سمینارێک لەمەڕ “ڕەوتی گەشەکردنی زمانی کوردی و بەربەستەکانی لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا” بەڕێوە دەچێ

0
1229

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، بڕیارە کاتژمێر ٣ی ئێوارەی ڕۆژی شەممە 14ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی، کۆڕێک لەژێر ناونیشانی “ڕەوتی گەشەکردنی زمانی کوردی و بەربەستەکانی لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا” بۆ شاعیر و نووسەری کوردستانی ڕۆژهەڵات، شەریف فەلاح پێک بێت.

ئەو سمینارە لەلایەن ڕێکخراوی خانی بۆ لێکۆڵینەوەی هزری لەگەڵ پێنی کوردی، سمینارێک لەمەڕ کە لقێکە لە ئەنجومەنی جیهانیی قەڵەم، بەڕێوە دەچێ.

بڕیارە لەو کۆڕەدا لەمەڕ قۆناغەکانی گەشەکردنی زمانی کوردی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە کاتە جیاجیاکان و هەروەها سیاسەتی تواندنەوەی زمانی و فەرهەنگیی و زمانی ئێران تاووتوێ بکرێت.

سمینارەکە لە هۆڵی دەزگای ڕەسا بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە بەڕێوە دەچێ.

شەریف فەلاح لەدایك بووی ساڵی 1353ی هەتاوی (1975) لە گوندی گەزنەی سەر بە چەمشاری سنەی لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتە و تا ئێستا چەندین کتێبی لەمەڕ زمان و ئەدەبی کوردی، چاپ و بڵاو کردۆتەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسوورکێو زەکی: بۆ ڕزگاریی ڕۆژهەڵات هەنگاوی یەکەم گێڕانەوەی متمانەیە بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵات
بابەتی دواتررزگار عه‌باسزاده: ‌بەرە دەتوانێ هێز و لایەنەکان لە ژێر چەترێک و بۆ وەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشەکان کۆ بکاتەوە