محەممەدئەمین عەبدوڵڵاهی زیندانیی سیاسی کورد له‌ دۆخێكی نالەبار دایه‌

0
2060

محەممەدئەمین عەبدوڵڵاهی زیندانیی سیاسیی کورد، خەڵکی شاری بۆکان، لە زیندانی بیرجەند لە دۆخێکی زۆر نالەبار دایە و لە کەمترین ئیمکاناتی بێهداشتی بێ‏بەرییە.

محەممەدئەمین عەبدوڵڵاهی زیندانیی سیاسی لە شاری بیرجەند، بارودۆخێکی زۆر نالەباری هەیە و دوای ماوەیەکی درێژ کە لە قەرەنتینەی زیندانی بیرجەند ڕاگیراوە، بۆ بەندێک کە بەندی زیندانیانی بەساڵاچوو و هەروەها ئەو کەسانەی کە نەخۆشیی جۆراجۆریان هەیە، ڕاگوێزراوە.

عەبدوڵڵاهی بۆ بەندی ١٠٧ی ئەو زیندانە ڕاگوێزراوە کە لە سەرەتاییترین ئیمکاناتی بێهداشتی بێ‏بەشە.

ئەو زیندانییە سیاسییە سەرەتای مانگی ڕەزبەر، دوای ناڕەزایەتی دەربڕین لە پێ‏نەدانی مەرەخەسی بە ناوبراو، لە زیندانی تەبەسەوە بۆ بیرجەند ڕاگوێزرا و بەرپرسانی زیندانی بیرجەند، سەرەڕای دابین‌کردنی وەثیقه لە لایەن بنەماڵەکەیەوە، لەگەڵ ئازادیی مەرجدار یان ڕاگواستنی ناوبراو بۆ زیندانی شاری بۆکان، دژایەتییان کردوە.

عەبدوڵڵاهی خێزاندارە و منداڵێکی هەیە و بنەماڵەی ناوبراو لە شاری بۆکانی پارێزگای ورمێ نیشتەجێیە.

محەممەدئەمین عەبدوڵڵاهی، پاییزی ساڵی ١٣٨٤ی هەتاوی، دەستبەسەر و دوای ١٥ مانگ بەبێ هیچ لێپرسینەوەیەک لە دادگای ئینقلابی مەهاباد، بە تۆمەتی “محارەبە” (شەڕ لەگەڵ خودا) و هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان و پڕۆپاگەندا دژی نیزام بە ١٨ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی تەبەس مەحکووم کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی “هێرانا”، برایەکی محەممەدئەمین عەبدوڵڵاهی، بە نێوی محەممەد عەبدوڵڵاهی، بە ئیعدام مەحکووم کراوە و هەنووکە لە زیندانی ورمێ‌دا لە دەستبەسەری دایە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوولاوێكی روانسه‌ری له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكرا و کوژرا
بابەتی دواترفیلمێکى نوێی بەهمەن قوبادى لە ڤیستیڤاڵى بەرڵین

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.