نەبوونی خزمەتگوزاریی پزشکی مەرگی زیندانییەکی تری لێکەوتەوە

0
1181

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، زیندانییەکی زیندانی ورمێ دوای گیرۆدەبوون بە نەخۆشی ئانفۆئانزا و بە هۆی نەبووی خزمەتگوزاری و پێڕاگەیشتنی پزشکی، کۆچی دوایی کرد.

ئەییووب ڕەئووف پوور، کوڕی غەفوور و تەمەن ٧٦ ساڵە کە ماوەی ٦ ساڵ بوو زیندانی بوو، بە هۆی نەبوونی خزمەتگوزاری پزشکی و هەروەها دۆخی گونجاو لە زیندانی ورمێ، کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوەکان باس لە گیرۆدەبوونی ناوبراو بە نەخۆشی ئانفلۆئانزای بەرازی دەکەن کە پێشترش لە هەواڵەکاندا هاتبوو کە چەند کەسێک لە زیندانییەکانی زیندانی ورمێ تووشی نەخۆشکی ئانفۆئانزای بەراز بوون کە ماوەیەکە لە ئێران سەری هەڵداوە و پەرەی سەندووە و تا ئێستا بۆتە هۆی گیان لە دەست دانی چەند زیندانیەک لە ئێران.
نەبوونی خزمەتگوزاری پزشکی پێویست لە زیندانەکانی ئێران و بەتایبەتی زیندانی ورمێ کە بەشێکی بەرچاو لە زیندانیانی سیاسی کوردی تێدایە، بەردەوام هەڕەشە بۆ سەر گیانی ئەو زیندانیانە زۆرتر دەکات، بەتایبەتی و لە ئێستادا کە نەخۆشیەکی وەک ئانفلۆئانزای بەراز سەری هەڵداوە ئەو مەترسییە ڕوو لە زۆر بوونە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوومیدیای تورکیا باس لە دیارى کردنى سنورى هەرێمی کوردستان لە گەڵ عێراق لە لایەن بارزانی یەوە دەکەن
بابەتی دواترڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، تەقینەوی ئیستانبووڵی وەئەستۆ گرت

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.