ئه‌ندامێکی لێژنه‌ى ناوه‌ندىیی پارتى چه‌پی كورد‌ لە لایەن هێزەکانی ئەسەدەوە دەستبەسەر کرا

0
1130

ڕۆژی کورد: به‌پێی هەواڵی بڵاوبۆوە لە هەندێک سەرچاوەی کوردستانی ڕۆژئاوا، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى سه‌ر به‌ڕژیمى سووریا، “عه‌بدولڕه‌حمان مه‌عی” ناسراو به‌ “ئه‌بو شڤان”، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوه‌ندىی پارتى چه‌پی كورد‌ له‌ سووریایان دەستبەسەر کردووە.

دەگوترێ ئه‌بو شڤان لە فڕۆکەخانەی قامیشلوو و لە کاتێکدا به‌نیاز بووه‌ بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر سه‌ردانى دیمه‌شق بكات، دەستبەسەر کراوە.

ده‌ستگیر كرد”.

زانیارییەکان باس دەکەن کە هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئەسەد، دوای دەستبەسەرکردنی ئەبوشڤان، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کردووە به‌ڵام دواتر به‌ره‌و شوێنێكى نادیاریان بردووە.

تا ئێستا چارەنووس و هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو ئه‌ندامەى لێژنه‌ى ناوه‌ندىیی پارتى چه‌پی كورد‌ له‌ سووریە، نەزانراوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبا ڕێ له‌ په‌رته‌وازه‌بوونی زمانی كوردی بگیردرێ!
بابەتی دواترمایکل دۆران: لە سەردەمی ترامپدا، وەرچەرخانێکی ١٨٠ پلەیی لە هەمبەر ئێران دەبیندرێ