Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات کرێکارێکی ڕۆژهەڵاتی بۆ سەندنی مافی خوراوی بە ویلچێر بەرەو باشوور کەوتە ڕێ

کرێکارێکی ڕۆژهەڵاتی بۆ سەندنی مافی خوراوی بە ویلچێر بەرەو باشوور کەوتە ڕێ

0
1749

ڕۆژی کورد: بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بە ناوەی ڕۆژی کورد گەیشتووە، کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات کە بە هۆی بەربوونەوەی لە بەرزایی لە کاتی کارکردن لە کوردستانی باشوور، دەماری پشتی پساوە و  لەو کاتیشەەوە ناتوانێ بە لاقی خۆی بڕوات و کۆستکەوتە بووە، بۆ وەرگرتنەوەی حەقدەستی خوراوی، بە ویلچێر بەرەو کوردستانی باشوور کەوتە ڕێ.

 کەماڵ موحیبی ئەو کرێکارە کوردەیە کە چەند ساڵێک بەر لە ئێستا و لە کاتێک دا کە لە کارگایەکی پیشەیی لە کوردستانی باشوور کاری کردووە، تووشی ڕووداوی کار بووە و ئیفلیج بووە.

سەرەڕای ئەوەی کە ئەو هاووڵاتییەی کوردستانی بڕۆژهەڵات تووشی ئەو دۆخە نالەبارە بووە، خاوەن کارەکەی لە کوردستانی باشوور، حەقدەستی خواردووە و لە دانی خۆی بواردووە.

کەماڵ موحیبی، بڕیاری داوە بۆ وەرگرتنی مافی زەوتکراو و خوراوی،بە ویلچێر لە شاری بۆکانەوە بەرەو کوردستانی باشوور ڕێگە بپێوێ و بەم شێوەیە داوای مافی ڕەوای خوراوی بکات.

ساڵانە کەسانێکی بەرچاو لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بەپێی پسپۆڕی و کارامەیی و لێهاتوویی خۆیان لە بواری جیاجیای تەکنیکی و پیشەیی و کرێکارییەوە بەرەو کوردستانی باشوور دەڕۆن و بەو شێوەیە هەم پێویستیی کوردستانی باشوور لە ڕوویەکەوە جێبەجێ دەکەن و هەم خۆشیان بژیوێک بۆ ژیانیان دەستەبەر دەکەن، بەڵام بەپێی زانیارییەکان زۆر جار بەشێک لە خاوەن کارەکان، بە بیانووی جیاجیا و ناڕەوا، خۆ لە دانی حەقدەستی ڕەوایان دەبوێرن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکورتە ئاوڕێک لە بەشێک لە کارە هونەرییەکانی مامۆستا عیسمەت عەرەبزادە+ژیاننامە
بابەتی دواترڕۆستەم جەهانگیری: کڵاو لەسەرخۆ نانە کە کەسانێک پێیان وابێت لە چوارچێوەی کۆماری ئیسلامی دەرفەت بۆ ڕێفۆرم و گۆڕان پەیدا دەبێت
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان