ڕۆژی کورد: حکومەتی هەرێمی کوردستانی باشوور بەپێی ڕێکەوتنی نێوان کۆماری ئیسلامی و دەوڵەتی عێراق، ٦ کەسی بەندکراو لە بەندیخانەکانی هەرێمی ڕادەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردەوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ئیسنا، بەڕێوەبەری گشتیی هاوکارییە ناودەوڵەتییەکانی وەزارەتی دادی کۆماری ئیسلامی، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە گوتی: “بەپێی ئەو ڕێکەوتنە، حکومەتی هەرێم ٦ بەندکراوی هاووڵاتیی ئێرانی کە لە بەندیخانەکانی هەرێمی ڕادەستی ئێران کردۆتەوە”.
هەروەها کۆماری ئیسلامیش هاووڵاتییەکی عێراقی ڕادەستی ئەو وڵاتە کردۆتەوە.
تا ئێستا شوناس و تاوانی ئەو کەسانە کە ڕادەست کرونەتەوە ئاشکرا نەکراوە.
دەگوترێ ئەو کەسانە لە سنووری تەمەرچینەوە ڕادەستی ئێران کراونەتەوە.