حوکمی لەسێدارەدانی لاوێکیتری کورد جێبەجێ کرا

0
807
شەهید ڕەزا ڕەسایی

 

حوکمی ئێعدامی” ڕەزا ڕەسایی” زیندانیی سیاسیی کورد لە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٦ی گەلاوێژ لە زیندانی” دیزل ئاباد”ی شاری کرماشان جێبەجێ کرا.

بەرپرسانی زیندانی دیزڵ ئاباد لە کرماشان لەم دواییانەدا دەستڕاگەیشتن بە پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەروەها سەردانی كردنی ڕەزا ڕەساییان پچڕاند.

شەهید ڕەزا ڕەسایی تەمەن ٣٤ ساڵ، لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٢دا، لە لایەن لقی دووی دادگای تاوانەکانی پارێزگای کرماشانەوە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست، حوکمی تۆڵەسەندنەوەی (قەساس)ی بەسەردا سەپێندرا. دواتر ئەم حوکمە لە دادگای باڵا لە كاتێكدا كۆمەڵێك كەموكوڕی هەبوو پشتڕاستکرایەوە.

 

لە حوکمی دادگای کۆماری ئیسلامیدا، (غوڵام) ڕەزا ڕەسایی بە کوشتنی نادر بەیرامی بەرپرسی ئیدارەی ئیتلاعاتی تیرۆریستی شاری سەحنە لە پارێزگای کرماشان تۆمەتبار کراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبەشێک لە گەشتەئاسمانییەکان بۆ ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستان  ڕاگیران
بابەتی دواتر“نیویۆرک تایمز”  ڕووسیا سیستەمی بەرگریی ئاسمانی پێشکەوتوو دەداتە ئێران

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.