وتووێژی ناوەندی ڕۆژی کورد لەگەڵ، دوکتور پەرویز ڕەحیم قادر، مامۆستای زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سەلاحەددین لە هەولێر لەمەڕ هەڵبژاردنەکانی ئەو خولەی سەرۆک کۆماری و شۆڕای شار و گوندەکان لە ئێران کە تێیدا دوکتور پەرویز ڕەحیم، بە وردی سیستەمی کۆماری ئیسلامی و سووڕخواردنەوەی دەسەڵات لە نێوان بازنەیەکی بەرتەسک لە دەسەڵات، شی دەکاتەوە.
ڕۆژی کورد: بە پێناسەیەک لە سیستەمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەڵبژاردن لەو سیستەمەدا دەکرێ چۆن چاوی لێبکرێت؟ ئایا دەتوانین بڵێین لەو سیستەمەدا هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنەو ئەنجامەکان ئە وئەنجامانەن کە خەڵک دەنگی پێداون یان نا ڕەوت و ئاسۆیەکی تری لەبەرە؟

پەرویز ڕەحیم: خاڵی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه تا ئه‌و كاته‌ی كه ئازادی كاری سیاسی و پارتایه‌تی بونی نه‌بێت ئه‌وه هەڵبژاردن ته‌نیا نمایشێكی سیسته‌می سیاسییه. خاڵی دووه‌م ئه‌وه‌یه كه له كۆماری ئیسلامی‌دا به بوونی ناوه‌ندی هیزی سه‌رووتر له كه‌سه هه‌ڵبژێردراوه‌كان ئه‌وه ناتوانین باس له شوێندانه‌ری هەڵبژاردن بكه‌ین. خاڵی سێیه‌م بریتییه له‌وه‌ی كه به‌پێی سیسته‌می سیاسی ئێران ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستوور به‌پێی بیرورای ڕێبه‌ر(وه‌لی فه‌قیه)كه‌سه‌كان ئاماده‌ده‌كات و لێره‌وه‌ی كه بنه‌ماكانی ئه‌م سیسته‌مه سیاسییه و شێوازی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌پێی ده‌ستوور له‌سه‌ر ئه‌وه دامه‌زراوه كه ڕه‌وایه‌تی له‌گه‌ڵ وه‌ناگرێت، به‌لكوو له باشترین حاڵه‌تدا ئه‌وه ئه‌و كه‌سه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنێكی سنوودار و ویستراوی ناوخۆیی له‌نێوان نوخبه باوه‌ڕپێكراوه‌كان كه له‌سه‌ر بنه‌مای جیاكاری دامه‌زراوه، جێبه‌جێكاری فه‌رمان و ڕاسپارده‌كانی لوتكه‌ی هه‌ره‌می سیسته‌مه‌كه‌یه كه به‌پێی ده‌ستوری كۆماری ئیسلامی، نوێنه‌ری خوایه له‌سه‌ر زه‌وی و تاكه‌كانی دیكه ناته‌واو و پێنه‌گه‌یشتوون. بۆیه تەنیا سووڕانی نوخبه جێبه‌جێكاره‌كان و بۆ دابه‌شكردنی “سامان، پرستیژ و پێگه، ده‌سه‌ڵات”ـه له‌نێوان ئه‌و ده‌سته‌بژێره باوەڕپێكراوهی ڕێبه‌ری باڵا(وه‌لی فه‌قیه). به‌م پێیه هه‌ڵبژاردنێك كه ببێته هۆی هه‌ر جۆره لادان له پێکهاتەی ئه‌م سیسته‌مه ، قبووڵ ناكرێت. بۆیه خه‌ڵك ئامرازی گه‌مه‌یه‌كی ناوخۆیی و ده‌ره‌كین بۆ له‌سه‌ر كار مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای ڕژێمی كۆماری ئیسلامی.
ڕۆژی کورد: بەپێناسەیەک کە هانا ئارێنت لەسەر توتالیتێری دەکا، کۆماری ئیسلامی توتالیتێرێکی مەزهەبیە، لەلایەکی تریشەوە بەو پێیەش کە دەنگ دان یەکێک لە فاکتەرەکانی دیموکراسیە، ئێوە هەبوونی دەنگدان لە ناو ئەو سیستەمە فاشیستە مەزهەبییەدا چۆن پێناسە دەکەن؟
پەرویز ڕەحیم: بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌مه به‌رده‌وام بیت پێویستی به ئاڵوگۆڕی ده‌سته‌بژێره باوەڕپێكراوهكانی ناوخۆی سیسته‌م هه‌ییه. له‌لایه‌كی تره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه ڕه‌وایه‌تی بده‌نه ڕه‌هه‌نده ئیسلامییه ئه‌وه سوود له ئامرازی هەڵبژاردن وه‌ده‌گرن كه ڕه‌هه‌ندی كۆماریی سیسته‌مه‌كه‌یه، به‌ڵام به‌م جیاوازییه كه لێره‌وه كۆماری تەنیا بۆ ڕه‌وایه‌تی پێدانه به ڕه‌هه‌نده سنووردار و تهسکە مهزههبییهكهیه، نه‌ك ده‌ربڕی هه‌بوونی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس(لانیكه‌م ناوخۆیی) و ویست و ئیراده‌ی ئازادانه‌ی گه‌ل و به‌پێی بنه‌ماكانی دیموكراسیی هەڵبژاردنێكی ڕاسته‌قینه بێت.
ڕۆژی کورد: تا چەند لاتان وایە دەنگدان لە کۆماری ئیسلامی‌دا، ئامرازێکە بۆ وەرگرتنی ڕەوایی بۆ درێژەپیدان بە ژیانی سیاسیی خۆی؟ ئایا دەکرێ بڵێین دەنگدانی خەڵک، متمانە و بەڵێن پێدانەوەی دووبارەیە بەو ڕژیمە؟
پەرویز ڕەحیم: په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ڵبژاردن له ئێران و ڕه‌وایه‌تی سیاسی به‌پێچه‌وانه‌ی وڵاته ئازاد و دیموكراتیكه‌كانه، به‌م مانایه كه له ولاتانی دیمۆكراتكیدا حوكمرانان له‌رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ڕه‌وایه‌تی وه‌رده‌گرن یاخود لێان وه‌رده‌گیرێته‌وه. به‌لام له‌م سیسته‌مه‌دا ڕه‌وایه‌تی ڕاسته‌قینه له‌لای وه‌لی فهقیههه كه ئه‌ویش له خه‌ڵكی وه‌رناگرێت به‌ڵكوو له‌لایه‌ن خواندهوهیه. له‌لایه‌كی تره‌وه. هه‌ڵبژاردن بۆ ڕه‌وایه‌تی ده‌ره‌كییه نه‌ك ناوخۆیی، بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌م ڕێگه‌یه‌وه نه‌یاره‌كانی ناوخۆیی سه‌ركوت بكات و له ئاستی ده‌ره‌وه‌ش به‌هێز و خاوه‌ن ڕه‌وایه‌تی بێـت. له هه‌مانكاتدا كۆماری ئیسلامی بۆ ڕه‌وایه‌تیدان بهخۆینا به‌ڵكوو به سیاسه‌ته‌كانی و مانه‌وه و به‌رده‌وامی پێویستی به به‌شداری به‌رفراوانی خه‌ڵك هه‌یه ئه‌مه‌ش له هه‌موو سیسته‌مه تۆتالیته‌ر و فاشیستییه‌كاندا له مێژوو بینرواه و هاوبه‌شه. بۆیه خامنه‌یی به‌رده‌وام جه‌خت له سه‌ر به‌شداری ته‌نانه‌ت نه‌یارانی ڕژێمیش ده‌كاته‌وه.
بۆیه هه‌ر جۆره به‌شدارییه‌ك(ئه‌گه‌ر تەنیا بۆ مه‌به‌ستی ده‌نگدان بێت) له‌م دۆخه‌ی ئێستادا تەنیا له قازنجی كۆماری ئیسلامی و ده‌بێته هۆی درێژبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م سیسته‌مه داپڵۆسێنه‌ر و تۆقێنه‌ر و سه‌ركوتكه‌ره. به‌م پێیه ئه‌و كاته‌ی كه ڕژیم ترسی له به‌شداری نه‌كردنی خه‌ڵك هه‌بوو هه‌ندی پاشه‌كشه و به‌ڵینی تاكتیكی داوه. بۆیه هەڵبژاردنێك كه نه‌توانێت ببێته هۆی گۆڕانكاری ڕاسته‌قینه و به‌پێی ویست و ئیراده‌ی خه‌ڵك نه‌بێت تەنیا نمایشێكی فاشیستییه.
ڕۆژی کورد: حیزبە کوردییەکان و زۆربەی ئۆپۆزیسیۆنی نیوەگیانی ئێرانیش، لەگەڵ تەحریم هاودەنگن، پێتان وایە ئەو هاودەنگییە چ کاریگەرییەکی دەبێ؟ ئەگەر خەڵک بە دەنگیانەوە نەهاتن (بەو پێیە کە ڕژیم ئامراز و میکانیزمی هاندان و سزادانی زۆری لەبەر دەستە)، ڕێگاچار چیە و چۆن دەکرێ ئەو خەسارە بەری پێ بگیردرێت؟
پەرویز ڕەحیم: ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌كی باشه كه هێزه‌كانی ڕۆژهه‌لاتی كوردستان وه‌كوو ئه‌كته‌رێك ده‌ربكه‌ون و خه‌لكیش به گرنگی زیاتر ده‌ڕوانێته هه‌ڵوێسته هاوبه‌شه‌كانیان، به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆكارێك خه‌ڵك به‌شدار بوو ئه‌وه ده‌ربڕی هه‌له‌بوونی پارته‌كان نییه، به‌ڵكوو ده‌بێت حیزبه‌كان بیر له تاكتیك و شێوازی دیكه بكه‌نه‌وه. بۆنموونه بایكۆتی چالاك له‌رێگه‌ی به‌جێ هێشتنی شار و گونده‌كان وه‌كوو ئه‌وه‌ی كه به‌شێك له چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی داوای ده‌كه‌ن یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه داگیركردنی ئه‌م فه‌زایه له ڕیگه‌ی شێواندنی سنووره خودی و ناخودییه‌كان له ڕێگه‌ی به‌شداری كردن له‌م هەڵبژاردنانه به‌ڵام به‌پێدانی ده‌نگی “نا” یاخود ده‌نگی “سووتاو” به‌و سیسته‌مه و كاندیده‌كانی ئه‌م هەڵبژاردنه. هه‌رچه‌نده ئه‌مه ده‌بێت به ڕاگه‌یاندنێكی به‌هێز مودیرییه‌ت بكرێت كه ئامانجی پارته‌كان بێنێته دی نه‌ك ویستی ڕژێم له نیشاندانی به‌شداری به‌رفراوانی خه‌ڵك. به‌م پێیه كاتێك كه زۆرترین ده‌نگی سووتاو له ناوچه‌یه‌ك(بۆ نموونه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان) بێت خۆی له خۆیدا حه‌ره‌كه‌تێكی ماناداره و ڕژێم ناچار به هه‌ڵوێست و ته‌نانه‌ت هه‌ندی بوار پاشه‌كشه ده‌كات كه بۆ سه‌ره‌تای هه‌ستانه‌وه‌یه‌كی نوێ زۆر گرنگه و خه‌ڵك بڕوا به‌هێزی یه‌كگرتوو و به‌كۆمه‌ڵی خۆی ده‌كات و زیاتر مكۆر ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی و مافه جۆراوجۆره‌كانی. ئه‌مه‌ش ئه‌و میكانیزم و ویسته‌ی ڕژێم له به‌شداری به‌رفراوانی خه‌ڵك له هەڵبژاردنه‌كان بۆ پێدانی ڕه‌وایه‌تی به‌سیسته‌م پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه. به‌ڵام پێویسته ئه‌وه بهشوێوهیهكی هه‌ماهه‌نگ و به‌رفراوان و یه‌كگرتووانه ئه‌نجام بدرێت.
بۆیه شێواز و میكانیزمی جۆراوجۆر بۆ كه‌لك وه‌گرتن له هەڵبژاردن هه‌یه وه‌كوو مه‌یدانێك بۆ به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌م سیسته‌مه به‌تایبه‌ت له كوردستان كه خه‌ڵك له‌گه‌ڵ سته‌می چه‌ندقات و له‌راده‌به‌ده‌ری ئه‌م سیسته‌مه به‌ره‌وروویه. بۆیه به یه‌كگرتوویی خه‌ڵك ده‌تواندرێت ڕیگه له خه‌سار بگیرێت. له‌یه‌كه‌م هه‌نگاویشدا ده‌بێت خه‌ڵك له‌سه‌ر ترس و دڵه‌راوكێیان زاڵ بن ئه‌گه‌ر پێكه‌وه بن و هه‌مان كار ئه‌نجام بده‌ن كه دڵنیان خه‌ڵكانی دیكه هه‌ر ئه‌و كاره ئه‌نجام هدهدهن.
بۆیه پێویسته/ده‌بێت پارته سیاسییه‌كانیش به‌شێواز و له‌رێگه‌ی جۆراوجۆر بۆ نمونه ڕاگه‌یاندنه‌وه به‌شدار بن له هێنانه ئارای كه‌لتووریكی سیاسی و ته‌نانه‌ت ئه‌خلاقی كه ڕه‌فتاركردنی بهپیچهوانهكهی ببێته دژه ئه‌رزش و دژه نۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقی. ئه‌مه ده‌توانێت سه‌ره‌تای ئاگایی به‌كۆمه‌ڵ و هه‌ستانه‌وه بێت له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا.
له كۆتاییدا ده‌لێم تا ئه‌و كاته‌ی خه‌لك نه‌گاته ئه‌و باوەڕه‌ی كه هەڵبژاردن له كۆماری ئیسلامی بۆ كوردستان بێجگه له خۆخافڵاندن و یارییه‌كی سیسته‌م هیچی تر نییه و له‌لایه‌كی تره‌وه، ڕوانگه‌ی تاكی كورد و پارته سیاسییه‌كانی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی ڕوو له ناوه‌ند(تاران) بێت، ئه‌وه كورد تەنیا هێز و توانای مرۆیی و هزریی به‌فێرۆ ده‌چێت.