Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران كرماشان: دووهه‌مین ڕۆژی ناڕەزایەتیی خه‌ڵكانێك كه‌ پوولیان لێ خواردراوه‌+ڤیدیۆ

كرماشان: دووهه‌مین ڕۆژی ناڕەزایەتیی خه‌ڵكانێك كه‌ پوولیان لێ خواردراوه‌+ڤیدیۆ

0
1215

ڕۆژی کورد: ڕۆژی سێ شەممە 11ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی، کاسبکارانی مەکتەبی فەڕش و بەڕە کرماشان، لە دووهەمین ڕۆژی ناڕەزایەتی دەربڕینییاندا ، لەبەردەم پارێزگاری و نووسینگەکانی ئەو کۆمپانیایە کۆبوونەوە.

پێشتریش ڕۆژی یەکشەممە 9ی خەزەڵوەر و دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دزی لە مەکتەبی فەڕش و بەڕەی کرماشان و دزرانی پارەی خەوتووی خەڵک لەو کۆمپانیایە، کەسانی ناڕازی بۆ شەو لە هەمبەر نووسینگەی ناوەندیی ئەو کۆمپانیایەیە کۆبوونەوە و داوای بەدواداچوونیان کرد.

هەرچەند هەندێک هەواڵ هەیە کە باس لە دەستبەسەرکرانی دزەکە دەکات و دەگوترێ لە کاتێکدا کە ئەو دزە ویستوویەتی ٢٠٠ ملیۆن تمەن پارەی نووستووی خەڵک لە کەمتەبی فەڕش و بەڕەی کرماشان بدزێ، دەستبەسەر کراوە بەڵام تا ئێستا ڕوون نیە ئایا ئەو هەواڵە ڕاستە یان هەر بۆ کپ کردنی داواکاریی خەڵکەکە بڵاو کراوەتەوە.

بڕیارە تا گەڕاندنەوەی ئەو بڕەپارەیە و ڕوون بوونەوەی کێشەکە، ناڕەزایەتییەکان درێژەی هەبێ.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووپاسدار باقری کێیە؟
بابەتی دواترلاوی لۆتکەوانی مهابادی وەک یەکێک لە باشترین لۆتکەوانانی جیهان ناسێندرا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان