ئێران، رووداوی هاتوچوو لە ١١ رۆژدا، ٨ بەرابەری تەقینەوەکەی بروکسێل خەڵکی کوشتووە

0
996

رۆژی کورد: لە سەرەتای پشووی نەرورۆزیی ئەمساڵەوە هەتا کۆتایی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٦ی خاکەلێوە، لە ئێران، لە کۆی ٥ هەزار و ٥٠٠ رووداوی هاتووچوو٢٥٢ کەس کوژراون.

پشووی نەورۆزی لە ٢٥ی رەشەمەی ساڵی ١٣٩٤ـەوە دەستی پێکردووەو هەتا ١٥ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٥ بەردەوام دەبێت.

بەپێی راپۆرتێک کە هەواڵدەریی ئیسنا بلاوی کردۆتەوە، لە سەدا ٦٧ی رووداوەکان لە ڕێگای نێوان شارەکاندا بووە کە لەکۆی ئەو رێژەیە، لەسەدا ٤٥ی تەنیا وەرگەڕانی ماشێنەکان بەهۆی خراپیی و قەرەباڵغیی رێگەکانەوە هاتۆتە ئاراوە.

هەروەها ماڵپەڕی پزیشکی دادوەریی ئێران بڵاوی کردۆتەوە، تەنیا لە ماوەی پشووی نەورۆزیی ساڵی ٩٠ی هەتاوییەوە هەتا ساڵی ٩٤ی هەتاوی، ٥ هەزار و ٧٠٠ کەس لە رووداوی ماشێندا گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی ئەو راپۆرتە، لە پشووی نەورۆزیی ساڵی رابردوودا ٩٦٨ کەس لە رووداوی ماشیةدا گیانیان لەدەست داوە، کە لە سەدا ٧١.٦ی رووداوەکان لە جادەی نێوان شارەکاندا هاتوونەتە ئاراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووگوڵاڵە کەمانگەر: هەر چەشنە گۆڕانکارییەک لە ئێران ناچارە لەوەی کە بە ناو پرۆسەیەکی خوێناوی دا تێپەڕێ
بابەتی دواترمەهاباد: مینێک تەقییەوە و کرێکارێک بریندار بوو

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.