ڕۆژی کورد: ڕوژی دووشه‌ممه 2ی ڕەشەممه‌ی ١٣٩٥ی هه‌تاوی به ئامادەبوونی کۆمه‌ڵیک له ئه‌دیبان، هونه‌رمه‌ندان و لایه‌نگرانی وێژه و ئه‌دەبی کورد، پەیکه‌رەی به‌فرینی شاعیری تازه کوچکردوو “ڕەسووڵ ڕەش ئه‌حمه‌دی” ناسراو به هه‌ڵوەدا ڕوونوێنی کرا.
شۆڕش مه‌عرووفی پێکهێنه‌ری پرۆگرامه‌که به هه‌واڵنێری هاژه‌ی گوتووە: “ساز کردنی ئه‌م پەیکه‌ره له پارکی فەرهه‌نگی شاری مەهاباد و له‌به‌ر دەم دەگای ئه‌نجومه‌نی ئه‌دەبی شاری مه‌هاباد، به مه‌به‌ستی یاد و پێ‌زانین له شاعیر و نووسەری بلیمه‌تی کورد مامۆستا هەڵوەدا بووە.”
مەعرووفی لە درێژەدا گوتوویەتی: “ئه‌رکی ساز کردنی ئه‌م پەیکه‌ره له سەر شانی هونه‌رمه‌ندی بۆکانی کاک زانا عه‌زیزی بووە و دوو هاوڕێی سەقزیش یارمه‌تیان داوە.”
دوای ته‌واو بوونی پەیکه‌رەکه هونه‌رمه‌ند زانا عه‌زیزی سوپاسی میوانداری خەڵکی فەرهه‌نگ دۆستی مەهابادی کرد. له درێژه‌شدا به‌ڕیزان ڕەسووڵ که‌ریمی “سووتاو” و ڕەحیم سوڵتانی “هه‌ژێن” چەند پارچه شێعرێکیان ئاراسته کرد.