ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، کاتژمێر 3ی دوانیوەڕۆی ڕێکەوتی 26ی ڕەشەممەی 1395ی هەتاوی، لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی-هونەریی ڤەژین/ لقی ئاواییەکانی حەسەنئاوڵە و مووسک، ڕێوڕەسمی “نەورۆزانەی ڤەژین” بەڕێوەچوو.
نەورۆزانەی ڤەژین” ڕێوڕەسمێکی نەورۆزییە کە لە لایەن ناوەندی ڤەژین و لقەکانی ناوەندی ڤەژین لە گوندەکان، بەڕێوە دەچێت، لەم ڕێوڕەسمەدا کتێبی کوردیی منداڵان وەکوو نەورۆزانەیەک پێشکەش بە منداڵانی سەرەتایی و ناوەندی، دەکرێت.
“نەورۆزانەی ڤەژین” لە 11 گوندی دەوروبەری شاری مەریوان پێشکەشی منداڵان دەکرێت.