کوژرانی دوو هاووڵاتی لە بانە و مەریوان

0
1218

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە مەریوان، بە هۆی هاتنە ئارای شەڕ و پێکدادان لە نێوان دوو کەس لە مەریوان، کەسێک کوژراوە.

بەپێی ئەو هەواڵە، دوو لاوی شاری مەریوان بە ناوەکانی سامان ڕووشناس، تەمەن ٣٢ ساڵان و خەڵکی گوندی وێڵەی مەریوان و دانیال کیاهی، تەمەن ٢٥ ساڵان، بە هۆکاری ناڕوون، پێکەوە تووشی شەڕ و پێکدادان بوون.

لەو شەڕ و تێکگیرانەدا،دانیال بە چەقۆ و چەکی ڕاو هێرشی کردۆتە سەر سامان ڕووشناس، کوڕی حسێن و لە ئەنجام دا کوشتوویەتی.

بەپێی زانیارییەکان، تەرمی سامان لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی مەریوان راگیراوە.

لەلایەکی ترەوە بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری بانە، ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی پووشپەڕی ١٣٩٦ـی هەتاوی،، هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بە ناوی “ئەنوەر ڕووستەمی” بە هۆکاری ناڕوون و لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژراوە.

ئەنوەر ڕووستەمی، ئەندامی خولی سێهەمی شۆڕای شاری بانە و ئەندامی جێگرەوە (عضو علی البدل) لە خولی پێنجەمی شۆڕای ئەم شارە بووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوونیشتمانفرۆشێک لە لایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە سزا درا
بابەتی دواترپارێزەرێکی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات، خەڵاتی گرووپی پارێزه‌رانی یاریده‌دەری بریتانیا وەرگرت