ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکان، ئەمشەو بە هۆی هێرشێکی تیرۆریستی لە لەندەنی پێتەختی بریتانیا، چەند هاووڵاتیی ئەو وڵاتە بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکان ترۆمبیلێکی وەن، لە شەقامێکی لەندەن هێرشی کردۆتە سەر خەڵکانی سەر شەقام و بەو هۆیە چەند کەس بریندار بوون.
پۆلیسی لەندەن تا ئێستا ئامدە نەبووە زانیاریی ورد لەو بارەوە بڵاو بکاتەوە.
بە گوێرەی زانیاریی هەواڵدەرییەکان لەو هێرشەدا لانیکەم ٦ کەس بریندار بووە.
لە ئێستدا سەرجەم پرد و ڕێگاکانی ئەو گەڕەکە بەستراوە.
تا ئێستا هیچ ڕێکخراو و لایەن و گرووپێک بەرپرسیارەتیی ئەو هێرشەی وەئەستۆ نەگرتووە.
لە ئێستادا پۆلیسی لەندەن بە تەواوی لە ئامادە باشی دایە و گەڕەکەکە کۆنترۆڵ کراوە.