تورکیە: تەقینەوەیەک ڕووی داو ٢ کەس بریندار بوون

0
3094

لە شاری ئەستانبووڵی تورکیا تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە دوو كەس برینداربوون.
بە پێی سەرچاوە هەواڵییەکان لە ئەستانبووڵ “ئەمشەو 9-4-2016، لە گەڕەکی مەجیدیەکۆی شاری ئەستانبووڵ، تەقینەوەیەک لە شوێنی وەستانی پاس روویدا. ھۆکاری تەقینەوەکە بە تەواوی نەزانراوە، تەنیا ئەوەندە نەبێت 2 کەس برینداربوونە.
تەقینەوەکە دوای ئەوە دێت ئیسرائیل رۆژێک پێشتر هۆشداری دابوو.
باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکاش لە ئانکارای پایتەختی تورکیا، ھۆشداری لە ئەنجامدانی ھێرشی چەکداری دابوو دژی گەشتیارانی بیانی لە شارەکانی ئەنتاڵیا و ئەستانبووڵ. پۆلیس و ھێزە ئەمنیەکانی تورکیاش دوای هۆشدارییەكان کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئێران: وەزیری بەرگری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی داوای بە جێ هێشتنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئامریکا دەکا
بابەتی دواترفەرماندەی سوپای پاسداران: ئەگەر “زیددی ئینقلاب” پێشڕەوی بکات خومپارە بارانی دەکەین

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.