ڕۆژی كورد: ئه‌مڕۆ ١٢ی ڕێبه‌ندانی ١٣٩٥ی هه‌تاوی كۆڵبه‌رێكی كوردی خه‌ڵكی شاری شنۆ له به‌رزاییه‌كانی سێ چۆمانی پیرانشار به هۆی سه‌رماوه گیانی له ده‌ست دا .
به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به ناوه‌ندی ڕۆژی كورد گه‌یشتوون پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه ١١ی ڕێبه‌ندان سێ كۆڵبه‌ر له ناو به‌فر و ڕێگه‌به‌ندان له به‌رزاییه‌كانی سه‌ر به شاری پیرانشار حاسێ ببوون ، ئه‌مڕۆ یه‌ك له‌و كۆڵبه‌رانه به ناوی ئومید خزریان ئازەر تەمەن ١٩ ساڵە خەڵکی شاری شنۆ به هۆی سه‌رماوه ڕه‌ق هه‌ڵاتووه و گیانی له ده‌ست داوه .
دوو كۆڵبه‌ری دیكه‌ی هاوڕێ له گه‌ڵ ئومید به ناوه‌كانی جه‌عفه‌ر عه‌بداڵ میراوا خه‌ڵكی ئاوایی جه‌ڵدیان و ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵان و مێهران ده‌روێش پوور خه‌ڵكی شاری شنۆ و ته‌مه‌ن ١٩ ساڵانه به برینداری ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی پیرانشار كراون .
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو دا چه‌ندین كۆڵبه‌ر به هۆی سه‌رما و كه‌وتنه ژێر ڕنۆوه گیانیان له ده‌ست داوه
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران كۆڵبهڕێكی دیكه به هۆی سه‌رماوه گیانی له ده‌ست دا+فیلم و وێنه