کان شه‌ره‌فنامه له‌ساڵی 1597 دا له‌لایه‌ن شه‌ره‌فخان ده‌سه‌ڵاتداری به‌هێزی میرنشینی به‌دلیسه‌وه نووسراوه. شه‌ره‌فخان له‌به‌رئه‌وه رووداوه‌کان ده‌گێرێته‌وه که مێژوونووسه‌کان به‌سه‌رهاتی «میرو حاکمانی کوردستان»و «هه‌لومه‌رجه‌کان»و «هه‌ڵوێسته‌کانی» ئه‌وانیان «له‌حیجابی سیترو کیتماندا» شاردربووهوه. (شه‌ره‌فنامه چاپی تاران لاپه‌ره‌ی 9، 586). له‌گوێن ئه‌م سه‌رچاوه‌یه که به‌شێوه‌یه‌کی زۆربه‌رچاو پهسنیدراوه، به‌ده‌وڵه‌تبوونی کورده‌کان شێوازی جیاوازی به‌خۆوه‌گرتووه هه‌رله ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆوه بگره هه‌تا پاشایهتیو هه‌تا میرنشینی نیوه‌سه‌ربه‌خۆ. ئه‌م سیسته‌مه هه‌تا ناوه‌راستی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م واته ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی که حکوومه‌ته‌کانی عوسمانی‌و ئێران بۆ رووخاندنی دوایین میرنشین له شه‌ش میرنشینه سه‌ره‌کییه‌کان هێزی چه‌کداریان به‌کارهێنا، درێژه‌ی هه‌بوو. خه‌بات بۆدامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت به‌درێژایی سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌رده‌وام ناوه‌رۆکی بزووتنه‌وه ناسیونالیستیه‌کانی کورده‌کانی پێکهێناوه. گرینگترینی ئه‌م ئه‌زموونانه که‌ده‌کرێت له شێوازه‌کانی ده‌وڵه‌تی پێشمودێرن بناسرێته‌وه، کۆماری کۆردستانی 1946ه که لهباشووریرۆژههڵاتی کوردستان که‌ئێستا به‌شێکه له باکووری رۆژئاوای ئێران، دامه‌زرا. ده‌کرێت ئه‌م ده‌وڵه‌ته نه‌ک هه‌ر له‌به‌ر رواڵه‌تی کۆماریبوونهکهیو ئه‌وه‌ی که‌له‌لایه‌ن حیزبێکی سیاسی‌و کابینه‌یه‌که‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چوو له شکڵه‌کانی پێشمودێرنی پێشوو بناسرێته‌وه، به‌ڵکوو هه‌روه‌ها له‌به‌ر سیسته‌می مودێرنی فێرکردن، ده‌زگای راگه‌یاندنی مودێرن، ئه‌رته‌شی میللی، سیسته‌می باجوه‌رگرتن[مالیات]، سروودی میللی، ئاڵای میللی، زمانی میللی و هه‌روه‌ها وه‌گه‌ڕخستنی ژنانیش له‌بواره‌کانی فێرکردن، فهرههنگو ژیانی سیاسی‌دا.
له‌هه‌مانکاتدا که هه‌بوونی ژنان له‌ژیانی په‌روه‌رده‌و سیاسه‌تی کۆماری کوردستاندا ده‌ستبه‌جێ ئه‌م ده‌وڵه‌ته له هه‌موو شکڵه‌کانی پێشمودێرنی دیکه‌ی کوردی جیاده‌کاته‌وه، ئه‌مبه‌شه [له‌م کتێبه] ئه‌وه‌مان پێنیشانده‌دات که ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که‌دا تایبه‌تمه‌ندی پیاوانه‌یان هه‌یه. له‌راستیدا خه‌باتی میللی بۆدهسهڵاتدارهتی رێک هه‌روه‌کوو مافهنێونهتهوهییهکان که‌پشتگیری له‌مافی چاره‌ی خۆنووسینی کورده‌کان ده‌که‌ن، سیاسه‌تێکی به‌ته‌واوی پیاوانه‌یه.
ئه‌م به‌شه له خۆتێوه‌ردانی ژنان له بواره‌کانی سیاسه‌ت ده‌کۆڵێته‌وه که به‌پێی دابونه‌ریت بواری پیاوانه‌بوون. ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه له‌سه‌ر بناغه‌ی توێژینه‌وه له‌سه‌ر بڵاوکراوهکانو به‌ڵگه‌نامه‌کانی ده‌وڵه‌ت و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئهوژنانو پیاوانه‌ی که له‌سه‌رده‌می کۆماری کوردستاندا ژیاون، به‌رێوه‌چووه. حکوومه‌ت له‌ماوه‌ی کورتی ژیانی خۆیدا چه‌ندین هه‌نگاوی هه‌ڵگرت به‌ره‌و به‌شداریدانی ژنان له‌ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا. به‌ڵام ژنان نه‌ک وه‌کوو هه‌ڵسووراوانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان و یان سهرۆکو کادره ههڵسووراوهکانی حیزب به‌ڵکوو بۆ پشتگیری‌کردن له پرسیمیللی چوونه ناو بواره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه. رێبه‌رانی پێاوی ئه‌م بزووتنه‌وه میللییه رۆڵێکی `شیاو`و `شه‌رافه‌تمه‌ندانه`یان بۆ ئه‌م ژنانه وه‌کوو نموونه‌ی به‌رجه‌سته‌ی میلله‌تێکی مودێرن و وه‌کوو «دایکی نیشتمان»ی پهسندراو رهچاوکردبوو.
ناسیونالیسمی میلله‌تێکی بێده‌وڵه‌ت
پاش رووخانی میرنشینه‌کان له ناوه‌راستی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا، داخوازی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی کوردی به‌رده‌وام لهڕۆژهڤی بنه‌ماڵه لهدهسهڵاتکهوتووهکاندا هه‌بوو. حاجیقادریکۆیی (1897-1818) مه‌لا و شاعیر کۆچیکردبوو بۆ ئه‌سته‌مووڵ و داوای له کورده‌کان ده‌کرد راپه‌ڕن و ده‌وڵه‌تی خۆیان دابمه‌زرێنن. حاجی‌قادر هه‌روه‌ها هانی کورده‌کانی ئه‌دا که زمانی خۆیان به‌کاربێنن، زانستی نائایینی مودێرن وه‌ربگرن، به‌کچه‌کانیان بخوێنن و له‌بڵاوکردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌و گۆڤاردا ههڵسووراوبن. جگه‌له‌وه‌ش تاقمێک له رووناکبیرانی خوێنده‌واری مهدرهسهمودێرنهکانی ده‌وڵه‌تانی عوسمانی و ئێران له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا خه‌ریکی سهرههڵهێنانبوون ئه‌م هه‌ڵسووراوانه له ئه‌سته‌مووڵی پایتهختو باقی شارهناوهندیه گرینگه‌کان خه‌ریکی رێکخستن و ده‌رکردنی بڵاوکراوهبوون. بزووتنه‌وه‌ی تورکهگهنجهکان له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا هه‌روه‌ک بزووتنه‌وه میللی‌و دیموکراتیکه‌کانی ئه‌ورووپاو ئاسیا دنه‌ده‌ری بیری پێکهێنانی میلله‌تێکی مودێرنی کوردی‌و ده‌وڵه‌تی میللی بوون. یه‌که‌مین ڕۆژنامه‌ی کوردی له‌ساڵی 1898 دا ده‌رچوو. دوابه‌دوای ئه‌و یه‌که‌م رێکخراوی سیاسی له‌ساڵی 1908 دا پێکهات. به‌ڵام رێبه‌رایه‌تی ئه‌م چالاکیانه له‌ده‌ستی ئاریستۆکراسی خاوه‌ن مڵکدا بوو.
شه‌ری جیهانی یه‌که‌م بووه‌هۆی ماڵوێرانی زۆر گه‌وره له‌کوردستان. ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌دوای جینوسایدی (گه‌لکوژی) ئه‌رمه‌نیه‌کان له‌ساڵی 1915 دا چه‌ندسه‌دهه‌زار کوردیشی به‌ره‌و رۆژئاوای تورکیا دوورخسته‌وه. زۆربه‌ی ئه‌وانه پێشئه‌وه‌ی بگه‌نه شوێنی نیشته‌جێبوونیان له‌به‌ینچوون. به‌ڵام ئه‌م ئیمپراتۆریه له‌شه‌ردا شکستی خوارد‌و زۆربه‌ی سه‌رزه‌مینه‌کانی له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته ئورووپاییه‌کاندا دابه‌شکرا. دهوڵهتهنوێکانی سووریا و عێراق له‌لایه‌ن به‌ریتانیا و فه‌رانسه‌وه دامهزرانو له‌ئاکامدا کوردستانی عوسمانی له‌نێوان ده‌وڵه‌ته تازه‌کان و هه‌روه‌ها تورکیادا دابه‌شکرا. سه‌رکه‌وتووه‌کانی شه‌ڕ له په‌یمانی سێڤر (Sèvres)دا ساڵی 1920 به‌ڵێنی دامه‌زراندنی حکوومه‌تێکی کوردیاندا. به‌ڵام پێش دامه‌زراندنی ئه‌م ده‌وڵه‌ته عوسمانیه‌کان پاش تێکشکان خۆیان کۆکردبووه‌وه و به هێزی دوباره رێکخراوه‌وه به‌ده‌ستی مسته‌فا که‌ماڵ ده‌سه‌ڵاتێکی کارامه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی که له سه‌رزه‌مینی ئیمپراتۆری مابووه‌وه، واته تورکیا ئێستا، دامه‌زراند. لهژێرکارتێکردنو ئاڵوگۆڕ له‌ترازووی هێزه‌کاندا پهیمانیسێڤر جێگای خۆیدابه په‌یمانی لۆزان(Lausanne) که‌تێیدا ناوێک له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی نه‌براوه. ساڵی 1923 تورکیا کۆماری راگهیاندو ده‌ستبه‌جێ و به‌زۆر کورده‌کانیان له‌ناو ئه‌و رژیمه ناسیونالیست- قه‌ومیه‌ی که خه‌ریکی سهرههڵێنانبوو، توانده‌وه.
خه‌باتی کورده‌کان بۆ هسهڵاتدارهتی له‌ژێر فه‌رمانره‌وایانی `مودێرن` و چڕکراودا(متمرکز) پاششهریش هه‌ر به‌رده‌وامبوو. زنجیره‌یه‌ک شۆرشی گه‌وره که‌له‌نێوان ساڵه‌کانی 1925 تا 1942 له‌ئێران، تورکیا و عێراق به‌رپاکران، به‌توندی سه‌رکوتکران. له‌عێراقی داگیرکراو و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانیادا ده‌وڵه‌تێکی خودموختار به‌سه‌رۆکایه‌تی شێخ مه‌حموود که رێبه‌رێکی ئایینی‌و فیئۆداڵێکی خاوه‌ن زهویزۆربوو، له کۆتایی ساڵه‌کانی 1910 و سه‌ره‌تای 1920 دا به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشت. شێخ مه‌حموود به‌رامبه‌ر به‌و سنوورانه‌ی به‌ریتانیاییه‌کان له‌به‌رده‌میان داده‌نا رادهوهستاو خۆی کرد به پادشای کوردستان. به‌ڵام ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ئه‌ویش له‌چه‌شنی میرنشینه‌کانی قهدیمو سه‌ره‌رای کابینه‌و له‌شکرێک که به‌شێکیان خولیپهروهردهیاندیبوو و هه‌روه‌ها سه‌ره‌رای هه‌بوونی بڵاوکراوه‌ی ده‌وڵه‌تی، له‌باری رێکخستنه‌وه فیئوداڵی بوو. هیچ حیزبێکی سیاسی له‌ئارادا نه‌بوو و ده‌سه‌ڵاتیش له‌ده‌ستی شێخ مه‌حموود و به‌شێکی به‌ربڵاوی ئاغاوبهگی خاوهنمڵکدابوو که ئه‌وخۆی داینابوون. له‌ژیانی جووتیاران‌و ژناندا که زۆربه‌ی نفووسیان پێکده‌هێنا، هیچ ئاڵ‌وگۆڕێک پێکنه‌هات.
دابه‌شبوونی دووباره‌ی کوردستان شوێنه‌واری دژبه‌یه‌کی له‌سه‌ر گه‌شه‌ی کورده‌کان وه‌کوو میلله‌تێک دانا. له‌کاتێکدا که فیئۆدالیسم له‌لادێکانی کوردستان زاڵبوو، کۆمه‌ڵگای کورده‌کان له ئه‌رمه‌نستانی سۆڤییه‌ت له قهرهباغیژوورو خه‌ریکی ئه‌زموونی ئاڵوگۆڕی سوسیالیستیبوون له‌ناوچه خودموختاره‌که‌ی خۆیان(1929- 1923). له‌کاتێکدا که ئێران و تورکیا کورده‌کانیان به‌توندترین شێوه خستبووه به‌ر زمانکوژی و قه‌ومکوژی، له‌عێراقی ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانیا و له‌ژێر چاوه‌دێری کۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌کان به‌کورده‌کان ئه‌و ئازادییه‌یان دابوو که زمانی خۆیان له په‌روه‌رده‌و فێرکردن و له بڵاوکراوه‌کانیاندا به‌کاربێنن. هه‌رچه‌ند زۆربه‌ی کورده‌کان هه‌تا ئه‌م دواییانه‌ش نه‌خوێنده‌واربوون، کورده‌کانی سۆڤییه‌ت هه‌تاساڵی 1930 هه‌موویان به‌ته‌واوی خوێنده‌واربوون. گه‌لی کورد له‌ساڵی 1918وه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتداره‌تی سیسته‌می سیاسی جۆراوجۆردابوون. هه‌رله ژێرده‌سه‌ڵاتی فه‌رانسه (سووریا 1946- 1920) و به‌ریتانیاوه (عێراق 1932- 1920) بگره هه‌تا پاشایه‌تی سێکولار [نائایینی، عیلمانی] (ئێران 1979- 1925، عێراق 1957- 1932)، هه‌تا ده‌وڵه‌تی ئایینی (ئێران له‌ساڵی 1979وه) هه‌تا رژیمه نائایینیو ناسیونالیسته توندره‌وه‌کان (تورکیا له‌ساڵی 1923وه، عێراق له 1963وه و سووریا له 1963).
کاتێک که یه‌که‌مین ده‌وڵه‌تی خودموختار له‌چه‌شنی مودێرن واته کۆماری کوردستانی ساڵی 1946 له ئێران دامه‌زرا، کۆمه‌ڵگای کوردستان به‌گشتی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی لادێنشین تێکه‌ڵ له‌گه‌ڵ سیسته‌می پێشکه‌وتووی په‌یوه‌ندی فیئۆداڵی و رێکخستنی عه‌شیره‌تی هه‌رچه‌ند روو له فه‌وتان به‌ڵام به‌هێز، کۆمه‌ڵگای ناوشاری رووله‌گه‌شه‌ی به‌رده‌وام هه‌رچه‌ند به ئه‌سپایی، بورژوازی پچووکو بازرگانی و رووناکبیرانێکی سێکولار (نائایینی) که خه‌ریکی سه‌رهه‌ڵدان بوون. هیچ شوێنه‌وارێک له گه‌شه‌ی پیشه‌سازی مودێرن و پرۆلیتاریا جگه له ناوچه په‌راوێزه‌کانی کوردستان له که‌رکووک و کرماشان دیارنه‌بوون. پارچه‌پارچه‌بوونی بزووتنه‌وه‌ی میللی به‌هۆی سنووره‌کانی دهوڵهتهمیللییهکانهوه پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی میلله‌ت و ده‌وڵه‌تی بۆ بزووتنه‌وه‌ی میللی کورد ئاڵۆزتر کردبوو.
سه‌رهه‌ڵدان و رووخانی کۆماری کوردستان
دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی کوردی که له‌ژێر ئه‌و هه‌لومه‌رجه ژێئۆستراتێژیکهی له سه‌ره‌وه باسکرا، داڕ‌ێژرابوو له‌وه‌ده‌چوو ده‌ستنه‌دات. به‌ڵام شه‌ڕی جیهانیدووههم ترازووی هێزه‌کانی له‌ناوچه‌که‌دا تێک‌داو زه‌مینه‌یه‌کی له‌باری بۆ بزووتنه‌وه‌ی میللی کورد له‌ئێران پێکهێنا. ڕێک پاشئه‌وه‌ی که ئه‌ڵمان ساڵی 1941 هێرشی برده‌سه‌ر سۆڤییه‌ت، دووهێزی هاوپه‌یمان واته به‌ریتانیا و سۆڤییه‌ت به‌مه‌به‌ستی پێش‌گرتن له‌داگیرکردنی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانه‌وه هێرشیان برده‌سه‌ر ئه‌م وڵاته که ئه‌وکاته له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی رهزاشادابوو و پشتیبه ئه‌ڵمانه‌وه به‌ستبوو. هێزه‌کانی سۆڤییه‌ت له باکووره‌وه ئێرانیان داگیرکردو به‌ریتانیا باشووریان گرتهژێر کونترۆڵی خۆیان و له‌نێوانیاندا ناوچه‌یه‌کی بێلایه‌ن پێکهات.
کورده‌کان له باکوور به‌شێک له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مکاره خێرا بووبه‌هۆی رووخانی داموده‌زگا سه‌رکوتگه‌ره‌کانی حکوومه‌تی ره‌زاشا واته پولیس، ئهرتهشو ژاندارمری له‌کوردستان، به‌ره‌وپیری ئه‌رته‌شی سوور چوون. له‌گه‌ڵ لاوازبوونی ده‌وڵه‌تی په‌هله‌وی وشیاری میللی له‌ناو کوردهکانو تورکه‌کانی ئازه‌ربایجان ئاشکرا سه‌ریهه‌ڵدا. هێزه‌داگیرکه‌ره‌کانی سۆڤییه‌ت ده‌سته‌به‌ری ئهوهببون که هه‌تا ئه‌وکاته‌ی که شهربهردهوامه و ئه‌وان خاکی ئێرانیان داگیرکردووه، رێزبگرن له ته‌واوه‌تی خاکی ئه‌م وڵاته. له‌هه‌مانکاتدا ئه‌وان پیانخۆشبوو هێمنایه‌تی له‌کوردستان و ئازه‌ربایجان بپارێزن چونکوو ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن به‌ریتانیاو ئه‌مریکاوه به‌کارده‌هێندرا بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تی مانونهمان بهمهیدانهکانی شهر هه‌رله ستالینگراده‌وه بگره هه‌تا لێنینگراد. که‌وابوو یه‌کیه‌تی سۆڤییه‌ت نه‌یده‌هێشت که بزووتنه‌وه‌ی میللی کوردهکانو ئازه‌رییه‌کان هیچههنگاوێک هه‌ڵگرن به‌تایبه‌ت له‌نێوان ساڵه‌کانی 1941 تا 1945. سه‌ره‌ڕای ئه‌و سنووردانانه ناسیونالیسمی کورده‌کان و ئازه‌ربایجانیه‌کان ژیانه‌وه‌یه‌کی به‌خۆوه بینی.
ئه‌مریکا ته‌نانه‌ت پێش کۆتاییپێهاتنی شه‌ڕیش خه‌ریکی یارمهتیدانبوو به شای تازه‌ی ئێران بۆ ته‌یارکردنی ئه‌رته‌ش و ژاندارمری. خه‌ڵک له‌سه‌رانسه‌ری وڵات بۆ دیموکراسی‌و سه‌ربه‌خۆیی دژ به زاڵبوونی رۆژلهگهڵڕۆژ زیاتری ئیگلیسیهکان و ئه‌مریکاییه‌کان خه‌باتیان ده‌کرد. شیرکه‌ته ئه‌مریکاییه‌کان له حکوومه‌تی ئێران خوازیاری به‌شبوون له‌نه‌وتی باکووری ئێران که ده‌که‌وێته نزیک مه‌یدانی نه‌وتی باکوو. یه‌کیه‌تی سۆڤییه‌ت ئه‌مه‌ی وه‌کوو پلانێک ده‌بینی که ئه‌مریکا بۆ دامه‌زراندنی پێگه‌ی چاوه‌دێری به‌درێژایی سنووره‌کانی له‌گه‌ڵ کۆماره‌کانی سۆڤییه‌ت له که‌ناری ده‌ریای خه‌زه‌ر دایده‌ڕێژێت.
هێزه رۆژئاواییه‌کان و به‌تایبه‌ت ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که شکستی ئه‌ڵمانیان پێ‌خۆش‌بوو، له‌هه‌مان کاتیش‌دا له سه‌رکه‌وتنه‌کانی حیزبه کۆمۆنیسته‌کان له وڵاتانی یۆنان، ئالبانی، یۆگوسلاویا، چین‌و باقی شوێنه‌کانی دیکه‌ی جیهان هه‌ستیان به مه‌ترسی ده‌کرد. به هۆی ئه‌م سه‌رکه‌وتنانه‌وه بزووتنه‌وه رزگاریبه‌خشه میللی‌و سۆسیالیسته‌کان له ئێران و وڵاتانی دیکه‌ی ئاسیا که‌وتبوونه باروودۆخێکی له بارتر. ده‌سه‌ڵاته رۆژئاواییه‌کان له‌هه‌لومه‌رجی ئاڵوگۆڕه سیاسیه‌کانی ساڵه‌کانی کۆتایی شه‌ڕدا تێده‌کۆشان پێشبه ته‌قینه‌وه بگرن له بزووتنه‌وه دژبه کۆلۆنیالیهکاندا. ئێران، تورکیا‌و یۆنان له‌روانگه‌ی ئه‌مریکاوه وه‌کوو ناوچه‌ی گرینگی ستراتێژیک ده‌ژمێردران بۆ دامه‌زراندنی پێگه‌کانی له‌به‌رامبه‌ر یه‌کیه‌تی سۆڤییهتداو بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بزووتنه‌وه کۆمۆنیستیه‌کانی باڵکان ورۆژهه‌ڵاتی ئاسیا. ململانێی دیکه‌ی نێوان سۆڤییه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاته رۆژئاواییه‌کان، هێندێک کۆن‌و هێندێکیش نوێ لهئهورووپاو ئاسیا، به کۆتاییهاتنی شه‌ڕ له‌ساڵی 1945دا ئاشکرابوون.
له‌وه‌ها هه‌لومه‌رجێکدا یه‌کیه‌تی سۆڤییه‌ت پاشکۆتاییهاتنی شهر ئاماده‌نه‌بوو هێزه‌کانی له باکووری ئێران بباته‌ده‌ر. جگه‌له‌وه‌ش مۆسکۆ ناسیۆنالیسته خودموختاریخوازهکانی له کوردستان و ئازه‌ربایجان هانده‌دا بۆ دامه‌زراندنی حکوومه‌تی خودموختار له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور (قانوونی ئه‌ساسی) ئێران‌دا. «حکوومه‌تی میللی ئازه‌ربایجان» له دیسامبری 1945دا دامه‌زراو «کۆماری کوردستان» له 22ی مانگی یه‌کی 1946دا له شاری مه‌هاباد راگه‌یه‌ندرا.(2) هه‌ردوو رژیمی خودموختار بوون به مه‌یدانی کێشمه‌کێشی نێوان رۆژئاوا به‌رێبه‌رایه‌تی به‌ریتانیا و ئه‌مریکا و پاشایه‌تی ئێران له‌لایه‌که‌وه‌و سۆڤییه‌ت و کوردهکانو ئازه‌ربایجانیه‌کان له‌لایه‌کی دیکه‌وه. ئێران به‌یارمه‌تی ڕۆژئاوا پرسی خۆدزینه‌وه‌ی سۆڤییه‌ت له بردنه‌ده‌ری هێزه‌کانی له‌وڵات برده به‌رده‌م رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که تازهدامهزرابوو. دواهێزهکانی سۆڤییه‌ت له مانگی پێنجی ساڵی 1946دا خاکی ئێرانیان بهجێهێشتو شهشمانگ پاش ئه‌وه‌ش ئه‌رته‌شی ئێران به‌ناوی ئه‌وه‌ی که ده‌یهه‌وێت هێمنایه‌تی بپارێزێت له‌کاتی به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پارله‌ماندا که قهراروابوو لهونزیکانهدا بکرێت، هێرشی برده‌سه‌ر هه‌ردوو حکوومه‌ته‌که. سۆڤیییهت هه‌ردوو رژیمه خودموختاره‌که‌ی والێکرد که بهرگرینهکهن و له‌ئاکامدا له دیسامبری 1946دا به چالاکی چهکداریو هه‌روه‌ها به ئێعدام‌کردنی سه‌دان که‌س له رێبه‌ران و به‌شداربووانی بزووتنه‌وه‌که ئه‌م دوو رژیمه رووخان.
ژنانی میلله‌ت
کۆماری کوردستان له‌لایه‌ن حیزبی دیموکراتی کوردستان (ح.د.ك)ه‌وه دامه‌زرا که خۆی له مانگی هه‌شتی ساڵی 1945دا به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حیزبی ناسیونالیستی «کۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی کورد» که به کۆمه‌ڵه‌ی ژ. ك ده‌ناسرا، دامه‌زرابوو. ئه‌م رێکخراوه‌یه نهێنیبوو و بانگه‌وازی بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی ده‌کرد که هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستانی گه‌وره بگرێته‌وه. کۆمه‌ڵه‌ی ژ. ك راگه‌یه‌ندراوی زۆری بڵاوده‌کرده‌وه و هه‌ڵوێسته‌کانی خۆی له‌سه‌ر بابه‌ته سیاسیه‌کان راده‌گه‌یاند. هه‌روه‌ها کاری چاپ‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی نهێنیشی ده‌کرد. بۆنموونه بڵاوکردنه‌وه‌ی شێعری میللی، رۆژ ژمێری کوردی و گۆڤارێکی زۆر خۆشه‌ویست به‌ناوی نیشتمان. زۆرجار کۆمه‌ڵه‌ی ژ. ك وه‌کوو یه‌که‌مین حیزبی کوردی به روانگه‌ی مودێرنه‌وه داده‌نرێت. دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵه ئه‌ندامانی پیاوی ورده‌بۆرژوازی و بۆرژوازی ناوشار بوون. له‌روانگه‌ی ئه‌م رێکخراوه‌یه‌وه عهشیرهگهریو فیئۆدالیسم یان به‌واتایه‌کی باشتر خاوه‌نمڵکه ده‌ره‌به‌گ و عه‌شیره نامیللیهکان کۆسپی سه‌ر رێگای گه‌شه‌کردنی میلله‌تی کورد‌و بزووتنه‌وه سیاسیه‌که‌ی بوون. ئه‌مان هه‌رچه‌ند داوای رێفۆرمی زه‌ویوزاریان نهدههێنایهگۆڕ، له‌هه‌مان کاتدا یه‌که‌مین رێکخراوی کوردی بوون که له‌سه‌ر پێداویستی باشترکردنی باری ژیانی جووتیاران پێیاندادهگرت.
چوار دوژمنی سه‌ره‌کی ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ژ. ك بریتی بوون له چوار حکوومه‌تی ئێران، تورکیا، عێراق‌و سووریا که ده‌سه‌ڵاتداربوون له کوردستان و مافی میللی کورده‌کانیان پێشێلده‌کرد. دوژمنه سه‌ره‌کییه‌کانی ناوخۆ بریتیبوون له عه‌شیره‌گه‌ری، نه‌خوێنده‌واری، گه‌شه‌نه‌کردنی ئابووری‌و پیشه‌سازی. له‌م چوارچێوه‌دا ژنان هه‌رتاوێ نه‌تاوێک بانگهێشتندهکران بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پیاواندا رێکبکه‌ون و له رزگارکردنی دایکی نیشتماندا به‌شداربن. لهشێعرێکدا له‌ژێر سه‌ردێڕی «ئاخافتنی خوشک و برایان»که له گۆڤاری نیشتماندا (4-23 ،1944- 1943) بڵاوکراوه‌ته‌وه خوشکێک به براکه‌ی ده‌ڵێت که ئیتر نابێت ژێرده‌سته‌یی قبووڵبکاتو له‌به‌رئه‌وه‌ی که هه‌موو گه‌لانی دیکه رزگاربوون ئه‌ویش پێویسته ژیان‌و ماڵی خۆی بۆ ئامانجی دایکی نیشتمان به‌ختبکات. براکه‌ی ده‌ڵێت:
«دێده»گیان: کچه‌کوردی ژیکه‌ڵه
داوێنی پاکت دووری له په‌ڵه
«لێنین» هه‌ڵستا زوڵمی «چار» شێوا
تۆ هێشتا حه‌بسی له‌ژێر چارشێوا
کچی هه‌مووکه‌س ئیمرۆ سه‌ربه‌سته
هه‌ر حه‌قی کچی کورده پێپه‌سته
بپسێنه له‌پێت تۆ زنجیر‌و کۆت
«دێده» گیان به‌یاری برای خۆت
له‌ڕێی نیشتمان به‌هیوای خودا
خه‌ریکی کاربین باخوشکوبرا
له‌گوێن «ژاندارک» هه‌سته وه‌ک مه‌ردان
دوژمن وه‌ده‌رنێ له‌خاکی کوردان!
ئه‌م ناوهروکه به‌درێژایی سه‌ده‌یه‌ک له شێعری ناسیونالیستی کوردی‌دا دووباره کراوه‌ته‌وه. ژنی کورد شۆخ‌و داوێنپاکه به‌ڵام وه‌کوو پیاوان له‌لایه‌ن دوژمنه‌وه سته‌می لێده‌کرێت. ئهودهتوانێت به‌یارمه‌تی پیاوان هه‌روه‌کوو ژاندارک دایکینیشتمان رزگاربکات. ههرلهمژمارهیهی نیشتماندا (30-29 ،1944- 1943) وتارێکی کورت سه‌باره‌ت به «حهیرانخانمی دونبلی، ژنی شاعیری کورد» هاتووه. شێعره‌که به زمانی فارسیه و له‌وه‌ده‌چێت که نووسینه‌که‌ی هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ده‌سکه‌وته‌کانی ژنانی کورد له مه‌یدانی شێعردا نیشانبدرێت.
دوایین ژماره‌ی نیشتمان (9-8-7- هاوینی 1944:10) وێنه‌ی دوو ژنی کوردیتێدایه که له تورکیا ئێعدام کراون. شێعره‌کانی ژێر وێنه‌کان نموونه‌ی چۆنیه‌تی ناساندنی سیمای ژنه له‌لایه‌ن ناسیۆنالیسته‌کانه‌وه.
هه‌رکه‌س جنێوبدا به‌که‌سێک پێیده‌ڵێ بڕۆ،
بێغیرهتیت، وه‌کوو ژنی، ده‌رپێت ژنانهبێ
کوانێ له گیتیا وه‌کوو ئه‌و دووکچه کوڕێک،
بۆنیشتمان له‌داری سیاسه‌ت نیشانهبێ!
ئه‌و دوونهمامه بوون به‌فیدای نیشتمانی کورد،
ئه‌ی خۆزگه بهوکوڕهی وه‌کوو ئه‌و دوو کچانهبێ!
ئه‌م شێعره به‌و ژنانه‌دا هه‌ڵده‌ڵێت که له‌گه‌ڵ دوژمن‌دا شه‌رده‌که‌ن، به‌ڵام هه‌موو ژنان ده‌خاته‌به‌ر توند‌و تیژی سیمبولیکی پیاوسالارانهوهو خۆیان‌و ته‌نانه‌ت جله‌کانیشیان وه‌کوو `خوێری` له قاوده‌دات. ژنان و پیاوان هه‌ر له‌کاتی خه‌باتکردندا بۆ ڕزگاری میلله‌ت ده‌توانن له ئاستێکی یه‌کساندا جێگایان بێته‌وه؛ به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی دهگهرێتهوهسهر ژنه‌کان خۆیان، جنسیهتیژنانهیان جیاناکرێنه‌وه له پڕۆژه‌ی دروستکردنی میلله‌تدا. پاک‌بوونی میلله‌ت و تواناییه‌کانی له داوێن‌پاکی ژنه‌کانیان جیاناکرێته‌وه. ئه‌گه‌ر قه‌راروایه که دایکینیشتمان له زاڵبوونی ده‌ره‌کی پاکبکرێته‌وه ژنی دڵخوازێش هه‌ربه‌م چه‌شنه ده‌بێت کچێنیه‌که‌ی بمێنێته‌وه‌و به‌شێوه‌ی یاسایی داگیربکرێت.
ئامانجی کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك پێکهێنانی یه‌کمیلله‌ت بوو له‌ڕێگای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکه‌وه بۆ فهرمهنرهوایی به‌سه‌ر کوردستانی گه‌وره‌دا. جه‌وهه‌ری ئه‌م ده‌وڵه‌ته ڕووننهکرابووهوه هه‌رچه‌ند که رێکخستنی ’دیموکراسی’ وه‌کوو بڕگه‌یه‌کی مهرامناکهکهیان راگه‌یه‌ندرابوو.(3) ههچۆنێکبێت سه‌رقاڵی سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵه‌ی ژ. ك ڕێک وه‌کوو بزووتنه‌وه میللیهکانیدیکه، ته‌نها یه‌کێک له لایه‌نه‌کانی دیمۆکراسی واته سه‌ربه‌خۆبوون له ده‌سه‌ڵاتی ده‌ره‌کی بوو. کۆمه‌ڵه‌ی ژ. ك له‌پێداویستیه‌کانی دیکه‌ی ژیانی دیمۆکراتیک واته یه‌کسانی ژن‌و پیاو پشتگیری سه‌رزاره‌کی ده‌کردو بیری له نه‌هێشتنی په‌یوه‌ندی ده‌ره‌به‌گایه‌تی نه‌ده‌کرده‌وه. ژنان مڵک‌و دایکی داوێن‌پاکی میلله‌ت بوون.
کۆمه‌ڵه‌ی ژ. ك جگه‌له پروپاگه‌نده له‌ڕێگای ده‌زگای چاپه‌مه‌نی و شێعره‌وه، به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووانه که‌ڵکی له شانۆگه‌ری وه‌رده‌گرت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئامانجی میللی. یه‌که‌مین به‌ڕێوه‌بردنی شانۆ له باکووری کوردستانی ئێران که له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌وه نووسراو چووه سه‌رشانۆ ، «دایکی نیشتمان» بوو. له‌م شانۆیه‌دا دایکی نیشتمان لهزنجیردایه، جلی ڕه‌شی له‌به‌ردایه‌و قژه‌کانی سپیبووهو لهبهرداماوی داواده‌کات له «کوڕه‌کانی» که له‌ژێر کۆتوبه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی، تورک‌و عێراقی رزگاریبکهن. له‌م په‌رده‌یه‌دا فیرمێسک له‌چاوی بینه‌ران دێته‌خوار. له‌په‌رده‌ی دواتردا کوڕه‌کانی دایکی نیشتمان وه‌ڵامی ئه‌م داخوازییه ئه‌ده‌نه‌وه، چهکههڵدهگرن و داگیرکه‌ران راودهنێنو ئه‌ویش رزگارده‌که‌ن. دوایین په‌رده‌ی شانۆکه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی دایکی نیشتمانه – دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردستان. پێنج به‌شی شانۆکه‌و پشووه‌کان به‌شێعری حاجی قادریکۆیی وسروودی میللی رازابوونهوه. ئه‌م شانۆیه که په‌یتاپه‌یتا له ساڵۆنیپڕله بینه‌ردا لهمههابادو شاره‌کانی دیکه نیشانده‌درا، کاریگه‌ریه‌کی قووڵی هه‌بوو. ئه‌م شانۆیه وه‌کوو یه‌کێک له‌ساته شکۆمه‌نده‌کان له‌بیری خه‌ڵکی ناوچه‌که‌دا ماوه‌ته‌وه. جێگای سه‌رسووڕمان نیه که کۆمه‌ڵه که‌به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م شانۆیهبوو، نه ههوڵیئهداو نهدهشیتوانی شانۆگه‌رێکی ژن بۆ گێڕانی ڕۆڵی دایکی نیشتمان بدۆزێته‌وه. ته‌نانه‌ت به‌شێک له پیاوانی گه‌نجی شانۆگهرو به‌ڕێوه‌به‌ر له‌لایه‌ن باوکه ساماندارهکانیانهوه تووشی کۆسپدهبوون له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌چاوی سووکه‌وه سه‌یری شانۆیاندهکرد و ئه‌م چهشنهشانۆگهڕییهیان بۆ چینه‌کانی خواره‌وه دادهناو لایان وابوو ئه‌م شتانه له گه‌ڵ شهرافهتو متمانه‌ی چینایه‌تی ئه‌وان نایه‌ته‌وه.(4)
پێکه‌وه‌نانی میلله‌ت له کۆماری کوردستاندا
کۆمار که یه‌که‌مین ئه‌زموونی دامه‌زراندنی حکوومه‌تی خودموختار له‌چه‌شنی مودێرن بوو، به‌کرده‌وه له ده‌وڵه‌تی ئێران سه‌ربه‌خۆ بوو. دامه‌زرێنه‌ری کۆمار نه‌ک سه‌رۆکایه‌تیه‌کی عه‌شیره‌تی و ده‌ره‌به‌گانه به‌ڵکوو رێبه‌ری حیزبێکی نوێ بوو له‌چه‌شنی رێکخراوی ئاڵوگۆڕپێکراوی کۆمه‌ڵه‌ی ژ. ك. ئاڵوگۆڕی سه‌ره‌کی له کۆمه‌ڵه‌ی ژ. ك دا لابردنی خواستی پێکهێنانی کوردستانی گه‌وره‌بوو. ئه‌مه‌ش زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌بوونی سۆڤییه‌ت له‌ناوچه‌که‌دا که حکوومه‌ته‌کانی ئازهربایجانو کوردستانی ده‌سته‌به‌رکردبوو ته‌واوه‌تی خاکی ده‌وڵه‌تی ئێران بپارێزن.
له‌باری خهڵکناسیهوه [دێمۆگرافی] شاری پایته‌خت واته مه‌هاباد که‌وتبووه ژێرسێبه‌ری ناوچه لادێنشینه‌کان که له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک عهشیرهتو ده‌ره‌به‌گه خاوهنزهویهکاندابوون. ح.د.ك. به‌کرده‌وه بۆ لهناوبردنو یان لانیکه‌م چاکسازی په‌یوه‌ندی ده‌ره‌به‌گایه‌تی زه‌ویوزار که جوتیارانی کردبووه کویله‌ی زه‌وی، هیچی نه‌کرد. ئاکامه‌کانی سه‌رنه‌که‌وتن له نه‌هێشتنی په‌یوه‌ندی ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا کارهساتئامێزبوون. له‌باری سیاسیه‌وه زۆربه‌ی خه‌ڵک له‌ژێر کونترۆڵی راسته‌وخۆی سه‌رۆک عه‌شیره‌ت و دهرهبهگهکاندا بوون؛ هه‌ربۆیه جووتیاران شارۆمه‌ندانی(citizen) کۆمار به‌مافی یه‌کسان له‌گه‌ڵ دانیشتووانی شاری پایته‌ختدا نه‌بوون. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش سه‌رۆک عه‌شیره‌ت و ده‌ره‌به‌گه‌کان له داموده‌زگا له‌شکری و مه‌ده‌نیه‌کاندا بوونه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی گرینگ. هه‌رچه‌ند زۆربه‌ی ئه‌مانه له‌لایه‌ن حکوومه‌تی ره‌زاشاوه (1941- 1925) تووشی گوشاری زۆر ببوون، به‌ڵام بهبێمهیلیهوه چبوونهپاڵ کۆمار و چاوه‌روانی رووخانی کۆمار و گه‌رانه‌وه‌ی حکوومه‌تی ناوه‌ندی بوون. ئه‌وان له هه‌بوونی سۆڤییه‌ت، هه‌ڕه‌شه‌ی کۆمۆنیسمو سه‌ربه‌رزکردنه‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی کوردی ناوشارهکانو ده‌ستتێوه‌ردانه ناو کاروباره‌کانیان ده‌ترسان. ناسیۆنالیسته‌کانی ناوشار هه‌رچه‌ند خوازیاری نه‌مانی عهشیرهگهریو ده‌ره‌به‌گایه‌تی نه‌بوون، ره‌خنه‌یان هه‌بوو له‌هه‌لومه‌رجی سته‌مکارانه‌ی لادێکان و دڵگرانی خه‌یانه‌تی سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کان بوون به بزووتنه‌وه‌ی میللی.
کۆمار ئه‌و سیسته‌مه ئیداره‌یه‌ی پیگه‌یشتبوو که له‌لایه‌ن حکوومه‌تی ئێرانه‌وه له‌شاری مههابادو له‌ناوچه‌که دامه‌زرابوو. حیزب، بوورۆکراسی ئیداری کورداندبوو، له‌کاتێکدا که ئهرتهشو ژاندارمری چهککرابوونو له‌باتی ئه‌وانه `ئه‌رته‌شی میللی`دانرابوو که به‌زۆری له‌ژێر فه‌رمانی ئه‌و ئه‌فسه‌ره کوردانهدابوون که له‌ناو هێزه چه‌کداره‌کانی ئێران و عێراقه‌وه ڕایانکردبوو. کابینه‌و شورایه‌ک پێکهاتبوو و دامه‌زراوی فه‌رهه‌نگی وه‌کوو کتێبخانه، ئیزگه‌یه‌کی رادیۆ، سینه‌ما، چاپخانه‌و رۆژنامه به‌رپاکران. حیزب به‌پێکهێنانی بهشیلاوانو ڕێکخراوێکی ژنان په‌ره‌یدا به‌چالاکیه‌کانی خۆی. به‌مه‌به‌ستی باشترکردنی بارودۆخی دوکانداره پچووکو دهستهنگهکان چه‌ند هه‌نگاوێک هه‌ڵگیرا. به‌ڵام سه‌ره‌رای به‌ڵێنی خۆتێوه‌ردان له په‌یوه‌ندی ده‌ره‌به‌گایه‌تی زه‌ویوزار به‌مه‌به‌ستی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا واته خاوهنمڵکهکانو جووتیاران، ئه‌م په‌یوه‌ندیانه ههروهکووخۆیان مانه‌وه.(5)
دایکی میلله‌ت
خاکی کۆمار ههربهشهکانی باکووری کوردستانی ئێرانی ده‌گرته‌وه. دانیشتوانی پایته‌خته‌که‌ی واته شاری مه‌هاباد نزیکه‌ی 16000 که‌س بوو و گرینگ‌ترین شاره‌کانی بۆکان، نه‌غه‌ده و شنۆ بوون. به‌پێی ئاماری حکوومه‌تی دانیشتووانی مه‌هاباد له کۆتایی ساڵی 1948 دا نزیکه‌ی 16455 که‌س بوون که 8189 که‌سیان ژنان و 8189 که‌سیان پیاوانیان پێکده‌هێنا.(6) ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌م شاره که ساڵی 1951 له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی ئێرانه‌وه راگه‌یه‌ندراوه 15971 که‌س بوون.(7) هه‌ر هه‌مان سه‌رچاوه دانیشتوانی بۆکان به 3074 که‌س و هی شنۆ 2212 که‌س داده‌نێت.
له‌نه‌بوونی زانیاری سه‌باره‌ت به سه‌رژمێری ئه‌و سه‌رده‌مه، زه‌حمه‌ته له‌سه‌ر باری ژیانی ژنان بکرێت به‌دڵنیاییه‌وه ئاگاداری بدرێت. یه‌که‌مین سه‌رژمێری گشتی له ئێران که له‌مانگی یازده‌ی ساڵی 1956 دا واته رێک 10ساڵ پاش رووخانی کۆمار به‌ڕێوه‌چووه، ئامارێکی زیندوومان له‌سه‌ر شاریمههابادو ده‌وروبه‌ره‌که‌ی ده‌خاته به‌رده‌ست(سرشماری منطقه مهاباد).
سه‌ره‌رای تێپه‌ڕبوونی ده‌ساڵ، سیمای ڕووبهدهرهوهی مه‌هاباد ئاڵوگۆڕێکی به‌رچاوی به‌خۆوه نه‌دیوه. ژماره‌ی دانیشتوانی شار گه‌یشتووه‌ته 20322 که‌س. به‌پێی ئه‌م زانیاریانه، ده‌ساڵ پاش کۆمار ته‌نها 10٪ ی ئه‌و ژنانه‌ی که ته‌مه‌نیان له ده‌ساڵ زیاتره خوێنده‌وارن واته `ده‌توانن بنووسن‌و بخوێنن`. به‌که‌ڵکوه‌رگرتن له زانیاریه‌کانی ئه‌م سه‌رژمێریه ده‌کرێت بروانینه ناوه‌رۆکی راده‌ی نه‌خوێنده‌واری ژنانی گه‌وره‌ساڵ (15ساڵ و گه‌وره‌تر) له ساڵی 1946 دا. بۆ نموونه ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رژمێری ساڵی 1956دا ته‌مه‌نیان له‌نێوان 25تا 34 ساڵدا بووه، ساڵی 1946 له‌نێوان 15 تا 24 ساڵ بوون. هیچلهوهناچێت که کارامه‌یی خوێندنی ئه‌م ده‌سته له‌ژنان له‌ماوه‌ی ده‌ساڵدا ئاڵوگۆری به‌سه‌رداهاتبێت. له‌ساڵی 1956 دا ته‌نها 6.4٪ ی ژنان و کچان (85 که‌س له 1321 که‌س) له‌نێوان ته‌مه‌نی 25 تا 34 ساڵ خوێنده‌واربوون. راده‌ی نه‌خوێنده‌واری له‌ساڵی 1956 دا بۆ ته‌مه‌نی نێوان 35تا 44 ساڵ به‌توندی گه‌یشتووه‌ته 3.7٪ (27 که‌س له 738 که‌س) و به 0.8 ٪ (6 که‌س له 765که‌س) بۆکه‌سانی نێوان ته‌مه‌نی 45 تا54 ده‌که‌وێته خواره‌وه(8). ئه‌م ژمارارانه ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن که راده‌ی نه‌خوێنده‌واری بۆ گه‌وره‌ساڵانی ژن (15 ساڵ‌و گه‌روه‌تر) له‌ساڵی 1946دا زیاتر له 4٪ نه‌بووه. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌کانی دیکه ده‌ریده‌خه‌ن که زۆربه‌ی خوێنده‌واران له‌و خوێندنگا مودێرنانه‌ی که پاش ساڵه‌کانی 1930 دامه‌زرابوون، فێری خوێندن ببوون.
حیزبی دیموکراتی کوردستان له په‌یره‌وی خۆی دا که‌مانگی دوازده‌ی 1945 واته دوومانگ پێش دامه‌زرانی کۆمار بڵاویکردووه‌ته‌وه راده‌گه‌یه‌نێت که‌له کوردستان و هه‌روه‌ها لهوئوستانانهی دیکه‌ی ئێران که کوردیان تێدایه `به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌بێ له‌سه‌ربناغه‌ی دێموکراسی ره‌چاوبکرێت` (به‌شی دووهه‌م، برگه‌ی چواره‌م). ئه‌م به‌ڵگه‌یه هه‌روه‌ها هه‌ربه‌و زمانه‌ی که له مه‌رامنامه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ژ. ك دا هاتووه راده‌گه‌یه‌نێت که`ئامانجی حیزب په‌ره‌ئه‌ستاندنی دیمۆکراسی و به‌پێی ئه‌وه‌ش خه‌باته بۆ خۆشبژیه‌تی هه‌موو مرۆڤێک `(بڕگه‌ی پێنجه‌م). یه‌کسانی نێوان ژن‌وپیاو تاراده‌یه‌ک به‌روونی راگه‌یه‌ندراوه: `ژنان ده‌بێ له‌هه‌موو بوارێکی سیاسی، ئابووری‌و کۆمه‌ڵایه‌تیدا مافی به‌رامبه‌ری وه‌کوو پیاوانیان هه‌بێت.`(به‌شی چواره‌م بڕگه‌ی 21).(9)
حیزب له‌ماوه‌ی ژیانی کورت‌و پڕلهگێژاوهی خوێدا نه‌یتوانی ئه‌وجۆره‌ی که له په‌یره‌وی خوێدا به‌ڵێنیدابوو کۆنگره بگرێت. نه‌شیتوانی هیچ چه‌شنه میکانیسمێک بۆ هه‌ڵبژاردن و دیمۆکراسی پارله‌مانی دابنێت. حیزب ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان، به‌ڕێوه‌به‌ری و دادوه‌ری بوو. سیاسه‌تی به‌رابه‌ری جنسیهکهشی گرێدرابوو به روانگه‌ی ناسیۆنالیستی ڕێبه‌رایه‌تی پیاوانه‌وه‌و ئهوشێوهیهیکه رێبهرانو ژنان تێده‌کۆشان له چوارچێوه‌ی هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی، فهرههنگیو سیاسی ئه‌وکاته‌دا دا ئاڵوگۆڕ پێک‌بێنن.
حیزبی ژنان
ئه‌گه‌ر ڕێبه‌رایه‌تی کۆمار زوربه‌ی خه‌ڵکه‌که واته جووتیارانی له‌مافه دێموکراتیکه‌کان بێبه‌ش ده‌کرد، نێوه‌که‌ی دیکه‌ی خه‌ڵک واته ژنان له ژیانی پایته‌ختدا به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو گرینگ‌یان پێ‌درابوو. له‌کاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگی `سه‌ربه‌خۆیی کوردستان` له 22ی مانگی یه‌کی 1946دا که له‌چه‌ندین ژماره‌ی رۆژنامه‌ی کوردستاندا باسکراوه، 23 که‌س له که‌سایه‌تیه سه‌ره‌کییه‌کانی کۆمار وتار پێشکه‌ش ده‌که‌ن. له‌و شازدهکهسهی که قسه‌ده‌که‌ن دوانیان ژن‌بوون.(10) وتاربێژانی ژن که‌هه‌ردووکیان مامۆستای خوێندنگه‌ی کچان بوون، ڕێزیان گرت له‌سه‌ربه‌خۆیی کوردستان‌و له‌سه‌ر پێداویستی به‌شداری چالاکانه‌ی ژنان له‌خه‌باتدا پێداده‌گرن. خه‌جیجه‌ی مه‌جدی یه‌کێک له‌مامۆستایان گوتی:
ئه‌لئان ئه‌ی خوشکهخۆشهویستهکان با ئێمه‌ش چاوله براخۆشهویستهکانمان بکه‌ین وده‌ستی
ئیتیحاد بۆ یه‌کتر درێژبکه‌ین. چون ده‌بینم دایکی نیشتمان چاوه‌ڕێی کچه‌کانی خۆیه‌تی که
ده‌ستبه فهعالیهتو خوێندینبکهن به‌ڵکوو تائێمه‌ش بگه‌ینه برا خۆشه‌ویسته‌کانی خۆمان؛
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دونیای ئه‌ورۆ موحتاجی کچ‌و کوڕه که بهخوشکوبرایهتی ده‌ست بده‌ینه ده‌ستی
یه‌ک بۆ رزگارکردنی دایکی نیشتمان.(11)
ئه‌م هێڵه سیاسیه که پێشتر له‌بڵاوکراوه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ژ. ك دا به‌روونی باسکرابوو، په‌یتاپه‌یتا له وتارخوێندنه‌وه‌ی ژنان‌و پیاواندا و لهرۆژنامهکانو له شێعردا ده‌گوترایه‌وه.(12)
نزیکه‌ی دووهه‌فته پاشتر مامۆستاکانی خوێندنگه‌ی کچان بۆ ده‌ربرینی شادی خۆیان له`سه‌ربه‌خۆیی و ناساندنی رێبه‌ری کوردستان ` کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان ڕێکخست.(13) به‌پێی راپورتی رۆژنامه (که پاش پێکهاتنی حیزبی ژنان بڵاوکراوه‌ته‌وه)، `یای پیشه‌وای کوردستان`، ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ژنانی ئه‌ندامی ح.د.ك و خه‌ڵک له‌هه‌موو چین‌و توێژه‌کان له‌م کۆڕه‌دا به‌شداربوون. خانمییهکهمی کوردستان سه‌باره‌ت به «پێشکهوتنو رێنوێنیکردنی ژنان» قسه‌یکرد. دواتر جووتێک گۆشهوارهی زێڕی پێشکه‌شکرد به ویلما صیادیان به‌رێوه‌به‌ری خوێندنگه‌که. خانم له‌قسه‌کانی خۆیدا وه‌بیری هه‌مووانی هێنایه‌وه که ژنان پێویسته له ژنانی بێگانه‌وه فێربن که`له‌وشه‌ڕه گه‌وره‌دا کۆمه‌کی گه‌وره‌ی مێردی خۆیانبوون`. هه‌روه‌ها گوتی:
نابێ هه‌ر چاوه‌نۆڕی پووڵ‌و لیباس‌و زێڕبین له‌مێردی خۆمان. یایانی [خانمانی] خۆشه‌ویست!
منداڵانی خۆتان لهچواردیواری ماڵێ‌دا بهدبهختمهکهنو بیاننێرنه مه‌دره‌سه که‌وه‌کوو پیاو وژنه
نه‌خوێنده‌واره‌کانیان به‌سه‌رنه‌یه‌ت و بتوانن دیفاع له حقووقی میللی خۆیان بکەن و به‌تایبه‌تی
ژنانی کورد له‌ریزی ژنانی خارجهی موتهمهدیندا راوه‌ستن.
وتاربێژی دواتر به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌ی کچانه بوو که پێیداگرت له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌کردنی ژنان و یه‌کگرتنی ئه‌وان له‌گه‌ڵ پیاوان بۆئه‌وه‌ی میلله‌ته‌که‌یان بتوانێت پێشکه‌وێت. سێهه‌مین وتاربێژ عیسمه‌تی قازی `کچی ڕێبه‌ری کوردستان`بوو که گوتی ئێمه ژنان ده‌بوو چه‌ندین جار جێژنی رزگاربوونمان بگرین به‌چه‌شنێک که `تاهه‌موو دنیا تێگهییبان که ژنی کوردی له‌پیاوان ئازادیان پێخۆشتره`. چواره‌مین وتاربێژ کوبرا عظیمی که مامۆستابوو، زۆربه‌توندی ره‌خنه‌ی له ژنانی مه‌هاباد گرت:
چونکه ئێمه‌زۆر لهپاشین کارمان گرانترو کۆڵمان قورستردهبێ. ئه‌مما ده‌بێ بزانین که
ئه‌وبارو کۆڵه گرانه چلۆن له‌سه‌رشانی ئێمه لاده‌چێ. هه‌ڵبه‌ته ئه‌وباره سه‌نگینه بهقووهی
عهقڵو عیلم لاده‌چێ. ئه‌مما داخه‌که‌م خه‌ڵکی مه‌هاباد وانازانن. مه‌سه‌له‌ن ئه‌و کچه
نه‌وجه‌وانانه‌ی خۆیان بهدبهختو بێسه‌واد ده‌که‌ن. ده‌ڵێن ڕۆڵه جووتێ گۆره‌وی بچنه یا
کڵاوێ بدروو یاخهیر ده‌ڵێن:`ئه‌من کچی خۆم بۆ مه‌دره‌سه نابه‌م بێئه‌ده‌ب ده‌بێ.
خانمانی عه‌زیز، ده‌بێ بێئه‌ده‌بی ئێمه چبێ؟ ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌و فکره‌یان کردووه‌ته‌وه
له ڕێگای راستی دوورکه‌وتوونه‌ته‌وه و لیانحاڵی نه‌بووه. مه‌سه‌له‌ن من شه‌خسی خۆم
زۆر لهمهجلیسان گوێم لێبووه هه‌روه‌خت که ئێمه ده‌بینن ده‌ڵێن ئه‌وه موعه‌لیمه‌کانن`و
به‌چاوێکی زۆرکه‌م ته‌ماشای ئێمه‌ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر ئێمه چاوله زمان‌و کیتابانی خارجیه‌کان
بکه‌ین زۆرغه‌مگین ده‌بین و ده‌ڵێین خودایا ئێمه‌ش وه‌کوو ئه‌وانه عه‌بدین؟ بۆده‌بێ ئه‌لئان
له‌شارێکی وه‌کوو مه‌هاباددا لهقیسمهتی ژناندا نه جه‌رراحێک، نه حه‌کیمو نه ددانسازێک
یا مامانێکی ره‌سمی نه‌بێ؟
وتاربێژ دواتر داواده‌کات له‌ژنان که خۆشحاڵبن له رووخانی دیکتاتۆری رهزاشاو `له‌ناردنی کچی خۆیان بۆ مه‌دره‌سه ته‌قسیر نه‌که‌ن`ئه‌وجێگایه‌ی که به زمانی دایکیخۆیان فێری خوێندندهبن. پاشان به‌شداربووان یارمه‌تی ماڵی ده‌ده‌ن به ح.د.ك.(14) ڕۆژنامه نێوی 41 ژنی نووسیوه که پاره‌و زێڕیان داوه به حیزب. سه‌مه‌ره ئه‌وه‌یه که هه‌موو ئه‌م ژنانه به‌ناوی مێرده‌کانیانه‌وه ناسێندراون. بۆنموونه خانمی ئاغای صالح شاطری. هه‌فته‌یه‌ک پێش ئه‌وه ، ڕۆژنامه‌ی کوردستان راپۆرتێکی له‌سه‌ر دانیشتنێکی کۆنفرانسی خانمان له مه‌هاباد نووسیوه:
کونفرانسی یایان له ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی کورد‌و شوره‌وی[سۆڤییه‌ت]
رۆژی جومعه 17/12/1324(هه‌شتی مارسی 1946) له‌لایه‌ن یای پێشه‌وای کوردستان
کونفرانسێک بۆ بیرئاچغبوونهوهی کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی کوردستان له‌یانه‌ی فه‌رهه‌نگی کورد‌و
شوره‌وی گیرا؛ له‌م کونفرانسه‌دا ژمارهیهکیزۆر لهیایهکانی[خانمه‌کانی هاوسه‌ری] ئه‌ندامه‌کانی
کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی و ئاموژگاران[مامۆستایان]و شاگردانی مه‌دره‌سه‌ی کچان‌و کارگه‌رانی
حیزبیدیموکراتو ئیداراتی حکوومه‌تی و توججارو که‌سه‌به، به پێی بانگهێشتنێ که‌له پێشدا
کرابوون حازربوون. ده‌پێشدا یای پێشه‌وای کوردستان له بابه‌ت ئه‌همیه‌تی خوێندنی ژنوکچ
وپێشکه‌وتنی ئیتیحادیه‌ی ژنانی شوره‌وی و پێویستی شناسایی ده‌گه‌ڵ وان ئیرادکرد. دوایه
عیدده‌یه‌کی زۆر له ئاموژگارانو شاگردانو یایانی دی نطقو خطابهیان خوێنده‌وه وکۆنفرانس
که له ساتی دووی پاشنیوهرۆه گیرابوو له ساتی پێنج دوایی هات.(15)
هیچ ناوێک له هه‌شتی مارس رۆژێ جیهانی ژن که له یه‌کیه‌تی سۆڤییه‌ت به‌رده‌وام به‌ڕێوه‌چووه نه‌براوه. هه‌فته‌ی دواتر رێکخراوی ژنان پێکهات. راپۆرتێکی کورت له ڕۆژنامه‌ی کوردستاندا هاتووه:
سازکردنی حیزبی دیموکرات (له‌لایه‌ن ژنانی کوردستان)
رۆژی جومعه24/12/1324 (15 مارسی 1946) له‌لایه‌ن یای پێشه‌وای کوردستانه‌وه
له‌ژماره‌یه‌کی زۆر له یایانی تێگه‌یشتووی کوردستان گێڕدرایه‌وه و له‌ساتی 3ی پاشنیوه‌رۆ
له ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی کۆبوونه‌وه و به‌سه‌رۆکایه‌تی یای پێشه‌وای کوردستان (مینا خانم
[وشه‌یه‌ک ناخوێندرێته‌وه]) حیزبی دیموکراتی ژنانی کوردستان دامه‌زرا و ژماره‌یه‌کی زۆر
له یایان نێونووسیان کرد و مانگانه‌ی ئه‌ندامه‌تیان له تمه‌نێک تا ده تمه‌ن وه‌ئه‌ستۆگرت.(16)
ناوی ڕیکخراوه‌که له ژمارهجۆراوجۆرهکانی ڕۆژنامه‌که‌دا جیاوازه؛ بۆ نموونه، یه‌کیتی ژنانی دیموکراتی کوردستان (17) و حیزبی یایان(18).
ئه‌م رێکخراوه باڵی ژنانی حیزبی دیموکراتی کوردستانبوو. حیزبی ژنان که بههیچشێوهیهک به‌رهه‌می بزووتنه‌وه‌یه‌کی فێمینیستی نه‌بوو، له‌لایه‌ن رێکخراوێکی سیاسیه‌وه دامه‌زرا که پیاوان ده‌سه‌ڵاتی زاڵیان به‌سه‌ریدا هه‌بوو. سیمای به‌ڕێوه‌به‌ر `یای مینا` هاوسه‌ری سهرهککۆماربوو.
حیزبی ژنان له‌رواڵه‌تدا رێکخستنێکی شلوشهوێڵی هه‌بوو. پاش یای مینا که رێبه‌ری رێکخراوه‌که بوو، سه‌رۆکی ده گه‌ڕه‌کی مه‌هاباد بوون. له راپۆرتێک‌دا سه‌باره‌ت به داهاتو مه‌سره‌فی حیزبی ژنان له سێهه‌مین مانگی به‌هاردا (جۆزه‌ردان)، ناوی رێبه‌ران و داهاته‌کانی (مافی ئه‌ندامه‌تی) هه‌موو گه‌ره‌که‌کان نووسراوه:(19)
1- کلثوم سلطانیان هه‌رمه‌نیان 1305.00
2- خورشید شاطری بازار 282.5
3- خه‌دیجه قاضی چۆمێ 227.5
4- سه‌ید عایشه شاطری حاجیحهسهن 822.5
5- صدیقه وه‌لیزاده خڕێ 936.5
6- زیبا خانم قوڵه‌قه‌بران 230.0
7- ئامینه داودی قیبله 210.0
8- زارای مه‌وله‌وی رزگهیان 200.0
9- پیروزه موشیری جامیعا 120.0
10- ماوزه‌ر بله‌زاده یه‌هوودیان 95.0
تێکرا 4429.0
داهاتی دوومانگی هه‌وه‌ڵی به‌هار 9291 قڕان بوو. مه‌سره‌فه‌کان بریتیبوون له کرێ(1200 قڕان)، گۆرینی که‌لوپه‌ل و روومێزیهکان (5200 قڕان)، مانگانه‌ی دوومانگی کارمه‌ندێکی ژن (400 قڕان)، مانگانه‌ی سێ مانگی کارمه‌ندێکی دیکه (600 قڕان)، هاتوچوو و خه‌ڵووز (80 قڕان)و جاڕچی شار (60 قڕان) که سه‌رجه‌م ده‌بێته 7540 قڕان.(20) حیزب سه‌ره‌تا له خوێندنگه‌یه‌کی سه‌ره‌تاییدا نیشته‌جێ ببوو، به‌ڵام زۆری پێنه‌چوو که گواستیانه‌وه خانوویه‌کی به‌کرێ. له ئاگاداریه‌کی کورت‌دا داواده‌کرێت له`یایانی خوێنده‌وار` که‌هه‌رکه‌س پێی خۆشه بۆ ئه‌م کارانه‌ی خواره‌وه داوای خۆی بنێرێت:`حیسابدار، خهزانهدار، مونشی و صندووقدار.`(21)
یه‌که‌مین ئامانجی حیزبی ژنان وه‌گه‌رخستنی ژنانی گهورهساڵبوو بۆ پشتگیری له کۆمار‌و له میلله‌ت. له‌به‌رئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی ئه‌م ژنانه نه‌خوێنده‌واربوون، حیزب کلاسی فێرکردنیخوێندن و هه‌روه‌ها کۆڕوکۆمه‌ڵی ناره‌سمی بۆ ڕێکده‌خستن. چالاکی دیکه بریتیبوون له کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی ماڵیبۆ ئه‌رته‌شی میللی، به‌شداری له‌خۆپیشاندانه‌کان، ڕێپێوانهکانو نووسین له رۆژنامه‌کاندا. یارمه‌تیدان به ئه‌رته‌شی میللی بریتی‌بوو له چنینیجلوبهرگو گۆره‌وی بۆ پێشمه‌رگه‌کان. رێکخراوی ژنان له کۆمار سیمای حکوومه‌تێکی مودێرنی نیشانده‌دا که لایه‌نگری پێشکه‌وتنی ژنانبوو.
ناسیۆنالیسته‌کان له‌نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌وه جه‌ختله‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌که‌ن که په‌روه‌رده‌کردن گرینگ‌ترین مه‌رجی رزگاری میللیه. به‌درێژایی سه‌ده‌ی بیسته‌م زۆرێک لهرووناکبیرانی هه‌ردوو جنسه‌که، خوازیاری ئه‌وه‌بوون که په‌روه‌رده ئاماده‌بکرێت بۆ ژنان. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش هێندێک لهدایکو باوکه‌کان له‌وانه دایکانی مه‌هاباد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شاڵاوی ناردنی کچانبۆ خوێندنگه‌دا راده‌وه‌ستان. ره‌خنه‌ی کوبرا عه‌زیمی له‌و دایکوباوکانه‌ی کهئامادهنهبوون کچه‌کانیان بنێرنه خوێندنگه هه‌روه‌کوو پێشتر ئاماژه‌مان پێ‌کرد، ململانێیه‌ک نیشانده‌دا له‌نێوان ناسیۆنالیسته‌کانی لایه‌نگری به‌شداریدانی ژنان له‌ناو میلله‌تدا و ئه‌وبۆچوونه نه‌ریتیه‌ی که تێیدا سازگاری کۆمه‌ڵایه‌تی پێشسهرمایهداری و په‌یوه‌ندی دوو جنس دووباره دێته‌وه به‌رهه‌م. له‌راستیدا ڕێبه‌رایه‌تی ته‌واو پیاوانه‌ی کۆمار و به‌تایبه‌ت خودی سه‌ره‌ککۆمار زیاترله زۆرێک له‌ژنه‌کان لایه‌نگری په‌ره‌پێدانی فێرکردنبوون له‌ناو ژناندا. بۆ نموونه به‌رپرسی ح.د.ك. له شنۆ یه‌که‌مین خوێندنگهیکچانهی ئه‌مشاره‌ی کرده‌وه. له‌راپۆرتێکدا سه‌باره‌ت بهمخوێندنگهیهکه له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن کاظمی به‌رێوه‌به‌ری خوێندنگه‌که‌وه نووسراوه، هاتووه‌که `پێویسته هه‌موو خه‌ڵکی شار سپاسی ڕێبه‌ری ح.د.ك. بکه‌ن بۆئه‌م خزمهتهگهورهیهو بهخۆشیو مه‌یله‌وه کچه‌کانیان بنێرن بۆ ئه‌م خوێندنگه‌یه.`(22) جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرێت که کوردستانێکی رزگارکراو پێویستی به ژنانی په‌روه‌رده‌کراو هه‌یه. ئازادی، رزگاری و په‌روه‌ده لێکجیاناکرێنه‌وه. گه‌وره‌ترین ده سکهوت ئه‌وه‌یه که وه‌کوو پیاوبن.ژنێکی نه‌خوێنده‌وار بارێکه به‌سه‌رشانی میلله‌ت و مێرده خوێندهوارهکهیهوه. پیاوێک له‌وتارێکدا سه‌باره‌ت به `حاملاندنی[فێرکردنی] ژنان` نووسی:
رۆزێک له‌ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگه‌وه بۆماڵێ ده‌چوومه‌وه. دیتم ژنێک له‌به‌رده‌رکی کانگای
حیزبیدیموکراتدا راوه‌ستاوه. رووی تێکردمو به له‌هجه‌یه‌کی ژنانه که مه‌خسووسی
ژنینهخوێندهوارو ساده‌ی وڵاتی ئێمه‌یه لێی‌پرسیم `ئه‌رێ براله ئێره کوێیه؟` دیتم
ئه‌گه‌ر بڵێم کانگای حیزبی دیموکراته، نه‌له کانگا ده‌گاو نه‌له حیزب‌و نه له دیموکرات.
ناچار سه‌رم به‌رداوه‌و له‌پاش که‌مێک بیرکردنه‌وه گوتم:` لێره چه‌نکه‌س له‌گه‌وره
گه‌ورانی کوردی که له‌کن یه‌که‌وه خڕدهبنو له‌کاروباری نیشتمان بیرده‌که‌نه‌وه.`
نووسه‌ر پاشان وایلێکده‌داته‌وه که تائه‌وکاته‌ی ژنان خوێندهوارنهبنو سه‌باره‌ت به‌مافی کۆمهڵایهتیو سیاسیخۆیان وشیار نه‌بنه‌وه، کوردان نابێ پیانوابێت که‌هه‌نگاوێکی گه‌وره‌یان له‌رێبازی ئازادی‌و شارستانیه‌تدا هه‌ڵگرتووه.(میکائیلی 4: 1946)
ئه‌ندامانی حیزب له‌رێگای یارمه‌تی ماڵی‌و کۆکردنه‌وه‌ی پاره له‌وکه‌سانه‌ی که ئه‌ندام نه‌بوون پشتیوانیان له حکوومه‌ت ده‌کرد. جارێکیان سه‌رۆککۆمار به یایمینای گوت که `شاژنی فه‌رانسه ئه‌نگوستیله‌که‌ی خۆی به‌خشی به‌خه‌ڵکی فه‌رانسه. ئه‌ی تۆ بۆ واناکه‌یت. من دڵنیام که ئه‌مکاره ژنانیدیکهش هانده‌دات که یارمه‌تی ماڵی بده‌ن به‌کۆمار.`
ڕێوشوێندانان بۆ پێکهاته‌ی هاوسه‌ریه‌تی
ڕێکخستنی حیزبی ژنان وادیاره به‌رچاوترین هه‌نگاوه که له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حیزبه‌وه بۆ وه‌گه‌رخستنی ژنان له‌پرۆسه‌ی پێکهێنانی میلله‌تدا هه‌ڵگیراوه. هه‌نگاوه‌کانی دیکه به‌ئاراسته‌ی ده‌ستێوه‌ردان له په‌یوه‌ندیه نه‌ریتیه‌کانی دوو جنسهکهدا هه‌ڵگیراون. یه‌کێک له‌وانه سیاسه‌تی نایاساییکردن و سزادانی هێندێک له‌شێوه‌کانی ره‌دووکه‌وتنی [ژنانوکچان]ه. یه‌ک لهوبڕیارانهی که په‌یتا په‌یتا له‌لایه‌ن «هه‌یئه‌تی میللی کوردستان»ه‌وه له چه‌ندین ژماره‌ی ڕۆژنامه‌دا چاپکران ئه‌مه‌بوو:
ئاگاداری
ره‌دووکه‌وتنی کچان‌و ژنان قه‌ده‌غه‌یه
له‌سه‌ر قه‌راردادی هه‌ێئه‌تی میللی کوردستان هه‌رپیاوێک به‌زۆر ژنیبهمێرد گوێزرابێته‌وه
یا نهگوێزرابێتهوه راکێشێ، ده‌بێ بکوژرێ و ئه‌گه‌ر کچێکیش به‌زۆر رابکێشێ ده‌بێ ئه‌و
پیاوه بکوژرێ. ئه‌مما [ئه‌گه‌ر پیاوه‌که] کچێ خوازبێنیبکا و نه‌یده‌نێ و مانیعی شه‌رعیش
نه‌بێ و به‌مێرد نه‌بێ و کچه‌که ره‌زای ببێ جه‌زای نیه. وه‌گه‌رنا له سێمانگهوه تا سێ‌ساڵ
حهبسدهکرێ. 24ی رێبه‌ندانی 1324. 13/1/1946.
ره‌ئیسی هه‌یئه‌تی میللیکوردستان حاجیسهید بابه‌شیخ. (23)
ئه‌م بریاره له‌گه‌ڵ چه‌ند بریارێکیدیکه سهربهخۆبوونیکۆمار له‌سیسته‌می دادوه‌ری ده‌وڵه‌تی ئێران نیشانده‌دات. ئه‌م یاسایه زۆرتر چاویله ناوچه عه‌شایری‌و لادێکانه که تێیدا ره‌دووکه‌وتن به‌ڕێوه‌ده‌چوو. ئه‌م بریاره که له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتێکی ئایینیه‌وه له‌پایته‌خت ده‌رچبوو، له‌راستیدا درێژه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند/ شار بوو به‌ره‌و ناوچه ناشاریهکان که‌له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی رێبه‌ره فیئۆداڵ – عهشیرهکاندابوون. هه‌روه‌ها ئه‌مکاره داسه‌پاندنی سه‌ره‌تاکانی ئیسلامبوو بۆسه‌ر سیسته‌می په‌یوه‌ندی نێوان دووجنس که له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئاییندا راوه‌ستابوون. زمانی ئهمدهقهش به‌ته‌واوی پیاوسالارانه‌یه. لهسهردێڕی ئاگاداریه‌که‌دا ژنهه‌ڵگرتن که چه‌مکی لایه‌نی پیاوانه بۆ ئه‌مکاره به‌کارنه‌هێندراوه. جێگای سه‌رنجیشه که رێبه‌رایه‌تی کۆمار ده‌ستێوه‌ردانێکی له‌م چه‌شنه‌ی نه‌کرد له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانی زه‌ویوزار لهناوچهلادێنشینهکانو له‌و گوندانه‌ی چه‌وسانه‌وه‌ی ده‌ره‌به‌گایه‌تی باوبوو و تێیدا مافی ژنان بۆ مڵکداری زه‌وی رهچاونهدهکرا. نه‌ریتی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی مافی ژنان بۆبهمیراتوهرگرتنی زه‌وی کشتوکاڵی ده‌ستدرێژیکردن بوو بۆسه‌ر شه‌ریعه‌تی ئیسلام که نیوه‌ی به‌شی پیاوانی ده‌به‌خشی به ژنان. به‌ڵام ته‌نانه‌ت نه‌هێشتنی رهدووکهوتنیش به‌ته‌واوی سه‌رکه‌وتوونه‌بوو.
محه‌ممه‌دئه‌مینی مه‌نگوڕی یه‌کێک له ئه‌ندامانی ئیداره‌ی ئاسایشی کۆمار لهلێکدانهوهیهکی زۆر ده‌گمه‌ندا گوتی که دانانی یاسا بۆ ڕه‌دووکه‌وتن دژبهریکردنه له‌گه‌ڵ دابونه‌ریتی عه‌شیره‌ی بڵباس له‌رۆژهه‌ڵاتی مه‌هاباد. بۆخه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌مه به‌کارێکی `داپڵوسێنهرانهو ناخۆش` ئه‌ژمێردرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی رێگانادات به `سه‌ربه‌ستی ئه‌وینداری، ده‌ستبازی، ئهوینداریکردن، هه‌ڵپه‌ڕکێی ره‌شبه‌ڵه‌ک و ره‌دووکه‌وتن. ئه‌مه‌ش گه‌نجه‌کان ده‌کات به وشکهسۆفی و دنیای ئه‌ویندارییان له‌سه‌ر داده‌خات.` به‌باوه‌ڕی مه‌نگوری ره‌خنه‌یه‌کی زۆر ئاراسته‌ی دانانی یاسای به‌رگری له ره‌دووکه‌وتن کرا چونکوو ئه‌مکاره وه‌کوو ئاکارێکی شه‌رافه‌تمه‌ندانه مهزهندهدهکرا. ئه‌گه‌ر ژنێک رهدوونهکهوتبایه، ڕێزی بۆدانهدهنرا. ئه‌مه بۆپیاوانیش هه‌روابوو. ئه‌گه‌ر پیاوێک ژنێکی ره‌دوو نه‌خستبایه پیانده‌گوت «تۆ پیاونیت؛ ئه‌گه‌ر پیاوبایهیت ژنێکت رهدوودهخست.» مه‌نگوری ده‌ڵێ که `ته‌نها خۆشبه‌ختییه‌ک که‌مێژوو به‌کوردانی داوه «دڵداری‌و عه‌لاقه‌ی جنسیه» و ئه‌وه‌یه که کورده‌کان له چێژوه‌رگرتن له‌م ئازادیانه‌دا لهئورووپاییهکانیش له پێشترن. ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت کهئهمکاره کارکردێکی ئابووریشی له‌گه‌ڵدایه. ملپێوهنانی ره‌دووکه‌وتن هه‌رده‌م تێکه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌ترسی، به‌ڵام هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئه‌مکاره ده‌زانن که چۆن ئه‌م ململانێیه کۆتایی پێ‌بێنن. ژنوپیاوهکه خۆدهخهنه شوێنێک (لای سه‌رۆک عه‌شیره‌تێک یان ئاغایهکو یان ده‌سه‌ڵاتێکی ئایینی یان هه‌رکه‌سێکی بێلایه‌ن و جێگای رێز) و هه‌تا ئه‌وکاته‌ی سازانێک ده‌کرێت، وازیان لێدێنن؛ عادهتوایه که به‌باوکی کچه‌که شیربایی ئه‌ده‌ن و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ش له‌باری ماڵیه‌وه قازانجده‌که‌ن.(24)
له‌ناو ئه‌و چاکسازیانه‌ی که به‌ده‌ستپێشخه‌ری رێبه‌رایه‌تی به‌رێوه‌چوو بڕیارێکی سه‌ره‌ک کۆماربوو سه‌باره‌ت به به‌رێوه‌بردنی خوتبه‌ی نوێژی جومعه بۆیه‌که‌م جار به‌زمانی کوردی. له‌ناو ئه‌و بابه‌ته جۆراوجۆرانه‌ی که له‌م خوتبانهدا به‌رجه‌سته ده‌کرانه‌وه یه‌کیشیان ئه‌وه‌بوو که:`ژنان له‌ناو کۆمه‌ڵگادا چۆن بن.` بابه‌ته‌کانی دیکه بریتیبوون له: خه‌بات له‌دژی خه‌رافات، رێزگرتن له‌یاسا ئایینیه‌کان، تهندروستیو دروستکردنی نه‌خۆشخانه، کارتێکردنی هێمنایه‌تی له گه‌شه‌کردنی نیشتمان‌و شارستانیه‌تی کۆنی کوردستان.(25)
له‌ده‌وڵه‌تی خودموختاری ئازه‌ربایجانی دراوسێدا ژنان بۆیه‌که‌مجار مافی ده‌نگدانی گشتییان وه‌رگرت. له کۆماری کوردستان هه‌رچه‌ند که باسی ده‌نگدان نه‌هاته ئاراوه، به‌ڵام سه‌ره‌ک کۆمار له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوو که مافی ده‌نگدانی گشتی بدرێت. لهکونفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا له قازیمحهممهد پرسیارکرا `حیزبی دیموکراتی ئازه‌ربایجان مافی ده‌نگدانی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا داوه به‌ژنان، ئایا ئێوه‌ش ئهمکارهتان کردووه؟` وه‌ڵامه‌که ئاوابوو، `هه‌رچه‌ند ئێمه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئازه‌ربایجان به ئه‌رێنی هه‌ڵده‌سه‌نگێنین به‌ڵام ده‌بێ ئاگادارتانبکهمهوه که ئێمه نه‌مانتوانیوه ئه‌م سه‌رکه‌وتنه به‌ده‌ستبێنین.`(26)
پرسی وشیاری فێمینیستی
له‌به‌رئه‌و هۆیانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژهمانپێکردن، ئاشکرایه که وشیاری فێمینیستی هێشتا له‌ناو ژنانی کۆماری کوردستاندا ده‌رنه‌که‌وتبوو. ژنانی خوێنده‌وار باوه‌ریان به په‌روه‌رده‌ی ژنان‌و یه‌کسانی ره‌سمی هه‌بوو له‌گه‌ڵ پیاوان. به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌وانیش به‌شێوه‌یه‌کی لێبراوانه له‌گه‌ڵ سیسته‌می په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان دوو جنسه‌که نه‌ده‌که‌وتنه ململانێ. رادیکالترین ره‌خنه له‌لایه‌ن کوبرا عظیمییهوه ده‌گیرێت که بووبه‌هۆی ناره‌زایی هێندێک له ژنان. له‌ڕێگای لاپه‌ره‌کانی رۆژنامه‌ی کوردستانه‌وه ده‌توانین بهڵگهبێنینهوه بۆ نه‌بوونی وشیاری فێمینیستی لیبراڵ. یه‌کێک له مامۆستایان که `ئامۆژگاری بۆ ژنان`ی نووسیبوو بۆوێنه ئه‌ڵێت:
هه‌موورۆژێ له‌پێش رۆێشتنی پیاو بۆبازار ده‌بێ ژن له‌پیاو بپرسێ `ئایا هیچ فرمانت نیه؟`
ژنی چاک‌و راست تانجی سه‌ری مێردی خۆیه‌تی
کارێکی مێردت پێی خۆش نیه ئه‌تۆش پێت‌خۆش نهبێو قه‌ره‌ی مه‌که‌وه
تاریفی پیاوی بێگانه مه‌که‌ن ده‌نا مێرد لێتان دردونگ ده‌بێت
ئه‌گه‌ر زۆریش دڵته‌نگ بوویت دیسان ئه‌گه‌ر پیاو[ه‌که]ت هاته‌وه رووی خۆت ترشمهکه
هه‌وڵبده‌ن خووی مێرده‌کانتان بناسن تا به‌وجوره ده‌گه‌ڵیان ره‌فتاربکه‌ن.(27)
زۆربه‌ی ئه‌و ژنوپیاوانهی سه‌باره‌ت به به‌شداری ژنان له‌ژیانی میلله‌تدا ده‌یاننووسی، ژنانی `وڵاتانی بێگانه`یان (هه‌م ئورووپاۆ هه‌م یه‌کیه‌تی سۆڤییه‌ت) وه‌کوو مودێلێک ده‌ناساند که‌ده‌بوو ببنه نموونه‌یه‌ک بۆچاولێکردن. به‌پێی ئه‌م نووسراوانه ژنی بێگانه له‌بواره‌کانی زانست، تهکنولوژیو هونه‌ردا په‌روه‌رده‌کراون؛ له‌گه‌ڵ پیاوان یهکساننو هه‌روه‌ک پیاوان یارمه‌تیده‌ری پێکهاتنی میلله‌تن. جاریوایه ئامۆژگاری حه‌زره‌تی محمدیش بۆ په‌روه‌رده‌ی ژنانوپیاوان هه‌ردووکیان باسکراوه. هه‌روه‌ها یه‌ک لهوتاربێژان به‌ناوی خانمی شاسوڵتانی فه‌تتاحی له وتاره‌که‌ی خۆیدا له‌سه‌ر پشتگیری سه‌ره‌ک کۆمار بۆ په‌روه‌رده‌ی ژنان له‌رێگای ناردنی کچه‌کانیانه‌وه یۆ خوێندنگه پێداده‌گرێت.(28)
بابه‌تی دیکه تواناییه‌کانی ژن بوو بۆئه‌وه‌ی ببێته شه‌رکه‌رێکی چاک. له وتارێکدا سه‌باره‌ت به‌ژنانی ئازه‌ربایجانی سۆڤییه‌ت (که له‌سه‌رچاوه‌کانی سۆڤییه‌ته‌وه وه‌رگیرابوو)، له‌سه‌ر ستانداردی باڵای په‌روه‌رده‌ی ژنان‌و هه‌روه‌ها یارمه‌تیه‌کانی ئه‌وان له‌شه‌ڕی نیشتمانی دژی فاشیستی‌دا جهختکراواه.(29) له‌وتارێکی دیکه‌دا که سه‌باره‌ت به `ئازادی ئایین لهرووسیهی سۆسیالیستی`دا نووسراوه، له‌سه‌ر ئازادبوونی ژنانی سۆڤییه‌ت بۆکارکردن له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه‌و له‌هه‌موو بواره‌کاندا جه‌خت کراوه. سهرنجبۆئهوه راده‌کێشرێت که له ژنانی رووس شانبه‌شانی پیاوان کارده‌که‌ن. نه‌بوونی هه‌ڵاواردن له‌نێۆان ژنان‌و پیاوانی بێگانه‌دا هاوتایخۆی له‌ناو میلله‌تدا ده‌دۆزێته‌وه. `بڕواننه بارودۆخی ژنانی عه‌شایری کوردستان ئه‌وکات ده‌زانن که ژنان‌و پیاوان وێرای یه‌ک کارده‌که‌ن( لهخهرمانههڵگرتن، لهتۆوچاندن و له گێرهکردندا) یارمه‌تی یه‌کتر ئه‌ده‌ن، جگه‌له‌وه‌ش ژنان ئاگایان له‌منداڵه‌کان و ماڵه‌وه‌ش ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ژنانی رووس ده‌یکه‌ن زۆر پربایه‌خه له‌به‌رئه‌وه‌ی که ئه‌وان زانیاری‌یان هه‌یه‌و په‌روه‌رده‌یان دیوه؛ ژنانی ئێمه زۆر هیچنهزانن.`(30)
ئه‌نجام
بابه‌تی لێکدانه‌وه‌که جه‌خت له‌سه‌رئه‌و رهوتانهدهکاتهوه که لێکۆڵه‌رانی دیکه له‌په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه میللییه‌کان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا رهچاویانکردووه. له‌کوردستانی ساڵی 1946دا بزووتنه‌وه‌ی فێمینیستی له‌چاو بزووتنه‌وه‌ی میللی لهپاشبوو. وشیاری ناسیونالیستی زۆر بهربڵاوترو کۆنتربوو. له‌کاتێکدا که ئازادی ژنان، مافی یهکسانو به‌شداریکردن له خه‌باتدا چوبووه ناو ڕۆژه‌ڤی ناسیونالیسته‌کانه‌وه، وشیاربوونه‌وه له داخوازیه‌کانی پلاتفۆرمێکی فێمینیستی کاڵی لیبراڵی به‌ولاوه نه‌چوو.
یه‌که‌م رێکخراوی ژنانی کورد له‌ساڵی 1919دا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی نوخبه‌ی ناسیونالیستی دوورخراو له ئه‌سته‌مووڵ دامه‌زرا. ئه‌م رێکخراوه‌ش هه‌روه‌کوو تاقمهسیاسیو فه‌رهه‌نگیه کوردیه‌کانی دیکه پاش دامه‌زرانی کۆماری تورکیا که له‌سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی کورد له‌ساڵی 1925دا هه‌موو چالاکییه‌کی ناسیونالیستی داپڵۆسی، له‌ناوچوو. پێده‌چێت که حیزبی ژنان دووهه‌مین ڕێکخراوی ژنانی کوردبێت. یه‌کێک له ئه‌ندامانی ئاریستۆکراتی خاوه‌ن زه‌وی به‌ناوی حهفسهخانم له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی خودموختاری شێخمهحممود له سه‌ره‌تای ساڵی 1920دا ههڵسووراوبوو. به‌ڵام کاره‌کانی ئه‌و ئاماژهناکهن بۆ سه‌رهه‌ڵدانی وشیاری یان ڕێکخستنی فێمینیستی. ئه‌و خانمه پشتگیریدهکرد له ئامانجی ناسیونالیستهکانو به‌شوێن ڕۆژهڤێکدا ده‌چوو که بریتی‌بوو له گه‌شه‌کردنی ژنان‌و به‌تایبه‌ت وه‌ده‌ستهێنانی خوێندهواریو په‌روه‌ده.
بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی ساڵی 1946 ژنانی هانده‌دا که به‌شداربن له چالاکی ده‌ره‌وه‌ی ماڵدا به‌ڵام سنوورێکی زۆری داده‌نا بۆ هه‌بوونی ئاشکرای ئه‌وان؛ ژنان ته‌نها ئه‌وکاته بهراورددهکران که بتوانن یارمه‌تی پیاوان بده‌ن بۆئامانجی میللی. کۆمار یه‌که‌م ده‌وڵه‌تی کوردی بوو که خواستی دێموکراتیک‌و مودیرن بوونی هه‌بوو. پێکهێنانی حیزبێکی ژنان ئه‌م سیمایه‌ی بردهسهرهوه: ژنان هه‌رله سه‌ره‌تای حکوومه‌تی خودموختاره‌وه له مه‌یدانه گشتیه‌کاندا دیاربوون. بوونی حیزبی ژنان ئاماده‌بوونی ژنانی له ژیانی سیاسی کۆمار‌دا به شێوه‌یه‌کی فۆرمی راگه‌یاند به‌ڵام له هه‌مانکاتدا پاکانهکردنێکبوو بۆ وه‌لانانی ئه‌وان له ئاسته‌کانی بڕیاردانی حیزبی دیموکراتی کوردستان. ئه‌م حیزبه وه‌کوو رێکخراوی ژنانی ح.د.ك. هه‌روه‌ها رهسمییهتیدا به جیاکردنه‌وه‌ی ریزه‌کانی حیزب به‌پێی جنس‌و ئه‌وه‌ی کهههرکامهیان رێکخراوی خۆیان هه‌بوو. ئاشکرایه که ئه‌م دوانه له‌بارودۆخێکی یه‌کساندا نه‌بوون.
ڕۆژنامه‌ی کوردستان کهههردوورۆژ جارێک ده‌رده‌چوو، له‌گه‌ڵ چه‌ندین گۆڤار و دواتریش ئیزگه‌یه‌کی رادیۆ، ئه‌مانه نیشانده‌ری نۆمای گه‌ردوونی گشتی (Public Sphere)یه‌که واخه‌ریکی پێکهاتنه. به‌ڵام له‌کاتێکدا که نوخبه‌کان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان رادیۆیان له‌به‌رده‌ستدابوو، باقیخهڵکی پایته‌خت ده‌یانتوانی گوێڕایه‌ڵی ئه‌و بڵیندگۆیانه بن که له‌سه‌ر چواررێانهکان دامه‌زرابوون. هه‌رچۆنێک بێت گرینگه سه‌رنجی ئه‌م خاڵه بدرێت که ته‌واوی بڵاوکراوهکانو ئیزگه‌ی رادیوکهش هی حیزبیدیموکراتی کوردستان بوون و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به‌رێوه ده‌چوون. ئه‌مه‌ش ئه‌و ههلومهرجهنیه که له گهردوونیگشتی بچێت که تێیدا وێژه‌ران/گوێ‌گران و نووسه‌ران/ خوێنه‌رانی جۆراوجۆر له‌ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌به‌ر سه‌ربه‌خۆن. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش که‌شوهه‌وایه‌ک بۆباسکردنی چالاکی ژنان و سیاسه‌تی ره‌سمی سه‌باره‌ت به دوووجنسهکه ده‌سته‌به‌رکرا.
ده‌وڵه‌تی میللی ئازه‌ربایجانی دراوسێ له‌کۆماری کوردستان رادیکاڵتربوو. له ئازه‌ربایجان به‌پێچه‌وانه‌ی کوردستان چاکسازی زه‌ویوزار هه‌رچه‌ند سنوورداریش به‌رێوه‌چوو و مافی ژنان بۆ به‌شداربوون له هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌کاندا به‌ره‌سمی ناسرا. پایته‌ختی ئازه‌ربایجان واته ته‌ورێز دووهه‌مین شاری گه‌وره‌ی ئێران بوو و تا کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م به گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی شاری له وڵات ئه‌ژمێردرا. ئێره هه‌روه‌ها ناوه‌ندی شۆرشی رادیکاڵی مه‌شرووتییه‌تی ئێران له ساڵه‌کانی 1906-1911 بوو. میرجه‌عفه‌ری پیشه‌وه‌ری سه‌رۆکی حیزبی دیموکراتی ئازهربایجانو سه‌رۆک وه‌زیری حکوومه‌تی میللی به‌یه‌کێک له‌سیما ناسراوه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کومونیستی وڵات داده‌نرا. هه‌بوونی هێزه‌کانی سۆڤییه‌تیش له‌ناوچه‌که‌دا فاکته‌رێکی دیکه‌بوو. بارودۆخی پێشکه‌وتووی ژنان له‌کۆمه‌ڵگای سۆڤییه‌ت یه‌کێک لهوبابهتانهبوو که په‌یتاپه‌یتا له ده‌زگاکانی راگه‌یاندن چ به‌گوتن و چبهنووسین ده‌هاتنه گۆڕ. له بڵاوکراوه‌کانی کوردستان و ئازه‌ربایجاندا به‌شداری ژنانی سۆڤییه‌ت له شه‌ڕی دژی فاشیسمدا به‌رده‌وام وه‌کوو به‌ڵگه‌یه‌ک بۆئازادی ئه‌وان نیشانده‌درا. گرینگهبزانین که مافی ژنانی فه‌رانسه بۆ به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌کاندا ته‌نها له‌ساڵی 1944 واته دووساڵ پێش ئازه‌ربایجان بهرهسمیناسرا.
نیوسه‌ده پاش پێکهاتنی حیزبی ژنان واده‌رده‌که‌وێت که بزووتنه‌وه‌ی فێمینیستی له کوردستان هێشتاش هه‌ر وه‌دوای بزووتنه‌وه‌ی میللی ده‌که‌وێت. سه‌رکوتی توندوتیژی میللی سێبه‌ری خستووه‌ته‌سه‌ر سه‌رکوتی جنسی‌و چینایه‌تی؛ ته‌نانه‌ت جه‌ختکردنی رێبه‌رانی ناسیونالیست له‌سه‌ر خه‌باتی میللی له‌وه‌ش رێگرتره؛ ئه‌وان به ئاشکرا پێشتریه‌تی ئه‌ده‌ن بهخهباتیمیللی تا به‌خه‌باتی چینایهتیو هه‌روه‌ها یه‌کسانی دووجنسهکه. زۆرله حیزبه ناسیونالیسته‌کان که‌م بایه‌خده‌ده‌ن به پێشتریه‌تی چینه‌کان‌و جنس و ئه‌م بابه‌تانه ئه‌هێڵنه‌وه بۆداهاتوو. دوو حیزبی سیاسی واته کۆمه‌ڵه(رێکخراوی کوردستانی حیزبی کومونیسیتی ئێران) و حیزبی کرێکارانی کوردستان (پ‌ك‌ك) له خه‌باتی چهکداریو رێکخستنی سیاسی‌دا مه‌ودایه‌کی زیاتریان به‌خشیوه به‌ژنان. ده‌وری ژنان له پ‌ك‌ك دا ساڵی 1946مان وه‌بیردێنێته‌وه. له‌کاتێکدا که ژماره‌یه‌کی زۆری ژنان خۆیان خه‌ریککردووه به هه‌ڵسوورانی نانه‌ریتی(وه‌کوو چالاکی چه‌کداری لهشهڕداو له‌ده‌ره‌وه‌ی شه‌ڕیش، رۆژنامهگهریحیزبیو کاری به‌کۆمه‌ڵ)، هیچکامیان نه‌گه‌یشتوونه‌ته پله‌ی باڵای رێبه‌رایه‌تی. هێندێک لهحیزبهسیاسیهکان وه‌کوو پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان، ئه‌ویان زیاتر‌و ئه‌میان که‌متر له‌راستیدا پێشیان به گه‌شه‌کردنی بزووتنه‌وه‌ی ژنان گرتووه. بۆنموونه پارتی وانیشانده‌دات که کۆمه‌ڵگای کوردستان ئیسلامی‌و نه‌ریتیه وههربهوپێیهش ژنان ده‌بێ فۆرمه نه‌ریتی ۆ ئایینیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاری په‌یره‌وبکه‌ن. ئه‌م تاقمه له ناسیونالیسته‌کان به جه‌ختکردن له‌سه‌ر دواکه‌وتوویی کۆمه‌ڵگای کورستان زیاتر دڵلهدوابوونی خۆیان بۆ پیاوسالاری ده‌رده‌بڕن تاوه‌کوو به‌رژه‌وه‌ندی ژنان له نهریتگرایی.(13)
سه‌رهه‌ڵدانی شارنشینی، پێکهاتنی چینی ناوهراستو چینیکرێکار، گه‌شه‌ی په‌روه‌رده‌و ده‌رکه‌وتنی Diaspora
(کۆمه‌ڵی دوورخراو و کوچکردوو)ی کورده‌کان له‌رۆژئاوا، هه‌موویان یارمه‌تیده‌رن بۆگه‌شه‌کردنی بزووتنه‌وه‌ی فێمینیستی و په‌یوه‌ندی ڕۆژلهدوایرۆژ زیاتری له‌گه‌ڵ فێمینسمی رادیکاڵ و سوسیالیست. ره‌خنه‌گرتن له سیسته‌می پیاوسالاری له‌لایه‌ن ئهوفێمینیسته کوردانه‌وه کهسهربههیچ حیزبێکنین ماوه‌یه‌که ده‌ستیپێکردووه. نووسه‌رانی کورد، بهژنو پیاوه‌وه توندوتیژی پیاوسالارانه‌یان چله کوردستان‌و چ له‌ناو دیاسپۆرادا خستووه‌ته ژێرپرسیاره‌وه.
مێژووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی ژنانی کوردستان هه‌روه‌کوو خودی خه‌ڵکی کوردستان سه‌رکوتکراوه. زانیاری له‌سه‌ر ده‌سکه‌وته‌کان و شکسته‌کانی زۆرکه‌مه. ده‌رخستنی ئه‌م مێژووه له‌گره‌وی پێشکه‌وتنی خودی بزووتنه‌وه‌که‌دایه.
جیاوازییه‌ک له‌نێوان کوردستان‌و رۆژئاوادا، سه‌رکه‌وتنی ناسیونالیسمه له `دیموکراسیه رۆژئاواییه‌کان`دا. له کۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌وه ناسیونالیسمی رۆژئاوایی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی له‌ده‌ستدایه، میلله‌ت و ده‌وڵه‌تی میللی خۆی پێکهێناوه. هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه `میلله‌ت` ژنانی دهرهاویشتهدهر (له‌ناو سه‌رچاوه‌گه‌لێکی روولهزیادبووندا بروانه نێلسۆن Nelson 1998). له‌هیچ شوێنێک ژنان به شارۆمه‌ندی تهۆاو نهژمێردرانو زیاترله یه‌ک سه‌ده خه‌باتی فێمینیستی پێویستبوو تا ڕێگایان پێدرا که بتوانن که‌ڵک له‌مافه‌کانی شارۆمه‌ندێتی خۆیان وه‌کوو مافی ده‌نگدان وه‌رگرن. ژنان له‌راستیدا له‌ڕێگای خه‌باتی سیاسی رێکخراو و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌ربڵاوی تێئۆریک له‌گه‌ڵ پیاوسالاریدا توانیویانه له‌زۆربه‌ی `دیموکراسیه ڕۆژئاواییه‌کاندا` یه‌کسانی یاسایی وه‌ده‌ستبێنن. به‌ڵام نابهرابهربوون ریشه‌که‌ی له‌خودی کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدایه.
ململانێی نێوان ناسیۆنالیسم و فێمینیسم هه‌روا به‌چاره‌سه‌رنه‌کراوی ماوه‌ته‌وه. دژبه‌ری له‌ناو بزووتنه‌وه میللیه‌کان له جیهانی روولهگهشهدا ته‌نانه‌ت به‌رجه‌سته‌تره. ناسیۆنالیسمی تورک‌و عهرهبو ئێرانیش له‌ساڵه‌کانی پاش شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌مدا ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌ده‌ست. تۆماری ئه‌وان له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی دوو جنسه‌که له هێچروویهکهوه له‌هی هاوتاڕۆژئاواییهکانیان باشتر نییه. ئامانجی بزووتنه‌وه‌ی میللی له کوردستان به‌پێچه‌وانه گه‌یشتنه به ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی. ئه‌وه‌نده‌ی که ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌زموونی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی خۆیان له ئێران ساڵی 1946 و له عێراق پاش 1992 ناسیونالیسمی کوردی له‌و ره‌وته‌ی کهلهرۆژئاواوه ده‌ستیپێکردبوو لای نه‌داوه.
ئه‌م ململانێیه له‌کوردستان به‌رده‌وام له رێگای گفتوگۆ و سازانێکهوه که به‌هۆی دڕنده‌یی قهومکوژیو جینوساید به‌ده‌ستی چوار ده‌وڵه‌تی میللییه‌وه به‌سه‌ر هه‌ردوولادا ده‌سه‌پێندرێت، یه‌کلاده‌بێته‌وه. ماوه‌ته‌وه بزانین ئایا فێمینیستهکوردهکان ڕێگاده‌ده‌ن به ناسیۆنالیسم که به‌رده‌وام هه‌روه‌کوو پاسه‌وانی پیاوسالاری بمێنیته‌وه. به‌ڵام زۆر ساویلکه‌ییه ئه‌گه‌ر پێمانوابێت که ناسیۆنالیسم تاقه کۆسپه له‌سه‌رڕێگای رزگاری ژناندا. فێمینیسم وه‌کوو بزووتنه‌وه‌یه‌کی وشیار بۆله‌ناوبردنی پیاوسالاری، له‌ناوخۆیه‌وه له‌لایه‌ن هێندێک هه‌ڵوێستی تیۆریکه‌وه که داواکاری سازشکارییه، به‌زێندراوه. ئهوبانگهوازهی که له‌ڕۆژئاواوه له‌لایه‌ن فێمینیسته پۆستمودێرنهکانو تیۆریسیه‌نه‌کانی سیاسه‌تی پێناسه (هه‌ویه‌ت)ه‌وه بۆ `فێمینیسته خۆجێیه‌کان` ده‌کرێت، هاندانه بۆ سازان له‌گه‌ڵ پیاوسالاری ئایینی، قه‌ومی و میللی. به‌ڵام سیاسه‌تی ناسیۆنالیستی کورده‌کان سه باره‌ت به `پرسیژنان` له‌چاو ئه‌و ڕێوشوێنه‌ی پۆستمودێرنهکان دایده‌نێن، ده‌یان ساڵ له‌پاشه. (بڕوانه نووسراوه‌که‌ی Klein له‌م کتێبه‌دا) له‌کاتێکدا که ناسیۆنالیسمی کورد له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتووه که رۆڵی پاسه‌وانی پیاوسالاری بگێڕێت، خۆجێیخوازی و تیوریه‌کانی خۆجێیبوون بانگهێشتنی فێمینیسم ده‌کات ببێته ده‌سته‌مۆی ناسیۆنالیسم. سه‌ره‌ڕای سه‌رکوتکردنی دڕندانه‌ی میللی کهدژبه خه‌ڵکی کورد به‌رێوه‌ده‌چێت، زۆرتر له‌وه‌ده‌چێت که فێمینیسته کورده‌کان له‌به‌رخاتری ئایین‌و میلله‌ت و بێخه‌وشی قه‌ومی، ناکه‌ونه پاڕانه‌وه له‌به‌رده‌م پیاوسالاریدا.
په‌راوێزه‌کان
1- ئه‌م به‌شه دووباره‌نووسینه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌کانی منن له‌ژێر ئه‌م سه‌ردێڕه‌دا. من له بڵاوکراوه‌کانی `کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك`، بڵاوکراوه‌کانی کۆماری کوردستان، ده‌ستنووسه‌کان، وتووێژهکانو هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی ناراسته‌وخۆ که‌ڵکم ورگرتووه.
2- وشه‌ی `کۆمار` له‌ڕۆژنامه‌ی کوردستان بڵاوکراوه‌ی حیزبی ده‌سه‌ڵاتداردا به‌کارهێندراوه‌و رێبه‌ری حیزب‌و ده‌وڵه‌ت واته قازی محه‌ممه‌دیش وه‌کوو `سه‌رۆک کۆمار` ناسراوه. کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموکراتی کوردستان بڕیارێکی ده‌رکرد و هه‌مووانی ئاگادارکرده‌وه کاتی ناردنینامه بۆ قازی محه‌ممه‌د بنووسن `سه‌رۆککۆماری کوردستان`(کوردستان ژماره 14، 13 مانگی دووی 1946 ل4). به‌ڵام له‌ژێر فشاری سۆڤییه‌تدا ئه‌م ناوه له‌چوارچێوه ره‌سمییه‌کاندا لابراو بهسهرۆککۆماریان گوت پێشه‌وا. کورده‌کان هێشتایش هه‌ر ههرپێیدهڵێن کۆمار.
3- ڕێبازی کۆمه‌ڵه‌ی ژ. ك. دیموکراسیه‌و بۆ به‌خته‌وه‌ری ژیانی ئینسانه‌کان تێده‌کۆشێت.(بڕگه‌ی 8ی پلاتفۆرمی بڵاوکراوه له نیشتمان 6؛6 1942 دا ته‌نها سێ بڕگه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی دوورودرێژتر بڵاوکراوه‌ته‌و).
4- ده‌قی شانۆنامه‌که نه‌ماوه‌ته‌وه. زۆرترین روونکردنه‌وه له‌لایه‌ن فه‌رشی (1995)ه‌وه دراوه. لێکدانه‌وه‌یه‌کی کورت له کتێبه‌که‌ی Eagleton دا هاتووه(1963).
5- ئه‌م به‌ڵێنه له مه‌رامنامه‌ی حیزب‌دا دراوه (بڕوانه ژێرنووسی ژماره 9 له‌خواره‌وه)؛ هه‌روه‌ها بڕوانه:
(1-70؛1963)Eagleton.
6- کتێبی اسامی دهاتکشور(26:1950)
7- فرهنگ جغرافیایی ایران(512:1951)
8- به‌پێی زانیاری له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه (5- 14 :1961)
9- مه‌رامنامه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان (1-30:1970)
10- کوردستان (1946) 10(6 مانگیدوو): 1،4.
11- کوردستان (1946) 13(11مانگیدوو):1.
12- گۆڤاری `گرووگاڵی منداڵانی کورد`. بۆ نموونه ئه‌م شێعره بڵاوکردوه‌ته‌وه:
بۆ کچان
ئه‌ی کیژی کورد! تۆیش هه‌روه‌ک براگه‌وره‌که‌ت فێری خوێندن به
نووری دیده‌م قه‌ت ده‌ست له‌خوێندن هه‌ڵمه‌گره.
براکه‌ت پێویستی به یارمه‌تی تۆیه،
ئه‌و زۆر موحتاجی بیری جوانی تۆیه.
کاکت به‌قوربانت بێت خوشکم فێری خوێندن به،
چونکوو ئه‌وه‌ی نه‌خوێنده‌واره حه‌یوانه. (7:1946)
13- کوردستان (1946) 27 (25 مانگی سێ):3-2.
14- کوردستان (1946) 29 (30 مانگی سێ):4.
15- کوردستان (1946) 24 (13 مانگی سێ):7.
16- کوردستان (1946) 24 (13 مانگی سێ):3.
17- کوردستان (1946) 79 (22 مانگی هه‌شت [ده‌بێ 20ی مانگی هه‌شت، واته 29 گه‌لاویژ بێت]):4.
18- کوردستان (1946) 85 (5 مانگی نۆ [ده‌بێ 12ی مانگی نۆ واته 21ی خه‌رمانان بێت]):1.
19- کوردستان (1946) 77 (15 مانگی هه‌شت):4.
20- کوردستان (1946) 77 (15 مانگی هه‌شت):4.
21- کوردستان (1946) 85 (5 مانگی نۆ [ده‌بێ 12ی مانگی نۆ، واته 21 خه‌رمانان بێت]):1.
22- کوردستان (1946) 24 (13 مانگی سێ):5.
23 – کوردستان (1946) 16 (18 مانگی دوو):4.
24- به‌که‌ڵکوه‌رگرتن له ده‌ستنووسه‌کانی محمدامین مه‌نگوڕی نووسراوه (7-176:1958). نووسه‌ر خۆی له عه‌شیره‌تی مه‌نگوڕ له‌تایفه‌ی بڵباسه و سه‌باره‌ت به شوێنه‌واری ئه‌م یاسایه له سه‌ر خه‌ڵکی ناوچه‌که لێکۆڵینه‌وه‌ی ده‌کرد له‌کاتێکدا که ماوه‌یه‌کی کورت پاش رووخانی کۆمار به‌نهێنی ده‌ژیا.بڕوانه Edmonds(6-225:1957) سه‌باره‌ت بهرهدووکهوتنی کچان له‌ناو بڵباسدا. لێره‌ده سپاسی به‌ڕێز مه‌حموودی مه‌لاعیزه‌ت ده‌که‌م که ئه‌م ده‌ستنووسانه‌ی پێدام. ئه‌و خۆی ئه‌م ده‌ستنووسانه‌ی له‌سوید بڵاوکردوه‌ته‌وه.
25 – کوردستان (1946) 10 (4 مانگی دوو):3.
26- کوردستان (1946) 2 (13 مانگی یه‌ک):4.
27- کوردستان (1946) 27 (25 مانگی سێ):3.
28- کوردستان (1946) 28 (27 مانگی سێ).
29- کوردستان (1946) 73 (4 مانگی هه‌شت):2.
30 – کوردستان (1946) 72 (30 مانگی یه‌ک):4.
31- بۆ نیشاندانی نموونه‌یه‌ک له‌م چه‌شنه بیرکردنه‌وه، وتووێژێک ده‌گێرینه‌وه که ساڵی 1993 له‌گه‌ڵ چوارکه‌س له‌رێبه‌رانی یه‌کیه‌تی ئافره‌تانی کوردستان که یه‌کێکه له‌رێکخراوه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق. یه‌کێک له‌م ژنانه کوشتنی به‌ربڵاوی ژنان ره‌تده‌کاته‌وه‌و ئه‌ڵێ که ته‌نها یه‌کدوو ژن له سلێمانی کوژڕاون. له‌وه‌ڵامی پرسیارێک سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئه‌وان به‌رامبه‌ر به ره‌دووکه‌وتنی کچان وه‌کوو رێگایه‌ک بۆده‌ربازبوون له هاوسه‌رێتی رێکخراو له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌وه، ژنبه‌ژنه و فرۆشتنی کچان، یه‌کێک له‌و ژنانه ئه‌ڵێت ئه‌و دژبه‌و کارانه‌یه چونکوو ئه‌و له‌وباوه‌ڕه‌دایه که ئه‌وانه دژبه نه‌ریتی خه‌ڵکی کوردستانه. یه‌کێکیتر له رێبه‌رانی رێکخراوی ژنان دژایه‌تی ره‌دووکه‌وتن دهکاتو ئه‌ڵێت:
من ناتوانم راسته‌وخۆ بڵێم که ئه‌مکاره (ره‌دووکه‌وتن) شته‌یه‌کی باشه. ئێمه به ڕوونی
ئه‌و کۆمه‌ڵگایه ده‌ناسین که تێیدا ده‌ژین.ئێمه چ فه‌رهه‌نگێکمان هه‌یه ؟ ئه‌گه‌ر ئێمه له
چوارچێوه‌یه‌کی به‌ریندا باسی مافی ژنان بکه‌ین، خودی کۆمه‌ڵگا له به‌رامبه‌رماندا
راده‌وه‌ستێ. ئێمه ده‌بێ هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌که‌ماندا بچێنهپێش. فه‌رهه‌نگی
ئیسلامی و کوردی بوونه‌ته یاسای کۆمه‌ڵایه‌تی ؛ ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌م سنووره تێپهرکهین،
سه‌رناکه‌وین.
ئه‌م چوار ژنه‌ی وتووێژه‌که‌یان له‌گه‌ڵداکراوه ڕیبه‌ری یه‌کیه‌تی ئافره‌تانی کوردستان بوون و به‌سه‌ردان هاتبوون بۆ ئه‌ورووپا به‌مه‌به‌ستی راکێشانی پشتیوانی بۆ چالاکییه‌کانیان.(122،124:1993 چه‌نگیانی).
سه‌رچاوه‌کان
– نه‌ناسراو. (4-1943)«ئاخافتنی برایان‌و خوشکان.»، نیشتمان 4/3 (1322دیسامبری1943 ژانویه 1944)4-23.
– جه‌زا چه‌نگیانی (1993) چاوپیکهوتنیک له‌گه‌ل چوار ئافره‌تی سه‌ر به یه‌کیتی ئافره‌تانی کوردستان. خه‌رمانه 10-9: 122 ؛ 124.
Eagleton Jr William (1963). The Kurdish Republic of 1946. London: Oxford University Press
Edmonds, C.J. (1957). Kurds, Turks and Arabs. London: Oxford University Press
– فرهنگ جغرافیایی ایران (1951). جلد 4، تهران چاپخانهٔ ارتش، 1330.
– برایم فه‌رشی(1995)`کورته‌یه‌ک له سه‌ر شانۆی «دایکی نیشتمان»`. گزینگ7:28-23.
– گروگالی منداڵانی کورد (1946) 1(1) (21 مانگی سێ)
– دولتایران (1961). وزارت کشور، آمارعمومی، آمار سرشماری منطقهای اولین سرشماری ملی در ایران، آبان 1335(مانگی یازده‌ی 1956)، به‌رگی جلد 47، منطقه سرشماری مهاباد، 5- 14 : مه 1961.
– کتاب اسامی دهات کشور (1950)جلد 1 استانهای 1،2،3 و 4، تهران وزارت کشور ادارهٔ کل آمار و ثبت احوال، فروردین 1329، چاپ دوم: 26.
– محمدامین مه‌نگوری (1958). به‌سه‌رهاتی سیاسی کورد له 1914وه هه‌تا 12ی ته‌مووزی 1958، به‌رگی یه‌که‌م، ده‌ستنووس. له‌سوید له‌ژێر سه‌ردێڕی `به‌سه‌رهاتی سیاسی کورد له 1914ه‌وه هه‌تا 1958. به‌شی یه‌که‌م 1999.
– مه‌رامنامه‌ی حیزبیدیموکراتی کوردستانی ئێران. گۆڤاری توده ژماره 19، پووشپه‌ڕ 1349/1970 : 1-30.
– رسول میکائیلی (1946). `په‌روه‌رده‌ی ژنان` کوردستان 75 (11 مانگی هه‌شت):4
Nelson, Dana(1998).National Manhood: Capitalist Citizenship and the imagined Fraternity of White Men. Durham: Duke University Press.
*************